سەرەکی » وتار » لەشکر حەمە ساڵح » بودجەی عیراق و پاشەكەوت

بودجەی عیراق و پاشەكەوت

بودجەی ساڵی 2019ی عیراق هەموو رێكارە یاساییەكانی تەواو كرد بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت كە دواهەمینیان بریتی بوو لە بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی.
لە بودجەی 2019 ی عێرقدا، بەشی هەرێمی كوردستان بە بڕی 12.67% جێگیر كراوە، بەڵام مەسەلەی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بە موچەی پێشمەرگەشەوە مەرجدار نەكراوە بە چارەسەركردنی كێشەكانی نەوت بەڵكو ئەو مەسەلەیە خراوەتە دەرەوەی هاوكێشە سیاسی و مەسەلەی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا.
بە كوردی و بە كورتی، بەدەر لە رێكەوتنی نەوت، لەمەودوا ئەگەر بودجە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت بەغدا مانگانە بڕی 522 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت بەو جۆرەش لە رووی دارایی ئەوەندەی نامێنێت تا بتوانرێت موچەی موچەخۆران بە بێ پاشەكەوت دابەش بكرێت.
لە دیداری رافیدەین لە بەغدا كە هەفتەی پێشوو بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی لە بارەی بودجەی 2019ی عیراق ئاماژەی بەوە كرد كە بودجەی ئەمساڵ لە بودجەی ساڵی پار و ساڵەكانی پێشوو باشترە. دوای سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی، بە هەمان شێوە نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێكی كورت گەیشتە بەغدا.
بەڵام تائێستا (حكومەتی هەرێمی كوردستان) هەڵوێستێكی روون و ئاشكرای دەرنەبڕیوە كە ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بودجەیە دەكات.. ئایا ئامادەیە بگاتە رێكەوتنێكی نوێ لەگەڵ بەغدا یان مەسەلەكە هەر بە هەڵوەسراوی دەهێڵێتەوە.
بە تایبەتی ئەو خاڵەی بودجە لە بەرژەوەندیی هەرێم و مانەوەی رەوش و مەسەلەی نەوتە وەك خۆی كە تایبەتە بە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە موچەی پێشمەرگەشەوە بەدەر لە رێكەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت.
ئێستا لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكرێت و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان (بە تایبەتی یەكێتی و پارتی) بەردەوامە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم كە بە دڵنیاییەوە یەكێك لە ئەولەویەتەكانی یەكلایی كردنەوەی مەسەلەی رێكەوتن و یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكانی نەوت و بودجە و داهات و پاشەكەوتی موچە و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانە.
ئەگەر گفتوگۆكان كە لەسەر داوا و خواستی یەكێتی گفتوگۆی گشتگیرن لەسەر هەرێم و كەركوك و تەنانەت بەغدایش، خێرا بكرێن ئەوا بێگومان دەكرێت هەڵوێستێكی روونتر و خێراتر لە بارەی چارەنووس یان ئایندەی پەیوەندی دارایی و ئابووری و سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا دەربكەوێت.
بەڵام بەو جۆرەی كە ئێستا رەوشەكە ئاراستە دەكرێت پێناچێت بەمزووانە بگەینە ئاستێكی لەو جۆرە بەڵكو پەیوەندییەكان هەر بەو جۆرە دەمێننەوە.. عیراق ئەو بەشە بودجەیەی لە 2019 بۆ هەرێم دیاریكراوە بنێرێت و لەگەڵ داهاتی نەوت و ئەوانی تری هەرێم خۆی ئەوا رەوشی دارایی هەرێم بەرەو باشی دەڕوات بەڵام ناگاتە ئاستی پێویست و هەرگیزیش رەوشەكە دوور نابێت لە مەترسی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیناریۆكانی چوار ساڵی داهاتوو

سەرەڕای تێبینی و مشتومڕەكان، عیراق و هەرێمی كوردستان دوو هەڵبژاردنیان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort