سەرەکی » ئاراستە » 8ی‌ مارس، وه‌رچه‌رخانێك

8ی‌ مارس، وه‌رچه‌رخانێك

نه‌سرین كورده‌

8ی‌ مارس، راپه‌رین دژی‌ عه‌قلیه‌تی‌ پیاوسالاری‌، دژی‌ چه‌وسانه‌وه‌ی‌ ره‌گه‌زی‌ مێینه‌ دژی‌ نه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یان هه‌ر ناوێكی‌ تر كه‌ ژن به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌و سزا ده‌درێت یان دووچاری‌ توندوتیژی‌ ده‌روونی‌ ده‌كرێته‌وه‌، كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ به‌و پێیه‌ی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ كراوه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ كلتورییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوشانی‌ شارستانیه‌ته‌كان هه‌نگاوی‌ ناوه‌ خاوه‌نی‌ مێژوویه‌كی‌ پر له‌ خه‌باتی‌ سیاسی‌ و چه‌كدارییه‌ نه‌یاران هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی‌ توانه‌وه‌ی‌ مێژوو زمان و خاكەكه‌مان دابووه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌زمونێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ناله‌بارو تاڵمان چه‌شتووه‌، به‌ڵام به‌ خۆشحالیشه‌وه‌ جه‌ربه‌زه‌یی‌ ژنی‌ كورد و ناوی‌ ژنی‌ كورد هه‌رزوو له‌ په‌رتوك و رۆژنامه‌و تیفییه‌كان دا ره‌نگی‌ دایه‌وه‌، وه‌ درێژه‌شی‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئیتر توندوتیژی‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا نیه‌ به‌ڵكو توندوتیژی‌ و چه‌وسانه‌وه‌و كوشتن و خۆكوشتنی‌ ژنان له‌ ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و سیاسه‌ته‌ فاشله‌دا به‌دیارده‌كه‌وێت ژنی‌ كورد له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا له‌گه‌ڵ پیاو توانیویه‌تی‌ هه‌موو قۆناغه‌كان ببرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیشی‌ كردبێت چه‌كداری‌ و سیاسه‌تیشی‌ كردووه‌ سه‌رباری‌ ماڵداری‌ و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ به‌رێوه‌به‌رێتی‌ دام و ده‌زگاكان و به‌رپرسارێتیه‌ جیاوازه‌كانیش، ئه‌مه‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌م پێكردووه‌ وێنه‌یه‌كی‌ خێرای‌ ژنان و كچانی‌ كورده‌ شانبه‌شانی‌ هه‌موو شارستانیه‌ته‌كان كچان و ژنانی‌ كوردیش رووبه‌رووی‌ جۆره‌كانی‌ وه‌ك ده‌ست درێژی‌ و توندوتیژی‌ و كوشتن بونه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆ ئیستا پێویسته‌ هه‌نگاوی‌ بۆ بنرێت و خزمه‌ت به‌م چین و توێژه‌ بكات هه‌موو رۆژه‌كان به‌ رۆژی‌ ژن بكرێت نه‌ك رۆژێك كه‌ بگه‌رێینه‌وه‌ باسی‌ سه‌رله‌نوێ‌ نه‌هامه‌تیه‌كان بكه‌ینه‌وه‌ ژن زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ به‌یه‌ك رۆژ پێناسه‌ی‌ بكرێت به‌ڵكو ده‌بێت خزمه‌تی‌ زیاتر هه‌لی‌ زیاتر یاسایه‌كی‌ توندتر دابنرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ژنان دووچاری‌ حاڵه‌تی‌ خۆكوشتن یان كوشتن یان توندوتیژی‌ كردن ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئێمه‌ ده‌توانین له‌و رێگه‌یه‌وه‌ داكۆكیكاربین، له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ ته‌ندروست و ئاینده‌یه‌كی‌ باشتر بۆ ژنان و كچان ، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م ساڵ دا چه‌ندین كچ و ژن به‌شێوه‌ی‌ جیاوازو له‌ كاتی‌ جیاواز له‌ شوێنی‌ جیاواز و سوتێنران یان خۆیان سوتان یان كوژران یان خۆیان كوشت یان توشی‌ رووداوی‌ نه‌خوازراوی‌ وه‌ك ده‌ست بۆ بردن و جوێن پێدان و ده‌ست درێژی‌ و هه‌ره‌شه‌ی‌ ئابروبه‌ر بونه‌ته‌وه‌ حاڵه‌ته‌كان نزیكن له‌وه‌ی‌ ببن به‌ دیارده‌ و سه‌لامه‌تی‌ كۆمه‌ڵگا بشوێنن سه‌رباری‌ كاریگه‌ری‌ ته‌كنه‌لۆژیاش، لێره‌وه‌ ده‌بێت هه‌وڵكانمان وه‌ك هه‌موو جارێك به‌لام به‌ جدی‌ ترو ئازایانه‌تر بخه‌ینه‌ گه‌ر بۆ داكۆكیكردن له‌ ژنان و كچان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەم گۆی زەویە موڵکی هەردووکمانە

ڤینۆس فایەق نەوال سەعداوی دەڵێت: «سەرکەوتوویی ژن لە کۆمەڵگای ئێمەدا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort