سەرەکی » زانست » فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی

فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان

ژینگه‌ پارێزی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وزه‌وه‌ گیرایه‌ ئه‌ستۆ، كۆمه‌ڵەكه‌ پێشتر قسه‌ی لێكرابوو له‌ 16/10/ 1991 دامه‌زرا پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌ كشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ كوردوستان.
ئه‌و ده‌مه‌ كوردوستان له‌ قه‌یرانێكی به‌ر فراواندا بوو، چه‌كی ژه‌هری كیمیای ‌له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و بالیسان و گۆپته‌په‌ و چه‌ندین شوێنی تر به‌كار هاتبوو، هه‌زاران گوند خاپوركرابوون، خه‌ڵك له‌ ئۆردوگا زۆره‌ملێكانا ده‌ژیا كه‌ خزمه‌ت گوزاری نه‌بوو،خه‌ڵكێكی زۆری ناوچه‌ ئازاد نه‌كراوه‌كان، ئاواره‌بوون له‌ كه‌لاوه‌و ژێر خێمه‌دا، ئابڵوقه‌ی ئابوری و سوته‌مه‌نی خه‌ڵكی ناچار كردبوو كه‌ ده‌ست درێژبكه‌ن بۆ دارو دره‌خت بۆ سوته‌مه‌نی به‌ ، چه‌ك به‌به‌ر بڵاوی به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌ بوو، كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز به‌سوتانی تایه‌و دوكه‌ڵكردن به‌شۆڕش و ئازایه‌تی داده‌نرا، گه‌ر به‌كه‌سێكت بوتایه‌ دار مه‌بڕه‌ یان زینده‌وه‌رێك مه‌كوژه‌، له‌ وه‌ڵامدا ده‌یووت بۆچی ؟
بۆیه‌كه‌م جار له‌ یادی نه‌ورۆزا ڕێگرتن له‌ ته‌قه‌ كردن به‌ئاسمانا و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری تایه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ بوو كه‌ خولیای دابین كردنی ژینگه‌یه‌كی خاوێن وئاسوده‌ بوون، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌یان پێشتر له‌و بواره‌دا پێشینه‌یه‌كی ئه‌و تۆیان نه‌بوو، به‌ڵام دڵسۆزی بۆ خاوێن ڕاگرتنی ژینگه‌ وای كرد بگه‌ڕێن به‌ شوێن هه‌موو ئه‌و زانیاری و یاساو ڕێسایانه‌دا، كه‌ ڕێكخراوو دامه‌زراوه‌ هاوشێوه‌كان بۆپاراستنی خاك و ئاوو هه‌واو ڕوه‌ك و زینده‌وه‌ران په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، هه‌رچۆن هه‌ڵمه‌تی ڕۆشنبیری ژینگه‌ییان له‌ڕێگای كۆڕو چاپه‌مه‌نی و ده‌زگاكانی ته‌لفزیۆن و ڕادیۆ وه‌ به‌رپا كرد، ئه‌و ده‌مه‌ به‌ده‌ست كه‌وتنی زانیاری ئاسان نه‌بوو هێشتا تۆری زانیاری (ئینته‌رنێت ) نه‌ناسراو بوو كۆمپیوته‌رو چاپه‌مه‌نیش زۆر ده‌گمه‌ن بوو. به‌ڵام له‌خۆ بووردن و هه‌وڵدان بێ به‌رهه‌م نه‌بوون. وه‌وای كرد كه‌ ژینگه‌ پاراستن به‌هه‌ند بگیرێ لای خه‌ڵك، وه‌ له‌ چه‌ندین چاوپێكه‌وتنا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بونی وه‌زاره‌ت یان دامه‌زراوه‌ی حكومی بۆ ژینگه‌ و بونی پۆلیسی دارستان و ده‌زگای هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆری بۆ ئه‌و كاڵایانه‌ی دێنه‌ كوردوستانه‌وه‌ سه‌ر مه‌شقی داواكاریه‌كان بوون له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه‌، كه ‌تاكه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی ژینگه‌یی بووئه‌و ده‌مه‌. هه‌موو ئه‌ركه‌كانی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ندی دار پێی له‌ دوای ڕوخانی حكومه‌تی به‌عسی عێراق ساڵی 2003، له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمی كوردوستان دامه‌زراوه‌.
رێكخستنی دامه‌زراوه‌یه‌كی واگرنگ، له‌ وڵاتێكدا كه‌ به‌هۆی جه‌نگه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانه‌وه‌ توشی قه‌یرانێكی زۆری ژینگه‌یی بووبوو، هه‌روا كارێكی ئاسان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت كادری ئه‌وتۆ زۆر كه‌م یا هه‌ر نه‌بوو كه‌ له‌و بوارانه‌دا پێشینه‌ی هه‌بێ. له‌ هه‌مان كاتدا نه‌بونی سیتمێكی ئاماده‌ كراوو و نه‌بوونی یاساكان، تا ئه‌گاته‌ شوێن وئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێویست، له‌ هه‌رێمێكدا كه‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كانی پۆسته‌كان به‌ خه‌ڵات ده‌زانن زیاتر له‌وه‌ی كه‌ بۆخزمه‌تی خه‌ڵك بێت، كارێكی وائاسان نه‌بوو. ئه‌وه‌بوو كۆمیته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز كه‌ ئه‌زمونیان هه‌بوو له‌ بواره‌كه‌دا و پێشتر یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ژینگه‌یان ئاماده‌كردبوو وه‌ ڕایان گه‌یاندبوو، هه‌موو ئه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی هه‌یان بوو له‌ بواره‌كه‌دا خستیانه‌ به‌رده‌ست وه‌زیرو وه‌زاره‌تی ژینگه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هه‌ندیان نه‌گرت وه‌ بۆ جارێكیش داوای كۆڕو كۆبونه‌وه‌یه‌كیان نه‌كرد، دواتر كۆمه‌ڵێ به‌رێوه‌بهری گشتی و فه‌رمانبه‌ری له‌ فرمانگه‌كانی تره‌وه‌ بۆ گوێزرایه‌وه‌ كه‌هه‌ریه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستێ ده‌چونه‌ ئه‌ووه‌زاره‌ته‌وه‌ فه‌رمانگه‌ كانی په‌یوه‌ندیدار پێیی،‌له‌ مێژووی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا ژینگه‌ تۆمارێكی نه‌بوو ‌. ئه‌وه‌بوو دواتر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، كرایه‌ ده‌سته‌ی پاراستن وچاكردنی ژینگه‌، سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. به‌ڵام به‌هۆی پێداگری و هه‌وڵی كۆمه‌ڵێ كه‌سانی دڵسۆزه‌وه‌، ئێستا واخه‌ریكه‌ ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌، ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ وژیانی خه‌ڵك.
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سڵێمانی كه‌ سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمه‌، یه‌كێكه‌ له‌و فه‌رمانگانه‌، بۆ به‌ئاگا بوون له‌ كارو چالاكیه‌ كانیان، ئاستی پێشكه‌وتنیان له‌ چاودێری و ڕێگرتن له‌و كارو چالاكیانه‌ی خه‌ڵك كه‌ كاریگه‌ریان بۆ سه‌ر ژینگه‌ ده‌بێت. سه‌ردانی به‌ڕێز ( دیار شێخ غه‌ریب ) مان كرد كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌یه‌، خۆی ووته‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌ زانسته‌ ژینگه‌یه‌كاندا هه‌یه‌.
شایانی باسه‌ كه‌ به‌ڕێزیان زۆر پێداگریان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ ئه‌وان كه‌سانێكی زانستین، بۆیه‌ هه‌رزانیاریه‌ك زۆر دڵنیا نه‌بن لێی، نایدركێنن. هه‌رچۆن ئاماژه‌ی كرد كه‌ ئێستا خاوه‌نی تاقیگه‌یه‌كی پێشكه‌وتون وه‌ سه‌رجه‌م شیكاره‌ كیمیایی و فیزیایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ ئامێرێكی زۆر گرنگیان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن به‌ هۆیه‌وه‌، بوون وڕێژه‌ی نۆ جۆر له‌ كانزا قورسه‌كان له‌ ناو ئاوو یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تردا بزانن له‌وانه‌ ( جیوه‌، قوڕقوشم، كادمیۆم……هتد ).
كێشه‌ی كانزا قورسه‌كان كه‌ له پاشكۆی ژماره‌ (51) كه‌شتی نوح كوردوستانی نوێ ژماره‌ (7792) و‌ چه‌ند ژماره‌یه‌كی پێشوتری كوردوستانی نوێدا ئاماژه‌م بۆ كردبوو، نه‌ له‌ تاقیگه‌كانی ئاوی سڵێمانی نه‌له‌ چاودێری ته‌ندرووستی نه‌ده‌كرا .
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و پشكنیانه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن و ئه‌نجامه‌كانی، كاك دیار پێی وتین ئێستا مانگانه‌ پشكنین ده‌كه‌ن بۆئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، له‌ سه‌ر ئه‌و ڕوبارو چه‌مانه‌ی ده‌چنه‌ ناوی، بۆ به‌نداوی دوكان له‌ هه‌شت شوێن وه‌ ده‌ربه‌ندیخان شه‌ش شوێن، ئه‌م پشكنینانه‌ كه‌ له‌ 1/1/ 2019 وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیكیانه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، تا ساڵێك و شه‌ش مانگی تر ئاماده‌ نین كه‌ ئه‌نجامه‌كانی ڕابگه‌یه‌نن. به‌ڵام سه‌باره‌ت ئه‌و پشكنیانه‌ی كه‌ ساڵانی پێشوتر كراوه‌ به‌هۆی نه‌بوونی دیقه‌ت له‌ دیاری كردنی شوێنه‌كان و دڵنیا نه‌بوون له‌ ئه‌نجامه‌كانی ناتوانین پشتیان پێببه‌ستین.
بێگومان هه‌رشتێك له‌سه‌رزه‌وی كوردوستان فڕێبدرێت، جا ڕه‌ق بێت یان شله‌ یان له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئاوه‌كانیان دێنه‌ لای ئێمه‌ به‌هۆی باو بارانه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ناو ئاوه‌كان و پیسی ده‌كه‌ن. كه‌واته‌ پیسبوونی ئاو ده‌شێ ئاستی پیسبونی ژینگه‌ی پێ هه‌ڵبسه‌نگێنین.
سه‌باره‌ت به‌ پیسبوونی هه‌وا پرسیارمانكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ هه‌مومان ده‌زانین بوونی ته‌وژمی با هاریكاره‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و پیسبونه‌ی كه‌ درووست ده‌بێت. له‌وه‌ڵامدا وتیان به‌هۆی بوونی (524000) ئۆتۆمۆبیل له‌ ناو شاری سڵێمانیدا، هه‌ندێجار له‌ عه‌سراندا له‌ شوێنی یه‌كتر بڕه‌كان ڕێژه‌ی پیسبوون له‌ ستاندار تێپه‌ڕ ده‌بێت وه‌ بوونی ڕێژه‌یه‌كی نه‌شیاو له‌ یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ( CO) تۆمار ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناگاته‌ ئاستی مه‌ترسیدار.
ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كان پرسیارمانكرد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی دار به‌ سوته‌مه‌نیه‌وه‌، وبه‌هۆی ڕژانه‌ سه‌رزه‌وی زیانی زۆر ده‌ده‌ن، به‌ڕێزیان وتیان بێگومان بوونی ڕوبه‌ری سه‌وز به‌تایبه‌ت دره‌خت زۆر گرنگه‌ بۆ هاوسه‌نگی ژینگه‌، به‌تایبه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دووانه‌ ئۆكسیدی كاربۆن.بۆیه‌ ئێمه‌ كردومانه‌ته‌ مه‌رج كه‌ ده‌بێت هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی بچوك 10% وه‌ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ 25% سه‌وزایی له‌وڕه‌به‌ره‌دا هه‌بێت كه‌ پڕۆژه‌كه‌ی تیا ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام مه‌رجنیه‌ هه‌ر دره‌خت بێت.
وه‌ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ ناو شاردا وتیان گه‌رچی دڵنیا نین، وه‌ك ئێمه‌ مه‌زنده‌مان كردووه‌ ده‌گاته‌ 15% ، به‌ڵام به‌نیازین له‌ ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه‌ زۆرترین زانیاریمان هه‌بێت.
كارو چالاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ناو براو له‌ ساڵی 2018 ــ2019 ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ‌بوو
سه‌ردانی 975 شوێن كراوه‌، 103 ئاگادار كردنه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی، 149 كه‌یسی دادگا بۆ سه‌رپێچی یه‌كان، 105 سزای پێبژاردن، به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی بڕینه‌وه‌ی 200 دره‌خت و ڕواندنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 400 نه‌مام به‌ ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و تاوانه‌.
پڕۆژه‌ی له‌ بری بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ناگونجێ ڕوبه‌ری سه‌وزایییان هه‌بێت، به‌ باخچه‌ كردنی حه‌وشه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌.
له‌ بواری پشكنیندا : وه‌رگرتنی 23 نمونه‌ی ئاو وه‌ پشكنین بۆ 272 نمونه‌ی ئاو، پشكنین بۆ هه‌وای شاری سلێمانی زانینی ڕێژه‌ی گازه‌كان ( CO. NOX. NO2. SO2. H2S ) له‌ مانگه‌ كانی (12، 11، 10، 5، 4، 3، 2، 1 )وه‌ 52 پشكنین بۆ كاریگه‌ری تاوه‌ره‌كانی گه‌یاندن.
سازدانی 7 سیمینار
مۆڵه‌تی 202 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و 36 پڕۆژه‌ی بچوك، مۆڵه‌تی 43 ڕاوچی بۆ ڕاوكردن.وه‌ نزیكه‌ی 200 پڕۆژه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان مامه‌ڵه‌ی ته‌واو نه‌بووه‌. وه‌ له‌ نجامی سه‌رپێچی 2كارگه‌ی پلاستیك داخراوه‌ و یه‌ك كارگه‌ش به‌كاتی داخراوه‌. هه‌روه‌ها 2 غه‌ساله‌ش كه‌له‌ سه‌ر تانجه‌رۆ كاریان ده‌كرد ڕاگیراوون.
ئه‌وه ‌ماوه‌ بیڵێن به‌ده‌مه‌وه‌ چوون ‌ هاركاری به‌ڕیوه‌برایه‌تی ژینگه‌، له‌پێناو ژینگه‌و ژیانی خۆماندایه‌. چونكه ژیانی درووست له‌ ژینگه‌ی خاوێندا فه‌راهه‌م ده‌بێت. له‌هه‌مان كاتدا فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ به‌ هاریكاری وڕێكخستنی كاره‌كان له‌گه‌ڵ ڕێكخراو كۆمه‌ڵه‌ ژینگه‌یه‌كان و خه‌ڵكانی خۆ به‌خش واده‌كات كه‌ زووتر ئامانجه‌ ژینگه‌یه‌كان به‌دی بێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

به‌ها خۆراكییه‌كانی ناو ئه‌م رووه‌كانه‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی له‌ناوچونی هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی پرۆتینیان لێ به‌رهه‌مدێت، چه‌ند ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort