سەرەکی » وتار » عەتا کەریم‌ » كەركوك، مەتەڵی نەتەوەیی

ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌

كەركوك، مەتەڵی نەتەوەیی

یەكێتی‌و پارتی كە دوو هێزی كوردستانین، دوای زیاتر لە ساڵێك‌و چوار مانگ خەریكە لەسەر پرسی كەركوك لەیەكدەگەن!، كە هێزی كوردستانی‌و كوردزوبانیشن، بەڵام لە زمانی سیاسیدا لەیەكدی ناگەن!.
بڕیارە ئەم دوو هێزە ئۆكەی بە نوێنەرانیان لە ئەنجومەنی پارێزگا بدەن، كۆبوونەوە بۆ تێپەڕاندنی یەكلاكردنەوەی پارێزگاری نوێ بۆ كەركوك بكەن، بەدرەنگوەختەوە (مەترسییەكانی شڵۆقیی سیاسی‌و ئەمنی‌و ئایندەی كەركوك) ویژدانی سیاسیی بە ئاراستەی بەرپرسیارێتی كوردستانیی جوڵاند، كە دەبێت بەر بە مەترسییەكان بگیرێت، هەرچەندە هۆكارەكەی دابەشكاری پۆست‌و پایە باڵاكانە لە هەرێم‌و عیراق، لەسەروویانەوە سەرۆكی هەرێم‌و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، هاوتەریبیش پێداگریی سیاسیی یەكێتی لەسەر یەك پاكێجی پرس‌و پۆستەكانی بەغداو هەولێرو كەركوك.
هێشتا جوڵە سیاسییەكانی پارتی‌و یەكێتی‌و لایەنە كوردستانییەكان بەرەو كەركوك نەبزاوتووە، بەڵام وەك هەمیشە دەنگی ناكۆكیی راگەیاندن لەسەر شوێنی كۆبوونەوەكە باس‌و نهایە، كە گوایە لە هەولێر دەبێت كە مەیلی میدیاكانی پارتی وائێژن، میدیای یەكێتیش پێداگریی لە شوێنی كۆبوونەوە لە كەركوك دەكات، چونكە گرێدانی كۆبوونەوەكە لە هەولێر، پەراوێزخستنی پێكهاتەی عەرەب‌و توركمانە كە ئەوان ناچنە ئەو كۆبوونەوەیەوە، ئەوەش سەرهەڵدانی گێمێكی دیكەی كێشە دەبێت بۆ شارەكە.
بەر لەوەی كورد لە قەبارەی سیاسی‌و نەتەوەیی خۆی بزانێت، ئەوا پێكهاتەكانی توركمان‌و عەرەب، لەو راستییە حاڵی بوون كە بەبێ قەبارەی كورد ئیدارەدانی كەركوك مەحاڵە، ئەم قەبارەیەش لە سەنتەری بەغداشەوە پێوانەكراوەو بەبێ كورد هاوسەنگ نییە، بۆیە ناتوانن ئەم سەنگە نادیدەبگرن، پێویستی بەوەیە كە بەڕێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی، خاڵی كۆتایی بۆ بەریەككەوتنی پێكهاتەكان‌و فەرامۆشیی كورد لە كەركوك دابنرێت، تا گەرەنتی ئارامی سیاسی لە كەركوكەوە بگوازرێتەوە بۆ بەغداش.
لەماوەی ئەو ساڵ‌و چەند مانگەدا، كورد ئەو پۆستە ئیداری‌و ئەمنییانە دەژمێرێت كە راكان جبوری پارێزگار بەوەكالەت، لە كوردی دەسەنێت یان چۆڵەكان پڕدەكاتەوە، ئەو كەسانەش دادەنێت كە خزم‌و نزیكی قیلەی خۆیەتی لە حەویجە، ئەو كارەشی تەنیا بۆ ئاڵنگاریی قورسایی راستەقینەی كوردە بە پاڵپشتییە ناڕاستەوخۆكەی ناكۆكی حزبیی كوردە لەو شارە.
مادام كورد خاوەنی زۆرینەی پێكهاتەو رێژەی شێری دانیشتووان‌و روبەری جوگرافیای هەیە، كەواتە كۆنترۆڵكردنی ململانێی سیاسیی هێزەكان، سەرەتای هێوربوونەوەی دۆخەكە دەبێت بۆ كورد كە لە دوای ریفراندۆمی 25ی ئەیلول‌و 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە بەرۆكی كوردی لەو شارەدا گرتووە.
لەڕووی هێزی ئیدارییەوە بۆ كورد ئاسانە، چونكە لیستی برایەتی خاوەنی 26 كورسییەو سەنگی یەكەمە، ئەوانی دیكە خاوەنی 15 كورسین بە توركمانی خاوەن 9 كورسی‌و عەرەبی خاوەن 6 كورسی، بەڵام بەهۆی ململانێ‌و عینادیی سیاسییەوە، هێزی 15 كورسی بەسەر 26 كورسی كورددا زاڵكراوە.
ئەم ناكۆكییە سیاسییە، بەپلەی یەكەم خودی كەركوكییەكان باجەكەی دەدەن، رۆژانە مامەڵە لەگەڵ بڕیاری نادروست‌و سەپێنراودا دەكەن، ئەوان باجی ناعەدالەتی دەدەن، بۆیە هەقیانە لە زۆرانی سیاسی‌و عینادی‌و خەمساردیی هەندێك بژاردەی سیاسی بێزاربن، لە موزایەدەی بچووكی حزبیی تێبگەن كە لە دوورەوە بە كوردایەتیی رەنگ دەكرێت.
ئەم ناكۆكییە بچووكانە، بۆ كەركوكییەكان فۆنتی گەورەی كێشەكانیانە، تێدەگەن كە بارمتەكردنی بڕیاردانی راستەقینە لە هەولێر بۆ دروێنەی حزبییە، نەك چارەسەری دۆخی راستەقینەی كەركوك وەك ناسنامەی كوردستانی‌و كەركوكییەكانیش وەك بەهای نەتەوەیی، مەتەڵەكەش دەزانن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كابینه‌ی هه‌شت بۆ نۆ!

كورد، له‌ باشووری كوردستان، به‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و قه‌یرانی رابردوه‌وه‌ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort