سەرەکی » زانست » گه‌ردوونناسان: هه‌سارۆكه‌كان مه‌ترسیی جدیین بۆ زه‌وی

گه‌ردوونناسان: هه‌سارۆكه‌كان مه‌ترسیی جدیین بۆ زه‌وی

گه‌ردوونناسان ئاشكرایانكرد مه‌ترسیی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌سارۆكه‌كان له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ پێشبینی كراوه‌ .
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی زانكۆی ( جۆن هۆبكنز) ی ئه‌مریكیی له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌سارۆكانه‌ی ڕێره‌وی خۆپیداكێشانیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زه‌وی كارێكی ئاسان نییه‌‌و مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و هه‌سارۆكانه‌ش زۆر له‌وه‌ زیاترن كه‌ پێشتر پێشبینی كرابوون.
چارلز ئه‌لمیر له‌ به‌شی ئه‌ندازه‌ی میكانیكیی له‌ زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) وتی» وا ڕاهاتبووین كه‌ بڕوامان وابێت هه‌رچه‌نده‌ ته‌نه‌كه‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌ بێت له‌ناوبردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئاسانتره‌ ، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ ڕوونده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌سارۆكانه‌ له‌وه‌ به‌هێزترن كه‌ بیرمان لێده‌كرده‌وه‌ و پێویستمان به‌ وزه‌ی زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی له‌ناویان ببه‌ین».
زاناكان نمونه‌یه‌كی كۆمپیوته‌رییان به‌كارهێناوه‌ بۆ حسابكردنی بڕی ئه‌و وزه‌ پێویسته‌ی بۆ له‌ناوبردنی هه‌سارۆكه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌یانه‌وێت‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌سارۆكه‌كه‌ ده‌درێت، چه‌ندین چاڵ و درز له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی دروست ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵپژانی مادده‌یه‌كی لم ئاسا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌بری له‌ ناو چوون، هه‌سارۆكه‌كه‌ به‌ ناوه‌كێكی گه‌وره‌ی تێكڕوخاوه‌وه‌ ده‌هێلرێته‌وه‌ كه‌ له‌ دوا جاریشدا هێزێكی ڕاكێشانی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شه‌ تێكوپێكدراوه‌كانی .
ئه‌و تیمه‌ی توێژه‌ره‌وه‌كان بۆیان ئاشكرا بوو ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و كاره‌یان و كاریگه‌رییه‌كه‌ی ڕووده‌دات ته‌نها بڕێك داروپه‌ردوو نابێت، به‌ڵكو بریتی ده‌بێت له‌ كۆمه‌ڵێك به‌شی لاواز و هێزی ڕاكێشان كۆیان ده‌كاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌سارۆكه‌ لێدراوه‌ هێزی گه‌وره‌ی خۆی ده‌پارێزێت، چونكه‌ به‌ ته‌واوی درزی تێنابێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ بڕێكی زۆری وزه‌ به‌كار بهێنرێت بۆ تێكوپێكدانی.
بڕیاریشه‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ و ئه‌نجامه‌كانی كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌كانی سیستمی خۆری سه‌ر به‌ناسا سپۆنسه‌ری كردووه‌ له‌ ژماره‌ی 15 ی مارتدا له‌ گۆڤاری (Icarus)دا بڵاوبكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: RT

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

fourteen − thirteen =

x

هەواڵێ هاوشێوە

دۆزینه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ سكی قرشی سپیدا

زاناكان له‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ ماسیی قرشی سپی، بۆیان ...