سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » هەوڵی دەستپێكردنەوەی پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان دەدرێت

هەوڵی دەستپێكردنەوەی پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان دەدرێت

دوای وەستانی پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان‌و لاوان لە هەرێمی كوردستان، بەرپرسانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنن كە هەوڵێك هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی ئەو قەرزەو چاوەڕوان دەكەن لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی تازە، پێدانی قەرزەكە دەست پێبكاتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، لەماوەی ساڵی 2011 تا 2016، زیاتر لە 76ملیارو 130 ملیۆن دینار قەرزی بچووك دراوەتە هەشت هەزارو 136 كەس لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەو قەرزەش بە یاسای ژمارە دووی ساڵی 2011ی پەرلەمان‌و لە سەردەمی كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەركراوە.

نووسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە
لەو بارەیەوە ئارام ئەنوەر بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووكەكانی لاوان لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتیی سندوقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووكەكانی لاوان لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، نووسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، تاكو پڕۆسەی پێدانی قەرزی بچووك دەستپێبكەینەوە، كە ماوەی سێ ساڵە وەستاوە. وتیشی: نووسراوەكەی ئێمە باس لەوە دەكات كە ئەو پارەیەی پێشتر دراوە بەگەنجان‌و دەگێڕدرێتەوە بۆ حكومەت، جارێكی تر وەك قەرزی بچووك بدرێتەوە بە گەنجان‌و لاوان، واتا دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكە هیچ بارگرانییەك لەسەر دارایی حكومەت دروست ناكات، بۆیە چاوەڕوان دەكەین لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم وەڵامێكی دڵخۆشكەر لەو بارەیەوە وەربگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، زۆربەی ئەو كەسانەی قەرزی بچووكیان وەرگرتووە، سوودی زۆریان لێبینیوە، جگە لە خۆیان دەرفەتی كاری بۆ چەندین كەسی تر رەخساندووە كە لەو ئەو پڕۆژانەدا كاردەكەن‌و لەڕێگای قەرزی بچووكەوە دایانمەزراندوون.

كاریگەریی ئیجابی لەسەر بازاڕو جموجوڵی بازرگانی دەبێت
پشتیوان ئەسعەد ئابووریناس لەبارەی دەسپێكردنەوەی قەرزی بچووك لەم كاتانەدا، بۆچوونی خۆی بەمجۆرە بۆ كوردستانی نوێ دەخاتەڕوو: هەر هەنگاوێك بەئاراستەی رەخساندنی هەلی كار‌و دامەزراندنی پڕۆژەی وەبەرهێنان بێت، كاریگەریی ئیجابی لەسەر بازاڕو جموجوڵی بازرگانی دەبێت، چونكە ئەمڕۆ خەڵك دوای پێنج ساڵ لەقەیرانی دارایی، خەریكە ئاهێك هەڵكێشێ، بۆیە دەستپێكردنەوی پڕۆژەی قەرزی بچووك یان پێشینەكانی هاوسەرگیری‌و خانووبەرە، هەموویان بەقازانجی خەڵكی مووچەخۆرو كەمدەرامەت تەواو دەبێت.
پێشیوابوو: پێویستە حكومەت لە پێدانی قەرزی بچووكدا بڕەكەی زیاتر بكات‌و ماوەی پێدانەوەی قەرزەكەش درێژتر بكات، چونكە رەوشی ئابووریی هەرێم دوای ئەو بارودۆخەی رابردوو پێویستی بە كاتی زیاترە، تاكو متمانە لە نێوان كڕیارو فرۆشیار دروست دەبێتەوە، خەڵك هێشتا ترسی لە خەرجكردنی پارەو كڕینی پێداویستییە لاوەكییەكان هەیە، بۆیە ئەو گەنجەی پڕۆژەیەك لەڕێگای قەرزەوە دادەمەزرێنێت، ئەگەر زەرەرمەند بێت زیاتر تووشی بێ ئومێدی دەبێت.

خول‌و مەشقی راهێنانی پیشەیی بكرێتەوە
هەرلەو بارەیەوە گەنجان‌و لاوان باس لە گرنگی دەستپێكردنەوەی قەرزی بچووك دەكەن‌و رایدەگەیەنن: هەنگاوی لەو جۆرە كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و كەمكردنەوەی بێكاری.
هەر بەگوێرەی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2011ی پەرلەمانی كوردستان، پێویستە ئەو كەسەی داوای قەرزەكە دەكات تەمەنی لە نێوان 16- 35 ساڵ‌و دانیشتووی هەرێمی كوردستان بێت، بڕی ئەو پارەیەش دەدرێت بە سوودمەندان یەك ملیۆن تا 15 ملیۆن دینارە.
بارزان ئەحمەد تەمەن 23 ساڵ لە هەولێر بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: من یەكێكم لەو گەنجانەی تاكو ئێستا لە دەزگاكانی حكومەت دانەمەزراوم‌و بەردەوام حەزمكردووە كارو پڕۆژەی خۆم هەبێت، بەڵام ئەوەش پێویستی بەسەرمایەو دەستگرتن هەیە، بۆیە پێدانی 15 ملیۆن دینار لەلایەن حكومەتەوە وەك قەرزی بچووك‌و دێژخایەن، وادەكات ئێمە ببین بە خاوەنكاری خۆمان. وتیشی: جگە لەو هەنگاوە، پێویستە وەزارەتی كار هاوكاریی گەنجان بكات لەڕووی شێوازی دۆزینەوەی هەلی كارو ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان، بۆ ئەمەش لەڕێگای رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە خول‌و مەشقی راهێنانی پیشەیی بكاتەوە.
ئەحمەد فارس 28 ساڵ گەنجێكی تر بوو لەبارەی پێدانی قەرزی بچووك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دەستپێكردنەوەی قەرزی بچووك‌و چاككردنەوەی مووچەی فەرمانبەران‌و نەهێشتنی پاشەكەوتی مووچە، هەموویان وا دەكەن هەلی كار زیاتر بڕەخسێ‌و بازاڕ گەرم‌و گوڕی تێ بكەوێتەوە، چونكە بەهۆی قەیرانی دارایی‌و نەبوونی مووچەوە، بەشێك لەو گەنجانەی قەرزی بچووكیان وەرگرتووە، زەرەرمەندبوون، لەبەرئەوەی بازاڕی كڕین‌و فرۆشتن لەو ماوەیەدا كزبووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئیدانەی دەستگیركردنی كادرانی یەكێتی لە هەولێر دەكرێت

مەڵبەندی هەولێری یەكێتی و فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort