سەرەکی » راپۆرت » كوردی‌ عیراق له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داعش ده‌ترسن.. ده‌بێ ئه‌مریكا بمێنێته‌وه‌

كوردی‌ عیراق له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داعش ده‌ترسن.. ده‌بێ ئه‌مریكا بمێنێته‌وه‌

ئاژانسی‌ رۆیته‌رز

به‌رپرسانی‌ كورد له‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ كوردستان داوایان كرد ئه‌مریكا له‌ عیراق بمێنێته‌وه‌ بۆ رێگرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داعش.
له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كی‌ له‌ پۆڵه‌ندا به‌ست بۆ تاوتوێكردنی‌ بارودۆخی‌ ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌، سه‌رانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ روسیا‌و ئێران‌و توركیاش له‌ سۆچی‌ كۆبوونه‌وه‌. سیس فرانتزمان نووسه‌ر له‌ مونته‌دای‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و دامه‌زرێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستی‌ تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندن‌و شیكاریی وای‌ بۆ ده‌چێت كه‌ تا ئێستاش مه‌ترسی‌ داعش له‌ عیراقدا هه‌ر ماوه‌.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆتاییه‌كانی‌ مانگی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ رابردوودا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق بمێنێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ مه‌ترسی‌ داعش به‌ ته‌واوی‌ بنبڕ ده‌كرێت. به‌رپرسانی‌ كوردی‌ عیراقیش به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ عیراق پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی‌ بمێنێته‌وه‌.
ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێ: كورد له‌ باكووری‌ عیراق به‌رده‌وام پشتیوانییان له‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق كردووه‌، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ توندوتۆڵه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی‌ نه‌وه‌ده‌كان‌و له‌م دواییانه‌شدا زه‌قتر بۆته‌وه‌. ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانیشی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان له‌گه‌ڵ كورد قۆستۆته‌وه‌ بۆ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش‌و شه‌ڕی‌ دژی‌ تیرۆر، له‌و بواره‌دا هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانان مه‌شقیان به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان كردووه‌ بۆ ئاماده‌ كردنیان دژی‌ داعش. بنكه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كرودستان دانراوه‌، جگه‌ له‌ میكانیزمی‌ هاوكاری‌ كردن‌و پشتیوانی‌ دارایی راسته‌وخۆ بۆ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كاتی‌ شه‌ڕی‌ داعشدا.
له‌ ساڵی‌ 2011دا ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌مریكا هێزه‌كانی‌ خۆی‌ كێشایه‌وه‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا زوو بوو، دواتریش ده‌ركه‌وتنی‌ داعش‌و مه‌ترسییه‌كانی‌ له‌سه‌ر عیراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌لماندی‌ كه‌ بۆچوونه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر راست بوو.
كوردی‌ عیراق ئێستاش ده‌ڵێن مه‌ترسی‌ داعش هه‌ر ماوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ توانیویه‌تی‌ له‌ گونده‌كانی‌ عیراقدا‌و له‌ ناو خه‌ڵكیدا خۆی‌ بشارێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێزه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیی عیراقه‌وه‌. كورده‌كان پێیان وایه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق بمێنێته‌وه‌‌و به‌رده‌وامیش بێت له‌ مه‌شق پێكردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌‌و رێكخستن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان‌و هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ له‌ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ داعش له‌ عیراق كه‌م بێته‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ر راوبۆچوون‌و داواكارییه‌كه‌ی‌ كوردی‌ عیراقدا، وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره‌ باسی‌ ده‌كات هه‌ندێك ده‌نگ هه‌ن له‌ به‌غدا، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی‌ سه‌ر به‌ ئێرانن داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌و ده‌نگانه‌ش لایه‌نگری‌ زیاتریان په‌یدا كرد، به‌ تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م‌و كانونی‌ دووه‌می‌ رابردوودا رایگه‌یاند، كه‌ هێزه‌كانیان له‌ خاكی‌ عیراقه‌وه‌ چاودێری‌ ئێران ده‌كات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌ركی‌ ئه‌و هێزانه‌ چاودێری‌ كردنی‌ وڵاتێكی‌ دراوسێی‌ وه‌ك ئێران بێت، ئه‌وا ئێمه‌ ره‌تی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌. وتیشی‌: هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر خواست‌و داوای‌ حكومه‌تی‌ عیراق ماونه‌ته‌وه‌‌و هیچ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكاش له‌ عیراقدا نییه‌، ئه‌مه‌مان چه‌ندان جار دووپات كردۆته‌وه‌.
سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی‌ كوردی وتی‌: راسته‌ رێكخراوی‌ داعش ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌سه‌ر شاری‌ گه‌وره‌دا نه‌ماوه‌، به‌ڵام به‌ ته‌واوی‌ كۆتایی پێنه‌هاتووه‌، قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ داعش كه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ به‌ پشتیوانی‌ هێزی‌ هاوپه‌یمانان بووه‌، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا. رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراقیش وتی‌: حكومه‌تی‌ به‌غدا گوێڕایه‌ڵی‌ بڕیاری‌ په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ده‌نگ بدات به‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق.
له‌ په‌رله‌مانیشدا ژماره‌یه‌ك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كانی‌ وه‌ك هاوپه‌یمانی‌ سائیرون به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ موقته‌دا سه‌در‌و حزبی‌ فه‌تح، دژی‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكان له‌ یعراق. به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ به‌ ته‌نها داوای‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هێزی‌ ئه‌مریكایان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو داوایان كردووه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ بێگانه‌كان عیراق جێبهێڵن، ئه‌م قسه‌یه‌ش میلیشیا ئێرانییه‌كانیش ده‌رگرێته‌وه‌.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق‌و وته‌بێژی‌ حزبی‌ فه‌تح جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مریكا تا ئێستاش پشتیوانی‌ لۆجستیكی‌ بۆ عیراق دابین ده‌كات‌و هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكاش دژی‌ عیراق نین، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوویدا مه‌سه‌له‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق تاوتوێ ده‌كات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״ئامادەكردنی پڕۆژەیاسا بۆ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی كاری هاوبەش ‌و سەرەكیمانە״

سەرۆك كۆمار، دووپاتیدەكاتەوە كە ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای توند‌و یەكلاكەرەوە كارێكی سەرەكی‌و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort