سەرەکی » ئابووری » دۆمه‌ڵان؛ هێمایه‌ك بۆ به‌هاری‌ گه‌رمیان

دۆمه‌ڵان؛ هێمایه‌ك بۆ به‌هاری‌ گه‌رمیان

رەوا محەمەد

له‌گه‌رمیاندا به‌هار ته‌نها سه‌وزی و گوڵ و گیاو چونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان نییه‌ بۆ گه‌شت و پیاسه‌ و نانخواردن، ته‌نانه‌ت وه‌رزی به‌هار له‌گه‌رمیان به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ وه‌رزی (دۆمه‌ڵان)یشه‌.
دۆمه‌ڵان یه‌كێكه‌ له‌وڕووه‌كه‌ باوانه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌هاری‌ گه‌رمیاندا له‌ پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت و گه‌لێك پێكهاته‌ی‌ گرنگ و پێویستی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ. به‌ڵام ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای زۆری باران بارین و ته‌ڕی به‌هاری‌ گه‌رمیان به‌ڵام دۆمه‌ڵان بوونی نییه‌ یان هه‌ر زۆر كه‌مه‌ و هاوڵاتیان وه‌ك به‌هاره‌كانیتر ناچنه‌ده‌ره‌وه‌ و به‌دوایدا ناگه‌ڕێن.
هیوا ئیبراهیم له‌باره‌ی‌ بوونی دۆمه‌ڵانه‌وه‌ له‌م ساڵدا بۆ گوندستانی‌ نوێ وتی : ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ساڵ باران به‌دڵی خه‌ڵكی بووه‌ و زه‌وی له‌زۆر جێگادا ته‌قیوه‌ و ئاوی ژێر زه‌وی زیادی كردووه‌ به‌ڵام دۆمه‌ڵان وه‌كو جاران بوونی نییه‌ ئه‌مه‌ بۆ چه‌ندان هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌وانه‌ نه‌بوونی هه‌وره‌ بروسكه‌ی‌ پێویست و نه‌بوونی تیشكی خۆریش یه‌كێكیتره‌ له‌ پێویستییه‌كانی‌ دۆمه‌ڵان، واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دۆمه‌ڵان دروست ببێت و بۆ ئه‌وه‌ی‌ زه‌وییه‌ك دۆمه‌ڵانی‌ لێبڕوێت ئه‌وا پێویسته‌ به‌باشی تیشكی خۆری‌ به‌ر بكه‌وێت.
دۆمه‌ڵان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ و پڕه‌ له‌چه‌ندان ماده‌ی‌ كانزایی گرنگ كه‌ سودیان بۆ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، هاوكات له‌ڕووی نرخیشه‌وه‌ گرانه‌ و بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پاره‌ په‌یداكردن بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌.
هیوا ئیبراهیم وتیشی : هه‌ر ساڵێك دۆمه‌ڵان بوونی هه‌بووبێت ئه‌وا نه‌ك ته‌نها هاوڵاتیانی گونده‌كان به‌ڵكو هاوڵاتیانی شاریش سودیان لێوه‌رگرتووه‌ و بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ پاره‌ په‌یداكردنیان.
له‌باره‌ی‌ بوون و نه‌بونی دۆمه‌ڵانه‌وه‌ له‌م ساڵدا، شاره‌زایانی دۆمه‌ڵان بۆچوونیتریان له‌سه‌ر ئه‌م ڕووه‌كه‌ هه‌یه‌ و نه‌بوونی یان بوونی ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌هۆكاریتره‌وه‌.
ڕۆسته‌م حه‌مه‌ ئه‌مین كه‌ نزیكه‌ی‌ 30 بۆ 40 ساڵه‌ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ كات و وه‌رزی دۆمه‌ڵان هه‌یه‌ بۆ گوندستانی‌ نوێ وتی : ئه‌م ڕووه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌دیارده‌كانی‌ وه‌رزی به‌هار له‌گه‌رمیاندا. هه‌ر ساڵێك بارانی پایز پێش بكه‌وێت و وشكه‌ ساڵی نه‌بێت و زه‌وی به‌رتیشكی خۆر بكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌و ساڵه‌ دۆمه‌ڵان زۆر ده‌بێت. ساڵ هه‌بووه‌ بارانیش كه‌م باریوه‌ به‌ڵام دۆمه‌ڵان هه‌ر هه‌بووه‌، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ ساڵ هه‌بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ باران باریوه‌ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی‌ نه‌داوه‌ تیشكی خۆر بدات له‌زه‌وی و دۆمه‌ڵان دروست ببێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی‌ بواری‌ دۆمه‌ڵان ده‌ڵێت له‌و ساڵانه‌دا كه‌ به‌هاره‌كه‌ی‌ دۆمه‌ڵانی‌ زۆر بووه‌، له‌ڕۆژێكدا نزیكه‌ی‌ پانزده‌ كیلۆ دۆمه‌ڵانم كردووه‌، خه‌ڵكی هه‌بووه‌ له‌من زیاتری‌ كردووه‌. دۆمه‌ڵان شتێك نییه‌ ته‌نها هاوڵاتیانی گونده‌كان پێوه‌ی‌ خه‌ریك بن و ته‌ماحیان پێی بێت بۆ خواردن یان بۆ فرۆشتن، ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی شاریش هه‌موو ڕۆژێك له‌شاره‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ گونده‌كان و به‌یانی تاكو ئێواره‌ خۆیان به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ دۆمه‌ڵانه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن. چونكه‌ گه‌ڕان به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ی‌ دۆمه‌ڵاندا زۆر خۆشه‌، هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ له‌هه‌ڵكه‌ندنی خۆشتره‌، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێك نه‌یشی دۆزنه‌وه‌ ناتوانن له‌ماڵه‌وه‌ دانیشن و ناچار هه‌ر ده‌چنه‌ده‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌.
گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی‌ دۆمه‌ڵان له‌لای‌ پیاوان و ژنانی‌ گونده‌كان و له‌لای‌ منداڵ و گه‌وره‌ و بچوك وه‌ك یه‌ك چێژی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی‌ پیاوان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ دۆمه‌ڵان ئه‌وه‌نده‌ش ژنان و كچانیش ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان.
گۆنا عه‌لی بۆ گوندستانی‌ نوێ دواو وتی : دۆمه‌ڵان شتێك نییه‌ كه‌ تایبه‌ت بێت به‌پیاوان و ژنان بۆیان نه‌بێت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌. له‌م ناوچه‌یه‌ی‌ ئێمه‌دا ژنانیش وه‌ك پیاوان گه‌لێكجار له‌گوندێكه‌وه‌ ڕۆیشتوون بۆ گوندێكیتر بۆ دۆمه‌ڵان، یان ته‌نانه‌ت ژنانیش له‌شاره‌وه‌ دێنه‌ گونده‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ دۆمه‌ڵان.
گۆنا وتیشی : زۆرجار و له‌و ساڵانه‌دا كه‌ دۆمه‌ڵان زۆربووه‌ و وه‌رزی‌ دۆمه‌ڵان بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ دۆمه‌ڵانمان كردووه‌ توانیومانه‌ جلی جوان و ئاڵتونی زۆری‌ پێبكڕین و پاره‌یشمان بۆ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ زۆرجار دۆمه‌ڵانه‌كانمان خواردووه‌ یان ناردوومانه‌ بۆ خزم و ناسیاوه‌كانمان له‌شاره‌كاندا.
ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو، به‌هۆی‌ نه‌بوونی دۆمه‌ڵانی ناوچه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستاندا، دۆمه‌ڵانی‌ ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاستی عێراق گه‌یشتونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان داواو حه‌زیان بۆ ئه‌و دۆمه‌ڵانه‌ نییه‌ به‌به‌راورد به‌دۆمه‌ڵانی‌ ناوچه‌كانی‌ كوردستان و گه‌رمیان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گەنجیی زانكۆ و پیربوونی

فەیسەل عەلی* بوونی زانكۆ لەهەر كۆمەڵگەیەكدا، بە مانای بوونی هێزی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort