سەرەکی » هەواڵ » هەموو لایەنەكان رۆڵی ئیجابییانە ببینن لە چارەسەری كێشەكان ‌و بنەبڕكردنی قەیرانەكاندا

كۆسرەت رەسوڵ و سەرۆك كۆمار:

هەموو لایەنەكان رۆڵی ئیجابییانە ببینن لە چارەسەری كێشەكان ‌و بنەبڕكردنی قەیرانەكاندا

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)، پێشوازیی لە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، كرد.
لەدیدارێكدا، كە ژمارەیەك لەهەڤاڵانی سەركردایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عیراق‌و هەوڵەكان بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان‌و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری لەعیراقدا. هاوكات لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی رەوشی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و جەخت لەوەكرایەوە كەپێویستە شەراكەتی راستەقینەو لێكتێگەیشتنی هاوبەش بكرێتە بنەمای پێكهێنانی كابینەی نوێ.
لەدیداری نێوان؛ كۆسرەت رەسوڵ و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، باس لەڕۆڵی سەرۆك كۆماری عیراق لەگۆڕەپانی سیاسیی عیراقدا كراو هەردوولا هاوڕابوون كە هەموو لایەنەكان رۆڵی ئیجابییانەی خۆیان ببینن لەچارەسەری كێشەكان‌و بنەبڕكردنی قەیرانەكاندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە سەربەخۆیی دادگاكان

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە نوری مالكی سەرۆكی ...