سەرەکی » وتار » شوان کەریم کابان » مافی مرۆڤی یەك لا!

مافی مرۆڤی یەك لا!

نزیكەی 3 مانگە، هێلەك زەردەكان رۆژانی شەممە دێنە سەر شەقامەكانی پاریس و شارەكانی تری فەرەنسا و داواكاری و دروشمەكانیان لە هەرزان كردنەوەی سووتەمەنی و نەهێشتنی باج لەسەر هەندێ پێداویستی، ئێستا گۆڕیوە بۆ رووخاندنی ماكرۆن و گۆڕینی دەستوور وچەند داواكارییەكی تر.
پۆلیسی فەرەنسا لە هەفتەی سێیەمدا، یاخود لە شەممەی سێیەمی ناڕەزایی هێلەك زەردەكان، بەهۆی توندوتیژی و هێرشی هێلەك زەردەكان بۆ سەر پۆلیس و ماڵ و موڵكی گشتیی و هاووڵاتیان 1700 كەسی دەستگیر كرد و پاش لێكۆڵینەوە، دادگا 33 كەسی لێ حوكم دان و زیندانی كردن.
توندوتیژیی نێوان پۆلیس و هێلەك زەردەكان تا شەممەی چوارەم بووە هۆی كوژرانی 11 كەس و برینداربوونی سەدان خۆپیشاندەر و پۆلیس.
بۆ روبەڕوبونەوەی ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی و موڵك و ماڵی گشتی و هاووڵاتیان تێكدەدەن و دەسووتێنن، هەفتەی رابردوو پەرلەمانی فەرەنسا یاسایەكی نوێی دەركرد، بەپێی یاسا نوێیەكە دەزگا ئەمنییەكان مافی ئەوەیان هەیە بە توندی رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە كە هەوڵی توندوتیژی و تێكدان دەدەن.
هەموو ئەو كارانەی حكومەتی فەرەنسا لە گرتن و كوشتن و راوەدوونانی هێلەك زەردەكان و توندكردنی یاساكانی روبەڕوبوونەوە، هیچ رێكخراوێكی مافی مرۆڤ و رێكخراوە هاوشێوەكانی نەجوڵاند، كەچی هەفتەی رابردوو رێكخراوێكی مافی مرۆڤ، رەخنەی توندی گرت لە حكومەتەكەی فەنزویللا بەهۆی ئەوەی هەزار خۆپیشاندەری دەستگیر كردووە.
لە راستیدا هەڵوێستی لەم جۆرەی ئەو رێكخراوانەی مافی مرۆڤ كار و ئەركی ئەو رێكخراوانە دەخاتە بەر پرسیار و پێویستە ئەوانە بە یەك چاو سەیری هەموو لایەك بكەن، دەنا متمانەیان لە دونیادا نامێنێ و تەنیا ئیشیان مرۆڤی یەك لا ئەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

19 − 12 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

ترەمپ و میدیای ئه‌مریكا

رۆژنامه‌نووسان، گه‌ر بكرێ به‌ توێژ ناوی بنێین، توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگەن، ...