سەرەکی » وتار » د.كاوە رەزا » كرانەوەی گرێكوێرەكان

کلیک

كرانەوەی گرێكوێرەكان

(15)

دواجار یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، پاش 128 رۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نیمچە رێككەوتنێك گەیشتن.
بەپێی راگەیاندنی وتەبێژی پارتی و یەكێتی، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵدەبژێردرێت و دواتریش كار بۆ كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
خاڵی گرنگ لێرەدا لێكتێگەیشتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لەڕووی پاكێجكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەت و پارێزگاری كەركوك و كەیسەكانی بەغدا و دروستكردنی ئەنجومەنێكی دادوەری سەربەخۆ، بەو واتایەی ئەگەرێكی بەهێزە، پارتی لە بەرانبەر زووتر پێكهێنانی حكومەتدا، رازی بووبێت بەوەی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی بێت، بەو پێیەی تەوقیتی كۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە یەك رۆژدایە، پێدەچێت هەمان رۆژی پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، پارێزگارە كوردەكەش یەكلاییبكرێتەوە، هەرچەندە لەڕووی یاساییەوە دانانی پارێزگاری كەركوك پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ بەغدا.
گریمانەی ئەوەش دەكرێت، كە كۆبوونەوەكەی سێشەمەی رابردووتر، دەرگای لەسەر كرانەوەی زۆر گرێكوێرەی نێوان یەكێتی و پارتی كردبێتەوە، بەجۆرێك ئەو بەستەڵەكەی لە دوای رووداوەكانی لەدەستدانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دروستبوو، خەریكە بەرەو توانەوە دەچێت، هەڵبژاردنی پارێزگارێكی كوردیش بۆ كەركوك لە پشكی یەكێتی، رەنگدانەوەی تەواوی لەسەر چارەسەركردن و كرانەوەی هەموو گرێكوێرەو قەیرانەكانی تری نێوان یەكێتی و پارتی دەبێت.
ئەوەی دەمێنێتەوە لە رێككەوتنەكەدا، رەنگدانەوەیەتی لە سەرجەم كایەكانی تری ئەو دۆزانەی كە بابەتی مشتومڕی نێوان یەكێتی و پارتین، هەروەها درێژەكێشانی ئەم رێككەوتنەیە بۆ ماوەی ئەو چوار ساڵەی كە تەمەنی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بێگومان مەسەلەی بەشداری پێكردن و نەكردنی هەریەك لە گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، ئەو پرسانەیە كە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو، چەندێتی و چۆنێتی كاریگەری ئەرێنی یاخود نەرێنی لەسەر ئەم رێككەوتنە دادەنێت، هەرچەندە گریمانە و خوێندنەوەی ئێمە بۆ دۆخەكە ئەوەیە، كە یەكێتی و پارتی جیاواز لە پێشووتر، پێكەوە حكومەت پێكدەهێنن و بە یەكیشەوە داوا لە هەریەك لە كۆمەڵ و گۆڕان دەكەن بەشداریی لە كابینەی حكومەتدا بكەن.
بۆیە پێویستە لەسەر یەكێتی و پارتی بەگیانی بەرپرسیارێتییەوە، جێبەجێكردنی بەندەكانی ئەم رێككەوتنە بگرنەئەستۆ، باشتریش وایە بۆ دووركەوتنەوە لە شێوازە تەقلیدییەكەی فیفتی بە فیفتی، هەریەك لە گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی پێبكەن، تا پێكەوە و بە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان، هەوڵی گەڕانەوەی پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان، لەڕووی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسی و ئابوورییەوە بدەن و كار بۆ كۆتاییهاتنی قەیرانەكان بكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كشانەوەكەی ئەمریكا و ئایندەی رۆژئاوای كوردستان

(10) لەچەند رۆژی رابردوودا، لەبڕیارێكی چاوەڕواننەكراودا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort