سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » راپۆرتێکی ئەڵمانی لە بارەی سەرکردە عەرەبەکانەوە

راپۆرتێکی ئەڵمانی لە بارەی سەرکردە عەرەبەکانەوە

لە سیاسەتی نوێی دونیادا واباوە كە هاووڵاتیان لەڕێی سەندوقەكانی دەنگدان ‌و هەڵبژاردنی ئازادەوە بڕیار لەسەر پۆستە باڵاكان دەدەن ‌و كەسایەتییەكان دیاری دەكەن بۆ بەڕێوەبردن ‌و سەرۆكایەتیی وڵاتەكانیان، بەڵام لە نیشتمانی عەرەبی و لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامی و عەرەبییەكاندا، سەرۆكەكان كاتێك ئەو پۆستە وەردەگرن، وازناهێنن و دەیانەوێت تا ئەبەد رابەرایەتی گەل و وڵاتەكانیان بكەن، پێش مردنیشیان وەسیەت دەكەن یان كوڕەكانیان ئامادە دەكەن بۆ شوێنگرەوەیان، بەمجۆرە پشتاوپست ئەو پۆستە لای خۆیان دەمێنێتەوە و ئەوەشی رووبەڕوویان بێتەوە بە دوژمنی گەل و خۆفرۆش و لادەر لە پرەنسیپە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان حیسابی بۆ دەكەن.

مۆدێلێكی تازە
هەرچەندە شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی جۆرێك لە سیاسەتی میراتگیری و بەبنەماڵەبوونی دەسەڵاتی گۆڕی و تەكانێكی دایە بەر دۆسێكە، بەڵام مۆدێلی ئەمجارەی ئەو وڵاتانە نووسانی ئەو سەرۆكانەیە بە كورسی دەسەڵات و مەراقیانە تا ماوەیەكی یەكجار درێژ لەو پۆستانەدا بمێننەوە، بێ ئەوەی پڕۆژەیەكی باشیان هەبێ بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك و كلاسیكییانە حوكم دەكەن، بەبێ ئەوەی خەڵك لێیان رازی بێت.

عەبدولفەتاح سیسی
لەم رۆژانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی تەواوبوونی سەرۆكایەتی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر، دەنگۆی ئەوە هەیە كە ماوەكەی بۆ درێژ بكەنەوە تا لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە لایەنگران و هەوادارانی كار بۆ ئەوە دەكەن و لەناو پەرلەمانی وڵاتەكەیدا زیاتر لە 100 ئەندام پەرلەمانی سەر بە سەرۆك ئیمزایان كۆكردۆتەوە، كە بڕگەی دەستووری بۆ بگۆڕن و بەو پێیە سەرۆك كە لە 2014 وە هەڵبژێردراوە و ساڵی پار خولێكی تری بۆ درێژكرایەوە، دیسان دەیەوێت دوو خولی تری بۆ درێژ بكرێتەوە.

بەرەو دواوە
بەمجۆرە لە وڵاتی شارستانیەت و هونەر و داهێناندا سەرۆك سیسی دەیەوێت بەئاڕاستەی پێچەوانەی دیموكراسیەت و خواستی جەماوەر رەفتار بكا و ئەو دیرۆكە مێژووییانە ئاوەژوو بكاتەوە كە باس لە پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی و سیاسی میسری فیرعەونییەكان دەكەن، ئەو مۆدێلە تازەیە وەنەبێ هەر لەلایەن سیسی-ەوە هاتبێتە ئاراوە، بەڵكو لەلایەن زۆرێك لە سەرۆكەكانی تریش وا پیادە دەكرێ و نیشتمانی عەرەبی و ئیسلامی بەرەو دواكەوتوویی دەبەن.

عەبدولعەزیز بوتەفلیقە
بوتەفلیقە 19 ساڵە حوكمی جەزائیر دەكات، لەسایەی ئەم سەرۆكە و سیاسەتەكەیدا، وڵاتەكە رووی لە هەژاری و دواكەوتوویی و بێدەرەتانی كردووە، سەرۆك تەمەنی 81 ساڵە و لە 2013 دا جەڵتەی دەماغ لێیداوە و لەسەر كورسییە و حوكم دەكات، كەچی بەو تەمەنە پیرییەشیەوە وازناهێنێ و مەراقی سەرۆكایەتی لە مێشكی داوە، لەم خولە تازەیەشدا كە مانگی نیسانی داهاتوو بەڕێوەدەچێ، دیسان خۆی كاندید دەكاتەوە و بەقسەی خۆی دەیەوێت پەرە بەپێشكەوتنەكانی وڵاتەكەی بدات، كە لە هەموو بوارەكاندا بەدەستیهێناوە، ئەو پیرە سەرۆكە لە هەڵبژاردنەكانی 1999 و2004 و 2009 و 2014 گوایە زۆرینەی دەنگی خەڵكی هێناوە و كردوویانەتەوە بە سەرۆك، دیسان خۆی دەكاتەوە بە سەرۆكی جەزائیر.

قائد سەبەسی
سەبەسی كە لەدوای شۆڕشی بەهاری عەرەبی لە تونس پۆستی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی بەدەستهێناوە و ئێستا وا خولەكەی تەواو دەبێ، دەیەوێت لە تەمەنی 92 ساڵییەوە بۆ خولێكی تریش سەرۆك بێ و دەستی لەو پۆستە بەرنابێت، ئەمساڵ لەو وڵاتەش هەڵبژاردن دەكرێ و پارتی نیدای تونسی ئاشكرایكردووە كە سەبەسی شایستەی مانەوەیە لە پۆستی سەرۆكایەتی و كاندیدی دەكەنەوە، هەرچەندە لەو وڵاتەدا برسێتی و نەبوونی هەیە و خەڵك لە سیاسەتی حكومەت ناڕازین و لۆمەی سەرۆك دەكەن، كە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر دەوڵەت دانەناوە بۆ چاككردنی ڕەوشی ژیان و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان، بەڵام سەرۆك بەپێچەوانەی ئەوەوە خۆی بە سەركەوتوو دەزانێ و دەیەوێت بمێنێتەوە.

عومەر بەشیر
سەركی سودان ماوەی 30 ساڵی رەبەقە ئەو پۆستەی هەیە و لەو ماوەیەدا تەنها یەك جار هەڵبژاردن لەو وڵاتە كراوە، ئەویش تیایدا خۆی دەرچوواندۆتەوە و ئێستا دەیەوێت بۆ خولی سێیەم هەر سەرۆك بێت، لەو ماوەیەدا خۆپیشاندانی جەماوەری گەورە لەم وڵاتە كراوە و خەڵك بەگشتی رژاونەتە سەر جادە لەپێناوی بنەبڕكردنی برسێتی و بەدیهێنانی ئازادی و دیموكراسی و وازهێنانی عومەر بەشیر لە سەرۆكایەتیی وڵات، بەڵام سەرۆك نایەوێت بڕوات و تا هەڵبژاردنی خولی داهاتوو كە لە ساڵی 2020 دەكرێت، بمێنێتەوە. عومەر بەشیر تەمەنی 75 ساڵە و بەربەرەكانێی هەموو ئەوانە دەكات كە داوای رۆیشتنی دەكەن.

بەشار ئەسەد
ئەوەی لە وڵاتی سوریا روودەدات لەپێناوی دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد و دارودەستەكەی، لە هیچ زەمانێكدا رووینەداوە. لەساڵی 2011 و لەوەتەی ئەو شەڕە دەستیپێكردووە، زیاتر لە 350 هەزار كەس كوژراون و دوو ئەوەندە بریندار و ملیۆنان كەسیشیان لێ دەربەدەر و ئاوارەبوون. ئەسەد ماوەی 19 ساڵە سەرۆكی سوریایە و لە 2014 ەشەوە بە ریفراندۆمێكی ساختە پۆستەكەی خۆی تازەكردەوە و تا 2021 دەخایەنێت. كێشەی هەرە سەرەكی دانوستانی وڵاتان لەگەڵ ئەو سەرۆكە ئەوەیە كە نایەوێت دەستبەرداری پۆستەكەی بێت و مل بۆ گۆڕانكاری و داخوازی خەڵك و ئۆپۆزسیۆن بدات.

سەرچاوە: ویكیپیدیا، DW

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

CNN :سعودیە و ئیمارات چەکی ئەمریکیان بە قاعیدە فرۆشتوە

هەفتەی ڕابردوو تۆڕی هەواڵی» CNN «ی ئەمریکی ئاشکرایکرد، کە هەردوو ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort