سەرەکی » ئاراستە » له‌ میسر ئه‌وانه‌ی‌ حیجاب فڕێده‌ده‌ن شه‌ڕیان پێ ده‌فرۆشن

له‌ میسر ئه‌وانه‌ی‌ حیجاب فڕێده‌ده‌ن شه‌ڕیان پێ ده‌فرۆشن

ئیمان عادل

مشتومڕ له‌باره‌ی‌ حیجاب‌و فڕێدانی‌ حیجابه‌وه‌ به‌ردوام بابه‌تێكی‌ گه‌رموگوڕه‌، ئه‌وجا له‌ كه‌ناڵه‌ جیاجیاكانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ بێت یان له‌ سۆشیال میدیادا، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌‌و بستێك به‌ره‌وپێشچوونی‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌‌و پرسیاره‌كان هه‌مان پرسیار‌و تۆمه‌ته‌كان هه‌مان تۆمه‌ت‌و هێرشه‌كان هه‌مان هێرشن بۆ سه‌ر ئه‌و كچانه‌ی‌ حیجاب فڕێده‌ده‌ن.
له‌م دواییانه‌دا دینا ئه‌نوه‌ر كتێبێكی‌ به‌ چاپ گه‌یاند، به‌ ناونیشانی‌ (فڕێدانی‌ نیقاب‌و حیجاب شۆڕشێكی‌ بێده‌نگ)‌و كتێبه‌كه‌ش له‌پێشانگای‌ قاهیره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ كتێبدا بڵاو كرایه‌وه‌. نووسه‌ر له‌م كتێبه‌یدا 130 دۆخی‌ كچانی‌ تۆمار كردووه‌‌و به‌ دۆكیومێنت باسی‌ كردووه‌، كه‌ به‌هۆی‌ فڕێدانی‌ حیجابه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ توندوتیژی‌‌و چه‌وسانه‌وه‌ بوون. ئه‌وه‌نده‌ی‌ ناونیشانی‌ كتێبه‌كه‌‌و وێنه‌ی‌ سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی‌ هه‌رای‌ نایه‌وه‌‌و مشتومڕی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا، ناوه‌رۆكی‌ كتێبه‌كه‌ نه‌یهێنا، چونكه‌ وێنه‌ی‌ سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی‌ حه‌وت كچن له‌و كاته‌دا وێنه‌یان گیراوه‌ كه‌ له‌چكه‌‌و رووپۆش‌و سه‌رپۆشه‌كانیان به‌ ئاسماندا فڕێداوه‌. ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌س بوو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ پیاوانی‌ ئایینی‌‌و هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كانیش هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر كتێبه‌كه‌‌و نووسه‌ره‌كه‌ی‌.
یه‌كێك له‌ توندترین وتار‌و قسه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌، به‌رنامه‌یه‌كی‌ دوعا فاروق بوو له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ نه‌هار، به‌رنامه‌كه‌ی‌ به‌وه‌ ده‌ستپێكرد كه‌ داخۆ كچان ئه‌گه‌ر حیجاب فڕێبده‌ن شكۆمه‌ندی‌ بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن؟ پاشان هه‌ر خۆیشی‌ وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌‌و چه‌ندان نموونه‌ی‌ هێناوه‌یه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ كچان حیجابیشیان فڕێنه‌داوه‌‌و شكۆمه‌ندیشیان تۆمار كردووه‌، هه‌ڵبه‌ت شكۆمه‌ندی‌ به‌ پێودانگی‌ ئه‌و، پاشان به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا‌و ده‌ستی‌ كرد به‌ گاڵته‌پێكردنی‌ كتێبه‌كه‌ی‌ دینا ئه‌نوه‌ر‌و بۆ ئه‌و كچانه‌ش كه‌ حیجابه‌كانیان فڕێداوه‌ چاره‌نووسی‌ بۆ دیاری‌ كردن گه‌ گوایه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ شكۆمه‌ندیدا شكست ده‌هێنن. دواتر كه‌وته‌ قسه‌ی‌ ناشرین به‌ دینا ئه‌نوه‌ری‌ نووسه‌ر‌و ئه‌و كچانه‌ش كه‌ حیجاب فڕێده‌ده‌ن.
قسه‌كانی‌ ئه‌و ژنه‌ پێشكه‌شكاره‌ واته‌ دوعا فاروق كه‌ خۆی‌ حیجابی‌ كردووه‌ به‌ سۆشیال میدیادا بڵاو بۆوه‌‌و هێنده‌ی‌ تر باری‌ شانی‌ كچانی‌ قورس كرد، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بیانه‌وه‌ی حیجاب فڕێبده‌ن، چونكه‌ كچانی‌ میسر ئه‌گه‌ر بڕیارێكی‌ وا بده‌ن ده‌كه‌ونه‌ ژێر مه‌ترسی‌ توندوتیژی‌ خێزانییه‌وه‌، هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر حیجاب فڕێبدات له‌ ماڵه‌وه‌ رێگه‌ی‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ لێده‌گیرێت، هه‌ندێكی‌ تر قژیان بۆ ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی‌ شانازیی به‌ جوانییه‌كه‌وه‌ نه‌كه‌ن، هه‌ندێكیان تووشی‌ لێدانیش ده‌بن یان جه‌نگی‌ ده‌روونییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كچه‌ سه‌ر به‌ چینی‌ ناوه‌ند‌و هه‌ژاری‌ وڵاته‌كه‌ بێت ئه‌وه‌ حاڵی‌ زۆر خراپتره‌‌و مۆری‌ بێزرا‌و‌و نه‌ویستراو له‌ ناوه‌وانی‌ ده‌درێت.
هه‌ر ئه‌و ژنه‌ پێشكه‌شكاره‌ پرسیارێكی‌ وروژاندو وتی‌: ئاوه‌ز گرنگتره‌ یان رووكه‌ش؟ له‌ راستیدا ئه‌وه‌ به‌ ته‌نها پرسیاری‌ ئه‌و نییه‌، به‌ڵكو زۆر جار له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م پرسیاره‌ هێنده‌ی‌ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بابه‌ته‌كه‌ هێنده‌ پرسیارێكی‌ جه‌وهه‌ری‌ نییه‌، زیاتر بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و مافه‌یه‌ كه‌ كچان ده‌بێ هه‌یانبێت له‌ پۆشین یان نه‌پۆشینی‌ حیجاب، ئه‌و پرسیاره‌ لایه‌نگرانی‌ حیجاب ته‌نها له‌و كاتانه‌دا په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن كه‌ ناتوانن به‌رامبه‌ره‌كانیان قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن كه‌ حیجابكردن شتێكی‌ باشه‌.
خۆش ئه‌وه‌یه‌ زیانی‌ پرسیاره‌كه‌ به‌سه‌ر دوعا فاروق خۆیدا شكایه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر خۆی‌ وتی‌ ئاوه‌ز یان عه‌قڵ گرنگتره‌ له‌ روخسار‌و سێیه‌كی‌ به‌رنامه‌كه‌شی‌ ته‌رخان كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیسه‌لمێنێت شێوه‌‌و روخساری‌ كچێك كه‌ حیجابی‌ كردبێت باشتره‌. ده‌ی‌ باشه‌ مه‌گه‌ر نه‌مانوت عه‌قڵ گرنگتره‌، ئیتر شێوه‌‌و روخسار هه‌رچۆنێك بێت كه‌ی‌ گرنگه‌. ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ زۆر هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر ئه‌و كچانه‌ی‌ حیجاب ناكه‌ن‌و به‌ بێناوه‌رۆك‌و هیچ‌و پووچ وه‌سفی‌ كردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ بیر چوو كه‌ هه‌ر ئه‌و كچانه‌بوون پشتیوانییان لێكرد، كاتێك له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا یه‌كێك له‌ شێخه‌كان پێی‌ وت ئه‌و میكیاجه‌ی‌ تۆ كردووته‌ حه‌رامه‌، ئه‌ویش ده‌ستی‌ كرد به‌ گریان‌و به‌رگری‌ له‌ خۆی‌ كرد‌و میكیاجی‌ به‌مافی‌ خۆی‌ زانی‌. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ میكیاجیش كه‌ ئه‌و به‌رگری‌ لێده‌كات هه‌ر ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ شێوه‌‌و روخساره‌وه‌‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئاوه‌زه‌وه‌ نییه‌.
سه‌یرترین قسه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا سه‌باره‌ت به‌ حیجاب‌و فڕێدانی‌ حیجاب كرا، ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ شێخ خالید ئه‌لگندی‌ بوو كه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی‌ دی‌ ئێم سی‌ كردی‌‌و ده‌سته‌واژه‌ی‌ (ئیهانه‌ی‌ حیجاب)ی‌ داهێنا، هه‌ڵبه‌ت ئاماژه‌ی‌ قسه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و حه‌وت كچه‌ بوو كه‌ له‌سه‌ر به‌رگی‌ كتێبه‌كه‌ی‌ دینا ئه‌نوه‌ر وێنه‌یان هه‌یه‌‌و حیجابه‌كه‌یان فڕێداوه‌. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌، چونكه‌ كچه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات‌و خه‌ڵكی‌ هان ده‌دات دوژمنایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه‌دا بكه‌ن. ئه‌و شێخه‌ هه‌ر به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی‌ مه‌ترسیداری‌ داهێنا، یه‌كێك له‌ قسه‌كانی‌ ئه‌وه‌ بوو وتی‌: حیجاب ته‌نها پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ك نییه‌، به‌ڵكو وه‌كو ئاڵای‌ نیشتمان وایه‌، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌‌و حیجاب تێكه‌ڵ به‌ ره‌مزه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌كات‌و ئه‌و كچانه‌ش كه‌ حیجاب فڕێده‌ده‌ن له‌به‌ر چاوی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌‌و كۆمه‌ڵگه‌ ناشیرین ده‌كات.
ئه‌و وێچواندنه‌ی‌ حیجاب به‌ ئاڵا كه‌ شێخ ئه‌لگندی‌ كردی‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ پیاوانی‌ ئایینی‌ بیانووی‌ لۆژیكی‌‌و ته‌نانه‌ت شه‌رعیشیان پێ نه‌ماوه‌ بۆ سه‌پاندنی‌ حیجاب، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌‌و پیرۆز كردنی‌ حیجاب‌و ئه‌و قسانه‌، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ ده‌مارگیری‌‌و رق‌و كینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سانێك كه‌ حیجابیان قبوڵ نییه‌‌و هه‌ندێك جاریش خه‌ڵكی‌ هان ده‌دات بۆ توندوتیژی‌، چونكه‌ ئه‌و شێخه‌ له‌ كۆتاییدا وتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیهانه‌ی‌ ره‌مز بكات ئیهانه‌ی‌ موسوڵمانان ده‌كات‌و خه‌ڵكی‌ لێی‌ قبوڵ ناكه‌ن‌و له‌ناوی‌ ده‌به‌ن.
كچێك كه‌ قژی‌ په‌خشان كردووه‌‌و حیجابی‌ نه‌كردووه‌ بڕیاری‌ دا له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ كه‌ناڵی‌ سی‌ بی‌ سی‌ پرسیار له‌ شێخ عه‌لی‌ جومعه‌ بكات كه‌ موفتییه‌، پرسیاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ داخۆ باوكی‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ حیجاب پۆشینی‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت؟ له‌ وه‌ڵامدا موفتی‌ وتی‌: حیجاب ژنی‌ موسوڵمان له‌ ژنی‌ ناموسوڵمان جیا ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ پیاوانی‌ ئایینییه‌ له‌ میسر، قسه‌ی‌ موفتییه‌، كه‌ پێی‌ وایه‌ پێویسته‌ ژنی‌ موسوڵمان له‌ ناموسوڵمان جیابكرێته‌وه‌، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كچێك ئه‌و جیاكارییه‌ی‌ به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بێت، ده‌كرێ به‌ زۆر جیا بكرێته‌وه‌؟
حیجاب له‌ میسر به‌ ره‌سمی‌ نه‌سه‌پێنراوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌‌و لایه‌نه‌ ئایینییه‌كانه‌وه‌ ده‌سه‌پێنرێت‌و كچان به‌ گشتی‌ ئه‌گه‌ر حیجاب فڕێبده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ سزای‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ترسن، هێنده‌ ترسی‌ سزای‌ ئایینی‌‌و ئه‌ودنیاییان نییه‌.

ده‌ره‌ج

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەم گۆی زەویە موڵکی هەردووکمانە

ڤینۆس فایەق نەوال سەعداوی دەڵێت: «سەرکەوتوویی ژن لە کۆمەڵگای ئێمەدا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort