سەرەکی » ئاراستە » سینەماچی؟!

سینەماچی؟!

هاوار مستەفا خان

بەشی یەکەم

لەژێری ناوی» سینەماچی» کە لەبنەڕەتدا پەڕتۆکێکە و لەگەڵ چەند ئەڵقەیەکی دیکە کە لێرە لە کوردستانی نوێ بڵاوی دەکەینەوە، کۆدەکرێنەوەو بەمنزیکانە لە پەڕتوکێکدا چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
هەوڵدەدەم چەند بیرەوەرییەکی تەمەنی جوانی و بەخۆڕایی بەفیڕۆچوونی ئەو سەردەمە باس بکەم کە چەند تامەزرۆی سینەما بووین و چەند هەوڵماندا بیگەینێ کەچی هەمووجار سیاسەت و ململانێی ناتەندرووستی هێزەکانی گۆڕەپانی باشوری کوردستان، دەیبردینەوە کۆڵانەکانی پشتەوەو هەر بەحەسرەتی ئەوەی دونیای جوانی و فانتازیی سینەماییمان درووست بکەین بەردەوام بووین و کۆڵمان نەدا، بەڵام ساڵ دوای ساڵ سەخت و دژوارتر دەبوو بە دیهێنانی خەون خولیاکانی گەنجی و جوانیمان.

وەكو زۆربەی هاوەڵ و هاوتەمەنەکانم، سەرەتا لە شاشەی بچووکی ماڵانەوە فێری دیتنی فیلم بووین، پاشان هەر یەکەمان بەجیا و بە گروپ فێربووین چۆن خۆمان لە بەرپرسیارێتی کار و خوێندن بدزینەوەو لەبری ئەوەی دایك و باوك دەیانویست جێبەجێی بکەین، بەدووی ئەوە دەکەوتین کە خۆمان دەمانویست و بێ سڵەمینەوە جێبەجێمان دەکرد، ئەویش؛ چۆنیەتی چوونە سینەما و بینینی فیلم بوو. جا هەر فیلمێك و لەهەر هۆڵێکی سینەما، گرنگ ئەوەبوو لەسەر شاشەی گەورە چاومان ئابڵەق ببێت بە بینینی ئەو دیمەنە جوان و سەرسوڕهێنەرانەی شاگەشکەیان دەکردین؟!.
جارێکیان لەگەڵ برادەرێکم لە ئۆردوگای زۆرەملێی پیرزین چووین بۆ سینەما سیروان لە هەولێر کە دەکەوێتە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، لەبن قەڵات. ئەو رۆژە لە بەر قەرەباڵغی زۆر، برادەرەکەم لێ وون بوو» لەوانەشە خۆم وون بووبم» ئیدی تەنگەتاو بووم و نەمزانی چی بکەم، بەخێرایی لەو سینەمایە هاتمە دەرەوەو چوومە سینەما سەڵاحەدین» ئێستا گەراجە» بەرامبەر پارێزگای هەولێر، وامدەزانی دەبێ برادەرەکەم چووبێتە ئەوێ، بێ ئاگا لەوەی لەناو ئەو هەموو حەشاماتە چۆن دەتوانم برادەرەکەم ببینمەوە.. ئەو رۆژە یەکەمین جارم بوو بە تەنیا و دەمەو ئێوارە هاتمەوە ئۆردووگای پیرزین، لەماڵ چاوەڕێم بوون هەرچیەکم کرد نەمتوانی درۆ بکەم و خۆم ببوێرم لەوەی نەچوومەتە شارو سەیری فیلم، خێرا دانمنا بە «تاوان»ەکەو چەند شەقا زلەیەکی توندیشم بە دەستی باوکم خوارد و سور هەڵگەڕام، بەوەندە شوکربووم، چوون ئەو رۆژە بۆ من ئازایەتی تێدابوو کە بەتەنیا دوو سینەما گەڕام و دوو « نیو فیلم»م بینی کە هەردوو کیان هیندی بوون، بەڵام بەراستی فیلمەکان زۆر خۆش بوون هەمووی ئەشق و ئەوین و گیانبازی و تۆڵەو شەڕو ئاکشنێکی زۆری تێدابوو. جا کە بۆ هاوڕێکانمان دەگێڕایەوەو دەمانگووت؛ فیلمێکی زۆر خۆش بوو، یەکسەر دەیانگووت: شەڕی تێدابوو؟!.
سەردەمی ئێمە لە کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان، هاوردەکردنی فیلم و پیشاندانی لە ساڵۆنەکانی سینەما بە بێ مۆری رەزامەندی و چاودێریی وەزارەت، هیچ فیلمێك رێگای پێنەدەدرا بخرێتە سەر شاشە، بۆیە ئێمە نەوەیەکی خۆشبەخت بووین و لە جوانیەکانی سینەما چێژمان بینی و دڵنیام هەر کەسێكی هاوسەردەم و هاونەوەی ئێمەیش دونیابینی خۆی هەیە بۆ گێڕانەوەی ئەو بیرەوەریانە. سەرباری ئەو خۆشیانە، بینینی فیلم بۆ تەمەنی خوار هەژدەساڵ هەروا ئاسان نەبوو بە تایبەتی گەر بهاتایە لە بنەماڵەکەدا براو کەسی گەورەترو لە پێشتر هەبووبن گەنج و خورتی جوان و لاوی سەرکێش بووبن، هەرگیز رێگەیان نەدەدا ئێمەومانان لە تەمەنی(١٠ بۆ ١٢)ساڵی بچین بۆ سینەما. لەوە گەڕێ کە لەگەڵ خۆیاندا هەر نەیاندەبردین؟!.

یەکەم فۆتۆی «سینەمایی»م
بیرمە جارێکیان هەر لە ئۆردوگای زۆرەملێی پیرزین دوای براکەم و هاوڕێکەی کەوتبووم کە دەمزانی بۆ سینەما دەچن، هەر هەنگاوێك لێیان نزیك دەبوومەوە دوام دەکەوتن و بە کەستەکە گڵ راویان دەنام.. بەمشێوەیە چەند جارێك بەگریان دوایانکەوتم، بەڵام هەر نەیانگەیشتمێ و ئەوان سواری ئامانەی درێژ « پاس» بوون و منیش بە گریان و دەم و چاوێکی تەپوتۆزاوییەوە گەڕامەوە ماڵ.
هەمان رۆژ، هەر دوو هاوڕێ، کاکە ئازادی برام و کاکە سەفینی هاوڕێی بانگیان کردم و لەگەڵ خۆیان بردمیانە دووری ئۆردوگاکە، عەلاگەیەکی پڕ جل و چەقۆیەکی دریژیان پێ بوو لەگەڵ کامێرایەكی فۆتۆ؟!.
لە چۆلەوانی دوور لە ئۆردگاکە، جلەکانی ناو عەلاگەکەیان دەردەهێناو شرواڵی خۆیان دەخستەناوی و شارلستۆنێکی دەلینگ پانیان دەبەر کرد، هەردووکیان قژیان لەسەر ملان بوو. بەو جلانە هەر لە پاڵەوانی فیلمەکان دەچوون، لەوێ راهێنانیان دەکردوو ئینجا بۆم دەرکەوت کەمنیان بۆیە لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو تا وێنەیان بگرم.
ئەوان بە کاراتێ و لاساییکردنەوەی ئەوەی لە فیلمدا دیبوویان هەموویان دووبارە دەکردەوەو وێنەشیان بە من دەگرت؟!.نەشمدەوێرا بڵێم؛ وێنەتان ناگرم بۆچی بەیانییەکەی منتان نەبرد بۆسینەما!. ئێ دەبوو وێنەشیان بگرم هەر ئەوەندەم دەزانی دەیاننەڕاندوو پێی یەکێك لەسەر ئاستی ملی ئەویتر دەوەستا و بەمنیان دەگووت؛ دەی خێرا وێنە بگرە،، بەمجۆرە یەکەمین کاری سینەماییم بە وێنەگرتنی فۆتۆ دەستی پێکرد؟!.
خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بوو، کاک سەفین بووە بەربژێرو خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم پاڵاوت، چەندی هەوڵمداو باوەڕ بەخۆم بێنم کە داوای وێنەکانی لێبکەم و بیکەم بەمەرج کە دەنگی پێبدەم بەڵام خۆی لەو رکابەرییە کشاندەوەو ئێستا و ئێستاشی دەگەڵدابێت نەمبینیەوەو وێنەکانیشم دەست نەکەوتەوە.
کاتێك ماڵمان هاتە ناوشارو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە ئۆردوگای شاوێس تەواوکرد « ئێستا شاوێس و پیرزین بوونەتە گەڕەك لە هەولێر» ئیدی لەناو شار بووم بە خوێندکاری ئامادەیی پیشەسازیی هەولێر. لەوێ راهاتم کە لەگەڵ چەند هاوڕییەك زۆربەی رۆژەکان وانەی یەکەم بخوێنین و وانەی دووەم و سێیەمیش بچینە هۆڵی سینەماو وانەی چوارەمیش گەر پێڕاگەیشتباین دەهاتینەوە تا فریان ناو خوێندنەوەی کۆتایی وانە بکەین و «غیاب»نەدرێین؟!.
سینەمای سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵیمان زۆر جیاوازو تایبەت بوو، جاری واهەبووە فریای فیلم نەکەوتووین یان لەبەر قەرەباڵغی جێگا نەبووەو بلیتی رۆژەکە بە زەحمەت دەست دەکەوت، ئەوەی لەو سەردەمەدا خۆشبوو کۆکاو سەندویچ»لەفەی گەص»بوو هەمووجار قومی یەکەمی کۆکاکۆلا لە لووتمان دەهاتەدەر..ئەوەی زۆریش ناخۆش بوو، «ئینزار»ی سنور بەزاندنی دووژمن بوو لە شەڕی «عیراق – ئێران»، جاری واهەبووە لەناو هۆڵی سینەما بووین و زەندەقمان چووە لەترس و تاوی فرۆکەی ئێرانی کە زۆر هەڕەمەکیانە بۆمبابارانی دەکرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەم گۆی زەویە موڵکی هەردووکمانە

ڤینۆس فایەق نەوال سەعداوی دەڵێت: «سەرکەوتوویی ژن لە کۆمەڵگای ئێمەدا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort