سەرەکی » کەلتوور » چیرۆكی مەدرەسەی سیاسی سلێمانی

چیرۆكی مەدرەسەی سیاسی سلێمانی

موعتەسەم نەجمەدین

بەشی پێنجەم

گەڵاڵەبونی بیرۆكەی رێبازی سلێمانی لە رووی تیۆریەوە
تایبەتمەندی عێراق و كوردستان وەك دڵی خۆرهەڵاتی ناوەراست، هەڵگری خاسیەتی تایبەت بە خۆیەتی. هاوكات تایبەتمەندی شێوازی بەرهەمهێنان، كە لە ئەدەبیاتی هزری و سیاسی ماركسیدا بە شێوازی بەرهمهێنانی ئاسیەوی ناوی دەركردوە، خودی ماركس بۆخۆیشی توێژینەوەی تایبەتی لە سەر نەكردوە، بگرە دانی بەوەشدا ناوە، كە ئەم سروشت و شێوازە تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە توێژینەوەی وردی بۆ بكرێت. لە راستیدا ئەم تایبەتمەندیەیە ئەو بارەی سەپاندوە بیری ماركسیزم و یاسا و رێساكانی بە رەوانی لە گەڵ واقعی ئەم ناوچەیەدا نەیەتەوە. ئەمە جگە لەوەی ماركسیە كوردەكان هەر لە سەرەتاوە لە بواری تیۆری و پراكتیكی هزر و رێبازی ماركسیزمدا زۆر كورتبین و كەم تێگەیشتو بوونە. بەواتە لاوانی كورد لەو سەردەمە و تا ئەمرۆش بیر و رێبازی ماركسیزمیان زیاتر بە رواڵەتی و كرچ و كاڵی وەرگرتوە، نەك بە شێوازی زانستی و شیكاری، هیچ كات مامەڵەیان لە گەڵ گیانی ئایدیۆلۆجیاكەدا نەكردوە، بگرە وەك مادەیەكی بێگیان لە شێوەی كۆمەڵە بریار و یاسیایەكدا هەڵسوكەوتیان لە گەڵدا كردوە، هەر ئەمەش هۆی سەرەكی ئەوەیە، كە كورد لەم بوارەدە نەیتوانیوە ببێتە خاوەن تیۆر و رێبازی تایبەتی خۆی. بەواتە كورد هیچ كات نەك هەر نەیانتوانیوە داهێنانی تیادا بكەن، بەڵكو زۆرجار بە چەوتی و ناتەندروستیش وەریان گرتوە. ئەگەر لە ئەمرۆدا بە ئەرشیفی هەموو چەپی كوردیدا بچیتەوە، تەنیا یەك توێژینەوەو و بگرە وتارێكی زانستیانەی شیكاری و توێژینەوەیەكی لۆجیكی بە سروشت كوردی دور لە دیماگۆجیەت و خەیاڵپڵاوی نادۆزیتەوە. لە پرۆسەی خەباتی سیاسی و چەكداری رزگاری نەتەوەی و نیشتمانی كوردیدا پرسی ئایدیۆلۆجیا و پرۆسەی باوەرداری هیچ كات لە پێگە و ئامانجدا ستراتیج نەبووە، بەڵكو بە زۆری وەك ئامرازێك یان مۆدێكی سەردەمیانە مامەڵەی لە گەڵدا كراوە. لە پرۆسەی چەوسانەوەی میللەتی كوردا ئەگەر لە جەوهەردا هۆیەكی چینایەتی و خواستی سیستمی سەرمایەداریش بووبێت، ئەوە لە پراكتیكدا لای تاكی ئاسای كورد ئەوە بووە ئەم دەچەوسێتەوە لە بەر ئەوەی كوردە، واتە بەهۆی كوردبوون و جیاوازی نەتەوایەتیەوە دەچەوسێتەوە، نەك بە هۆی جیاوازی چینایەتیەوە. لەو دەمەدا ماركسیە كوردەكان لە ژێر گوشاری واقعی پاشكەووتوی كۆمەڵایەتی و زاڵبوونی پرسی سەربەخۆی نەتەوایەتیدا، ناچار بوون بە دووركەوتنەوە لە حیزبی شیوعی عێراق و رووكردنە داهێنانی مۆدێل و فۆرمێكی تایبەت، كە كار لە سەر گرێدانی خەباتی نەتەواویەتی و چینایەتی پێكەوە بكات. لەو دەمەدا ناكۆكی و جیاوازی و ركەبەرایەتی نێوان ماركسیەكان و نەتوەیەكان گەیشتبووە ئاستی یەكتر سرینەوەو یەكتر قبوڵ نەكردن. هەرچی بەرەی چەپ و ماركسیەكان بوو، نەتەوەیەكانیان بە بەرەی دواكەوتوو و كۆنەپەرست و شۆفینی ناو دەبرد، لە بەرانبەریشدا نەتەوەیەكان ماركسیەكانیان بە بەرەی خۆفرۆش و خیانەتكار و كاڵفام و بێ ئەزمون ناو دەبرد. روناكبیر و خوێندەوارە نەتەوەیەكان پێیانوابوو ئاستەمە بتوانرێت و بگونجێت پرسی نەتەوەی و ماركسیزم پێكەوە لە یەك حیزبدا كۆبكرێتەوە، بەهێزترین لایەنگری ئەم بۆچونە روناكبیری گەورەی كورد مەسعود موحەمەد بووە. لە پرۆسەی دژایەتیكردنی بیری ماركسیزمدا مەسعود محەمەد دەڵێت: ئەوەی بانگەواز بۆ شەڕی چینایەتی بكات بیەوێ یان نەیەوێ كۆمەنیست و دژە نەتەوەیە.
لە جێگایەكیتردا مەسعود موحەمەد دەڵێت: پێدەچێت خەسڵەتی زاڵی فكر و فەلسەفەی زۆرینەی سەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە بۆچونی نێونەتەوەی و ماركسیان هەیە و هەوڵیش دەدەن لە گەڵ بارودۆخی واقعیدا بیگونجێنن، بە پێی زانیاریەكانی من، زۆرینەی جەماوەری ئەم حیزبەش لە گەڵ ئەم رێبازەدا نین.
لە بەرەی ماركسیەكانیشدا جیاوازی بۆچون و دنیابینی زۆر هەبووە، دیارترین ئەو جیاوازیانە لە نێوان مامەڵەكردن و تەبەنیكردنی ماركسیزم وەك ستراتیج یان وەك تاكتیك بووە. لەم بوارەدا هەرچی برایم ئەحمەدە هەڵگرتنی بیرو باوەری ماركسیزم لە لای ستراتیج بووە، بەڵام وەك تاڵەبانی و هاورێكانی بیری ماركیسزمیان زیاتر وەك ئامرازێك بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆنوسین و وەك مۆدێكی سەردەمیانە دەبینی. لای برایم ئەحمەد رێبازی ماركسیزم لە بەرنامەی حیزبدا ستراتیج بووە، بەڵام لای تاڵەبانی ئەم رێبازە زیاتر پەیژەیەك بووە بۆ گەیشتن بە ئامانجێكی نەتەوەی، بۆیە ئەم زیاتر وەك سیاسەت هەڵسوكەوتی لە گەڵدا دەكرد. لە واقعدا رەنگە بۆخۆی ئەم راستیە وڵامی ئەو پرسیارە بێ وڵامە بێت، كە ئایا تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا ماركسی بوون و باوەریان بە بیرو رێبازی ماركسیزم هەبووە یان نا؟
تاڵەبانی هەر لە سەرەتاوە كەسایەتیەكی ئایدۆلۆجیست و باوەرداری هزری دۆگما نەبووە. هەر ئەمەش هۆی سەرەكی ئەوەیە هەر لە سەرەتاوە خۆی لە بەری بارزانی و ماركسیەكان ساغنەكردەوە. بەشدارینەكردنی تاڵەبانی لە كۆنفراسی ماوەت و بەشداریپێنەكردنی لە كۆنفراسی شەشی پارتی راستی ئەم بۆچونە دەسەلمێنێت. لە یەكەم چركەساتی جیابونەوەیشیان لە بارزانی هەر لە سەرەتاوە لە گەڵ ئەوەی لە یەك بەرەدا بوون، بەڵام بە شێوەیەكی بەرچاو خۆی دوور لە باڵی (م .س) دەگرت. گرێدانەوەی ئەم دوو بۆچونە لە پێكهاتە و سروشتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان وەك سیمای سەرەكی قوتابخانەی سلێمانی یان وەك رێبازێكی نوێ لە خەباتی رزگاری نیشتمانی جیاواز لە رێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بە روونی دەركەوت. بە شێوەیەكی گشتی لە دوای ئینشقاقەكەی ساڵی 1964ەوە، دوای دەركردنی بەرەی (م.س) بارزانی هاوبیرانی زۆر بە خێرایی روویانكردە دامەزراندنی رێبازێكی نەتەوەی عەشایەری، لە بەرامبەریشدا بەرەی (م.س) راستەوخۆ كەوتنە كاركردن و خۆ ئامادەكردن بۆ دامەزراندنی حیزبێكی ماركسی لینینی لە كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خوێندكارە یەكەمەكانی بەشی عەرەبی كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژیان پێشكەشكرا

مامۆستا ژینۆ عەبدولڵا لە لیژنەی رۆشنبیری كۆلێژی زمان لەزانكۆی سلێمانی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort