سەرەکی » مانشێت » حاكم قادر: داكۆكی دەكەین لەسەر نووسینەوەی دەستوورێكی نیشتمانی هاوچەرخ

حاكم قادر: داكۆكی دەكەین لەسەر نووسینەوەی دەستوورێكی نیشتمانی هاوچەرخ

دەقی وتاری حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی:
هەڤاڵان ئەندامان‌و كادرانی هەمیشە سەربڵندی ی.ن.ك لەسەرجەم ئۆرگان‌و مەڵبەندەكان
بەشداربووانی ئەم كۆبوونەوە مێژوییە…
بەخێربێن‌و سڵاوی گەرمتان لێ بێت.
بەناوی مەكتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی (ی.ن.ك)ەوە سوپاسی ئامادەبوونتان دەكەین، بۆ ئەم كۆبوونەوە فراوانە تا لەنزیكەوە هەموو پێكەوە لەهەلومەرجی تایبەت‌و چارەنووسسازی دۆخی سیاسی هەرێم‌و عیراق و ناوچەكە بەئاگابین.
هەڤاڵان.. یەكێتییەكەتان، یەكێتی هەڵگیرسێنەری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان‌و داهێنەری دروشمی مافی چارەنووس‌و پارێزەری بنەماكانی مافی مرۆڤ‌و دەستەبەركردنی ئازادی‌و دیموكراسییە، هەڵسوڕێنەرو داینەمۆی ڕاپەڕین‌و پارێزەری دەستكەوتەكانی گەلەكەمانە، ئەندازیاری حوكمڕانی‌و حزبی شەهیدان‌و سەروەرانی گەلی كوردو خوێندنگەی دەرچوونی قارەمانێتی پێشمەرگەو زیندانیانی سیاسی‌و كەمئەندامانی سەنگەرە، داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانی جوتیاران‌و كرێكارانی هێزو بازوو، یەكێتی سەرجەم مەئمورانی دەوڵەت‌و حزبی تەواوی چینوتویژەكانی كۆمەڵگەی كوردەوارییە.
یەكێتی هێزی تەحەداو نەسرەوتنە، پایەو پێگەیەكی بەهێزە لەبزوتنەوەی كوردایەتی‌و خاوەنی مێژوویەكی پڕشنگدارو جەماوەرێكی لە بن نەهاتووە، هەروەك جێی شانازییە كە مێژووی خەباتی دوورودرێژی گەلی كورد بەئازایەتی‌و قارەمانێتی یەكێتییەكان نەخشێنراوە، هەربۆیە ئەوەی ئێمە پەرۆشیمانە بۆ گەڕانەوەی هەیبەتی گەلەكەمان لەكەركوك‌و ناوچە جێناكۆكەكان لەموسڵ‌و شەنگال‌و دووز تادەگاتە خانەقین، وەسێت‌و خەمخۆری كۆچكردوو مام جەلال-ە كە هەردەم ڕێنوێنیانی دەكردن ژێردەستەیی قبوڵنەكەن تا ببنەوە خاوەن ماڵ‌و سەربەرزی‌و شكۆمەندییان بۆ بگەڕێتەوە.
هەڤاڵان.. ئێمە دەمانەوێت لێرەوە بۆ تەواوی خەڵك‌و گەلی كوردستانی ڕابگەیەنین، لەم پرسە گرنگ‌و هەستیارەدا زیاتر گرنگی‌و بایەخ بەبەرزكردنەوەی پێگەو ئاستی كوالێتی حوكمڕانی دەدەین، خواستمانە هەروەك چۆن لەڕابردوودا سەرمەشقی گۆڕانكارییە ڕیشەییەكان بووین، سەنگی سیاسەتی كوردستان لەپەرلەمان‌و كابینەی داهاتووی نوێی حكومەتدا پتەوبكەین‌و داخوازی گەلەكەمان دەستەبەربكەین.
1-ئێمە بەبڕیاری یەكێتی لیژنەی باڵای دانوستانمان پێكهێنا، ئەم لیژنەیە بۆ جێیبەجێكردنی بڕیارو ڕاسپاردەی كۆمیتەی سەركردایەتی تەواوی هەوڵی خستۆتە گەڕ، بابەتی ڕێكەوتننامەیەكی نوێی سیاسیمان لەگەڵ برایانی پارتی گەڵاڵەكردو ئامانج‌و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان‌و یەكێتییەكانمان خاڵ بەخاڵ تێدا جێكردەوە، بۆ مێژوو دەیڵێین لەهیچ یەك لەكۆبوونەوەكاندا باسی پلەو پۆست‌و پایەیەكی تایبەتمان نەكردووە، بەڵكو زیاتر لەڕەهەندی نیشتمانییەوە لەڕوانگەی بەرپرسیارێتی (42 ساڵ خەباتی بێ پسانەوە) بێ نوچدان‌و بێ كۆڵنەدان بابەتەكانی چاكسازی‌و دەستەبەری عەدالەتی كۆمەڵایەتی‌و دابەشكاریی عادیلانەی سەروەت‌و سامانی هەرێم‌و داهاتووی حوكمڕانییەتێكی ڕەشیدمان تاووتوێكردووە، تا وەك بنەمای شەراكەت بۆ هەرێم بچەسپێت‌و حكومەت ببێتە دامەزراوەیەك بۆ خەڵك‌و خەڵكی كوردستان لەسایەیدا ئاسودەو بەختەوەر بێ، پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایش بكرێنە دامەزراوەیەكی نیشتمانی. پەیوەندی‌و دیبلۆماسی لەپەیوەندی حزبییەوە ببێتەوە پەیوەندی كوردستانی، ئیتر بەسە حوكمڕانێتی هاووڵاتیان بەبەرگ‌و بیركردنەوەی تەسكی حزبایەتییەوە.
یەكێكی تر لەخاڵە ناكۆكەكانمان بابەتی دەستورو حوكمڕانییە، ئێمە داكۆكی دەكەین لەسەر نووسینەوەی دەستورێكی نیشتمانی هاوچەرخ لەسەر بنەمای سازان‌و پێكهاتن بنووسرێتەوە، نەك بەمەرامی تایبەتی ئەم لایەن‌و ئەو لایەن، هەروەك تیایدا بنەماكانی دیموكراسی‌و دەستاودەستكردنی دەسەڵات بەڕوونی ئاماژەی پێبدرێ، دەستورێك بێت خەڵكی كوردستان شانازی پێوە بكات‌و لەسایەیدا ئاسودەو بەختەوەر بێ، دەستورێك بێت پەیوەندی بەتاك بەتاكی كۆمەڵگەوە هەبێت، تا بۆ ئێستاو داهاتوو ببێتە ئاوێنەی ئامانج‌و بەرژەوەندی گەلی كوردستانی تیا پارێزراوبێت.
هەربۆیە ئێمە لەسەر ئەم خاڵە ڕاوەستاوین بیروڕامان وایە كەدەبێ پێكەوە بەسازانی نیشتمانی دەستوور بنووسرێتەوەو پاشان بیخەینە دەنگدانی گشتی‌و ئەوجا جێبەجێ بكرێت. هەروەها بەلای ئێمەوە ئەو یاسایانەی ڕەهەندی نیشتمانی‌و نەتەوەییان هەیە دەبێ بەسازان‌و پێكهاتن ئامادەبكرێن نەك بەسەپاندن‌و تاكڕەوی.
3-بۆ كەركوك، هەروەك دەزانن پرسی پارێزگاری كەركوك كە پشكی كوردە، ئێمە هەوڵی تەواومان داوە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە لەڕوانگەی سازان‌و لەیەكگەیشتنەوە، لەوانە ئێمە پێشنیازمان كرد زیاتر لەچەند پاڵێوراوێك پێشكەشدەكەین تاپێكەوە بڕیار لەسەر هەڵبژاردەكەمان بدەین، بەڵام لایەنی بەرامبەر ئامادەنەبوون ڕێكەوتنی لەسەر بكەن، كە بێگومان هەموو ئەم هەوڵانەمان بۆ خزمەتی كەركوك‌و كوردستانیەتی كەركوك بوو.
4-بۆ بابەتی كۆتایی كە پۆستەكانی ئیستحقاقی (ی.ن.ك)ە ئەم بابەتە پاش ڕێكەوتن‌و سازان لەسەر وەرەقەی گشتی بنووسرێتەوە ئینجا باسی بكەین.
سەرجەم ئەو پۆستانەش كە بەر حزبەكەمان دەكەوێت لێرەوە دڵنیاتان دەكەینەوە كە ڕەزامەندی لەبارەی پاكێجەكەو دانانی هەڤاڵانمان بۆ سەرجەم ئەو پۆستانە، بڕیارمانداوە ئەمجارە لەكۆمیتەی سەركردایەتی دوا بڕیار لەسەر پاڵێوراوەكان بدەین.
هەڤاڵان.. ئاشكرایە كە یەكێتییەكەتان هەمیشە باجی یەكڕیزی گەل‌و پاراستنی دەستكەوتەكانی داوەو پارێزەری خاك‌و سنورەكانی نیشتمان بووە، ئەوە ئێمە نەبووین باسی جیابوونەوەو لێكترازان بكەین، بەپێچەوانەوە، فیداكاری زۆرمان لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەكانی گەلی كوردستان داوە، هەمیشە دیالۆگ‌و گفتوگۆو دانیشتن نەخشەڕێگامان بووەو دەروازەی ئازادی بڕیاردانیش هەردەم واڵا بووە.
هەڤاڵانی دڵسۆزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەكۆتاییدا.. دوو ڕاستی هەیە، كە بڕواو دروشم‌و ئامانجمانە، بەپێویستی دەزانین بیخەینە ڕوو.
یەكەم: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ڕێكەوتن‌و سازانەو پەرۆشین ڕۆژێك زووتر لەگەڵ لایەنەكاندا بۆ داڕشتنی نەخشەو داهاتوویەكی گەشتر بۆ كوردستان بگەینە ئەنجام، ئێمە ڤیتۆمان نەبووە بۆ بەشداری هیچ لایەنێك لەحوكمڕانیدا، هەروەك ڤیتۆشمان لەسەر هیچ كام لەپاڵێوراوێك نەبووەو نییە بۆ هیچ پۆستێك، لەبەرامبەریشدا ڤیتۆی كەس‌و هیچ لایەنێك لەسەر پاڵێوراوەكانمان قبوڵناكەین.
دووەم: هەڤاڵان، ئاشكرایە هەرێمەكەمان چاوەڕێی دۆخێكی سیاسی‌و ئابوری باشترە، ئێمە لەقۆناغێكی گرنگداین‌و پێویستمان بە یەكڕیزی زیاترە تا داهاتووی لەئێستای باشترو ڕۆشنتر بكەین، ئەم گەلە شانبەشانی هوشیاری‌و بەئاگایی ماندووە، ئامادەنییە بگەڕێتەوە ناو بازنەی ناكۆكی‌و كێشەو گرفتەكانی رابردوو، بەڵكو دەبێ بەرەو داهاتووی گەشانەوە هەنگاو بنێ.
لەناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئەمجارە یەكڕیزین‌و بەڵێنتان دەدەینێ هەر بەیەكڕیزی دەمێنینەوە، وەك چۆن ئاوات‌و داوای یەك بەیەكتان یەكڕیزیی‌و یەكێتی ناو یەكێتییە، دڵنیاتان دەكەینەوە بەپشتیوانی هەمووتان پێكەوە بۆ سەرخستنی بەرنامەو نەخشەڕێگای یەكێتییەكەتان، هەمیشە یەكڕیزو یەك گوتارو یەك ئاڕاستە دەبین.
هەر لێرەوە پاش بەرزنرخاندنی ڕۆڵتان لەسەرخستنی قۆناغە دژوارەكە، داوا لەبەڕێزتان دەكەین بەگیانێكی شۆڕشگێڕانەو هەڤاڵانەی یەكێتی ئاسا، لەپێناو برەودان‌و گەشەكردنی زیاتری یەكێتییەكەی هەموومان، هەر تێبینی‌و سەرنج‌و تێڕوانینێكتان هەیە بۆ دەوڵەمەندكردنی ئەم پرسە، بەنووسراو ڕەوانەی كۆمیتەی سەركردایەتی بكەن.
ئێوەش ئەی هەڤاڵانی سەربڵندی یەكێتی، بۆ هەمیشە شادو سەربەرزو سەركەوتووبن

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حكومەتی نیوزلەندا یاسای هەڵگرتنی چەك توند دەكات

ئامادەكردنی: دیاری سابیر دوو هێرشە چەكدارییەكەی رۆژی هەینی رابردووی سەر ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort