سەرەکی » دۆسێ » لە میسر داوای هەمواركردنی دەستوور دەكرێت

بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكاتییە

لە میسر داوای هەمواركردنی دەستوور دەكرێت

دوای كۆكردنەوەی ئیمزای زۆرێك لە پەرلەمانتاران، مەكتەبی سیاسی هاوپەیمانی «پشتیوانی میسر»داوای هەمواركردنی ماددەكانی دەستور دەكات لە عەلی عەبدولعال سەرۆكی پەرلەمانی میسر، تا رێگە بدرێت گەر لە ریفراندۆمی میللیدا پەسەندكرا، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی وڵاتەكە بۆ ماوەیەكی زیاتر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە كە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی لە 2022 كۆتایی دێت.
عەبدولهادی قەسەبی، سەرۆكی هاوپەیمانییەكە لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانییەكەدا لە قاهیرە رایگەیاندبوو ئەو هەنگاوە»لە چوارچێوەی پارێزگاریی لە دەستكەوتەكانی دەستوری 2014، و تەئكیدكردنەوە لەسەری لەڕێی گرەنتییە نوێیەكان بۆ زیادكردنی ئازادییەكان».
هەموارە دەستورییەكان پێشنیاركراوەكان بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی ئێستا، خۆیان لە لابرنی كۆتوپێوەند بەسەر نوێكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی، و هەڵوەشاندنەوەی ماددەی دادپەروەریی ئینتیقالی، و نوێكردنەوەی ژووری ئەنجومەنی پیران وەك دووەم ژووری پەرلەمان، و هەروەها نوێنەرایەتی لانی كەمی 25%ی پەرلەمانتاران لە ژنان، و دامەزراندنی جێگرێك یان زیاتر بۆ سەرۆك، لەخۆدەگرێت.
بە گوتەی قەسەبی،»مافی رازیی بوون، یان پەسەندكردنی هەموارە دەستورییە نوێیەكان، تەنیا موڵك وز مافی گەلی میسرە».
هاوپەیمانی (پشتیوانی میسر)، زیاتر لە نیوەی ئەندامانی پەرلەمانی میسری لەخۆدەگرێت كە ژمارەیان 596 پەرلەمانتارن.
یەكێك لە پەرلەمانتارەكان كە نەیویستووە ناوخۆی ئاشكرا بكات بە (بی بی سی)ی راگەیاندبوو»ئامانج هەموارەكان بەخشینی دەسەڵاتی زیاترە بە سەرۆكی وڵات، لەگەڵ هەمواری هەندێك لە ماددەكانی دەسەڵاتی دادوەریی و دسەڵاتە خۆجێییەكان، و دەستەكانی رێكخستنی میدیا، و نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان».
بڕگەی كۆتایی ماددەی 226ی دەستوری میسر ئاماژە بە قەدەغەكردنی هەمواری ماددەكانی تایبەت بە مافەكان و ئازادییەكان و درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی دەكات، بەڵام ئەو ئەندامەی پەرلەمان پێیوایە»ئەو ماددەیە رەنگە گۆڕانكاریی تێدا بكرێت یان بسڕدرێتەوە».
لە حاڵەتی رازیبوونی پەرلەمان لەسەر داوای هەمواركردەنەكان كە پێویستە ماددە خوازراوەكان بۆ هەموار و هۆكاریی هەمواركردنیان دیاریی بكرێت، دەقی ماددە پێویستەكانی هەمواركردن لەماوەی دوو مانگدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت و بە رەزامەندی لانی كەم سێ‌ یەكی پەرلەمانتاران پەسەەند دەكرێن، پاشان لەماوەی 30 رۆژدا بۆ مەبەستی گشتپرسی بۆ بەردەم گەل پێشكەش دەكرێت.
سیسی لە دیمانەیەكی لەگەڵ تەلەفیزیۆنی (CNBC) لە كانوونی یەكەمی 2017، ئاماژەی بەو داواكارییانە كردبوو بۆ هەمواری دەستوری دەستوری لەسەر درێژكردنەوەی مادوەی سەرۆكایەتی.
پارێزەرۆان و دەیان هاوڵاتی، یاداشتی دادوەرییان پێشكەش كردووە، و داوایان كردووە پەرلەمان پابەند بكرێت بە هەمواركردنی ماددەی 140ی دەستور كە هەڵبژاردنەوەی سەرۆك بۆ ماوەی یەك جاری تر لە دوای چوار ساڵ لە سەرۆكایەتی لەخۆدەگرێت، تا رێگە بە هەڵبژاردنەوەی سەرۆك بدرێت بۆ ماوەیەكی تری هاوشێوە، گەر گەل لە ریفرانۆدمی گشتیدا رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت.
رۆژنامەوانان و پەرلەمانتارانی نزیك لە حكومەتی میسری، داوا دەكەن لەماوەی ئەمساڵدا رێگە بە بەردەوامبوونی سیسی بدرێت بۆ ماوەی دوو ساڵی تر، یان ئاواڵاكردنی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی تا بتوانێت سەرلەنوێ‌ خۆی كاندید بكاتەوە لەدوای تەوابوونی ماوەی سەرۆكایەتی ئێستای، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هاوپەیمانی 25-30 پەرلەمانی، رێگری دەنوێنن كە لە 16 پەرلەمانتار پێكدێن، لەگەڵ بزوتنەوەی مەدەنی دیموكراتی كە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان و كەسێتییە گشتییەكان لەخۆدەگرێت كە هەوڵەكانی هەمواركردنی دەستور بە «بەرجەستەكردنی دیكتاتۆری» دادەنێن.
بەپێی دوایین پەرەسەندنیش، لە 5ی شوباتی 2019 لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر (پەرلەمان)، بە سەرۆكایەتی عەبدولعال، رەزامەندی لەسەر پێشنیارەكانی هەمواری دەستور دەربڕی كە لەلایەن تیمێك لە پەرلەمانتارانەوە پێشكەشكرابوون.
هەموارە دەستورییەكان، دانانی جێگرێك بۆ سەرۆك كۆمار یان زیاتری لەخۆگرتووە، لەگەڵ هەمواركردنی ماوەی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ شەش ساڵ لە بری چوار ساڵ، لەگەڵ دانانی هەموو پێداویستییەكان بۆ ئەحكامەكانی ئینتقالی لە وڵاتەكەدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق لە نێوان مانەوە و پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوووە، پەرلەمان پێشنیارێكی بەدەست گەیشتووە كە پەرلەمانتاران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort