سەرەکی » وتار » رێكەوتنی هەدەپە و لایەنە كوردییەكانی تر

هەڵبژاردنی شارەوانی لە توركیا بۆ ساڵی 2019

رێكەوتنی هەدەپە و لایەنە كوردییەكانی تر

هێژا دڵشاد

-3-
لە ماوەی رابردوودا، زنجیرە كۆبونەوەیەك لەنێوان پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و پارتە كوردییەكانی تری باكووری كوردستان ئەنجامدرا، مەبەست لەوەش هاتنەئارای رێكەوتنێكی پێشوەختە بوو سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی باكووری كوردستان.
لە هەڵبژاردنەكانی پێشووتر، چ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و چ بۆ شارەوانی، ئەم لایەنە كوردییانە كۆبوونەتەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی بە ئاڕاستەی رێكەوتن لێنەكەوتەوە، خۆشبەختانە ئەمجارە هەشت پارتی سیاسی بە ئامانجی دەستكەوتی زیاتر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا بە رێكەوتنێك گەیشتوون. ئەو پارتە كوردییەكانی باكووری كوردستان، ئەمانەن: بزووتنەوەی ئازادی، پارتی هەرێمی دیموكراتی (نزیك لە هەدەپە)، پارتی مرۆیی و ئازادی، پارتی كۆمۆنیستی كوردستان، پلاتفۆڕمی دیموكراتی كوردی، پارتی دیموكراتی كوردستان- توركیا، رێكخراوی كوردی دیموكراتی شۆڕشگێڕو پارتی دیموكراتی گەلان.
لە راگەیەنراوێكی هاوبەشی ئەم حزبانەدا، چوار خاڵی سەرەكی بۆ رای گشتی خراوەتەڕوو: ناوەڕۆكی ئەمانەت:
1-لەهەمبەر گۆڕینی سیستەمی وڵات لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی، لە دژی ئەو رژێمە، دەسەڵاتە خۆجییەكان و بەتایبەت شارەوانییەكان رۆڵێكی گرنگ دەبینن.
2-بەهێزكردنی دەسەڵاتی مەدەنی
لاوازكردنی سیاسەتی پارتی دەسەڵات لەسەر ئەو سیاسەتەی لە باكووری كوردستان بەسەر گەلی كوردەوە پەیڕەوی دەكات.
3-رێگریی لە رێكەوتنی ئاك پارتی و مەهەپە لە هەرێمە كوردییەكان لەسەرپێدانی شارەوانی لەڕێگەی قەیومەوە (لێسەندنەوەی یان دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانی هەڵبژێردراو و دانانی سەرۆكێكی نوێ لەلایەن حكومەتی توركیا یاخود سەرۆكی توركیاوە)، وتەكانی دەولەت باخچەلی مەترسیی گەڕانەوەی مەهەپەییەكان لە باكووری كوردستان، ئەمەش جارێكیتر مەترسی لەسەر كوردەكان دروست دەكات.
4-تێكشكانی ئەو بیرۆكەیەی لەلای دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لەسەر لاوازكردنی پێگەی كورد هەیە، لە بەرامبەر ئەوەشدا بەهێزكردنی ئیرادەی یەكدەنگیی كورد.
پێشبینی دەكرێت ئەو پێنج لایەنە بچووكە، جاری پێشوو دەنگ بدەن بە ئەردۆغان و ئاكەپە یاخود هەندێكیان بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن.
پێشتریش ئەم پارتانە بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە یاخود ئامادەییان نەبووە دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ هەدەپە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستم كەوتووە، رێكەوتنی لایەنە كوردییەكان بەرامبەر بە هەدەپە – پەكەكە ئەو پارتانە هەندێ پۆستی هاوسەرۆكی شارەوانییان پێ دەدرێت لە هەندێ ناوچەی باكووری كوردستاندا، بە بۆچوونی من ئەمە رێكەوتنێكی لۆژیكییە بگرە زەرورییشە بۆ لەمەودوا پەرەی پێبدرێت، لەبەرئەوەی لە باكووری كوردستان ركابەری نێوان ئاك پارتی و هەدەپە زۆر توندە، هەندێكجار بەهۆی چەند دەنگێكی كەمەوە هەدەپە هەندێ شارەوانی شارۆچكەكانی لەدەستداوە، ئەم رێكەوتنە دەبێتە هەوێنێ سەركەوتنی دەنگی كوردو هەنگاوێكیشە بۆ سەرخستنی یەكڕیزیی و تەبایی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان.
لێرەدا پارتی دۆزی رەوا ( هودا پار )، كە پارتێكی ئیسلامی شەریعەگەریی سوننەی كوردییەو پاشكۆی حزبوڵای توركیایە. لە چوارچێوەی ئەم رێكەوتنەدا نییە. ئەوان لە دژی هەموو هەنگاوێكی هەدەپەن و بە نەیاری خۆیانی دەزانن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یه‌كێتی چیی ده‌وێت؟

گۆران فه‌تحی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ره‌تای دروستبوون‌و دامه‌زراندنییه‌وه‌، كاری له‌سه‌ر ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort