سەرەکی » دۆسێ » راپۆرتێك: ئەمریكا دوو بنكەی نوێ‌ لە ئەنبار دادەمەزرێنێت

بۆ كۆنترۆڵكردنی رێگە نێودەوڵەتییەكەیە

راپۆرتێك: ئەمریكا دوو بنكەی نوێ‌ لە ئەنبار دادەمەزرێنێت

رۆژنامەیەكی لوبنانی، لە 2ی ئاداری 2019 ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژە بە دامەزراندنی دوو بنكەی نوێ‌ كرد لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە پارێزگەی ئەنبار، ئامانج لەو كارەش وەك لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بۆكراوە، كۆنترۆڵكردنی دوو ڕێگەی ستراتیژییە لە عیراق.
رۆژنامەی (الاخبار) لە راپۆرتەكەیدا، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی وەرزی دووەمی یاسادان، باس لە سەرلەنوێ‌ گەڕانەوەی جموجۆڵە پەرلەمانییەكان دەكات بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق، لەبەرانبەر ئەم جموجۆڵەشدا ئەمریكاییەكان بەردەوامن لەسەر بڵابوونەوەیان لە پارێزگەی ئەنبار، لەسایەی دامەزراندنی دوو بنكەی سەربازی نوێ‌، لەسەر هێڵی نێودەوڵەتی نێوان بەغدا و پایتەختەكانی سوریا و ئەردەن، ئەمەش خۆی لەخۆیدا پشتگوێخستنی داواكاریی هێزە سیاسییەكانی عیراقە بۆ چوونەدەرەوەیان لە وڵاتەكە.

هەڵوێستی حكومەت و پەرلەمانی عیراق
حكومەتی فیدڕاڵ، نە بە نەرێنی و نە بە ئەرێنی، كۆمێنتی لەسەر ئەو هەنگاوە نەبووە كە سیمایەكی نوێی داگیركاریی هەڵدەگرێت.
پەرلەمانی عیراق كە پشووەی وەرزی یەكەمی یاسادانانی تەواوكرد، لەبەردەم دەستپێكردنی هەوڵی ئەو هێزە سیاسیانەدایە كە دژ بە واشنتۆنن و مەودای ڕاستگۆییان دەردەكەوێت لەڕووی پەسەندكردنی یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكان و بە تایبەت ئەمریكاییەكان لە عیراق، ئەم یاسایەش وەك (الاخبار)ی لوبنانی باسی دەكات، ڕێڕەوی پەسەندكردن و جێبەجێكردنی بەندە بە توانای ئەو هێزانەوە بۆ سەپاندنی مەرجەكانیان بەسەر واشنتۆن و هاوپەیمانەكانی لەنێوخۆدا، بۆیە دەبێت چاوەڕێی بەرەنجامی ئەو پێكداهەڵپژانە چاوەڕوانكراوە بكەین كە لەژێر گومەزی پەرلەماندا روودەدات، لەكاتێكدا ئەمریكاییەكان بەردەوامن لەسەر درێژبوونەوەی سەربازییان لە پارێزگەكانی خۆرئاوا، هەرچەندە حكومەتی فیدراڵ چەند جارێك ڕەتیكردۆتەوە «بنكەی سەربازی تەواوەتی ئەمریكاییەكان لە وڵاتدا هەبن»، جگە لە هێزێك كە دە هەزار سەرباز تێناپەڕێنێت و لە چوارچێوەی ئەو بنكە سەربازیانەدان كە سەر بە هێزە عیراقییەكانن.
رۆژنامە لوبنانییەكە لە زاری سەرچاوەكانی حەشدی شەعبییەوە بڵاویكردۆتەوە»ئەمریكاییەكان دەیانەوێت دەستبگرن بەسەر هێڵی نێودەوڵەتی كە ئاسانكارییە بۆ چاودێریكردنی «هێڵی گەیاندنی كۆمەك بە میحوەری مقاوەمە: تاران- بەغدا- دیمەشق- بەیروت».

بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا
هەر بەپێی رۆژنامەكە»بەڵام بە دڵنیاییەوە، لانی كەمی ئەو هێزانە دە هەزار سەرباز تێناپەڕێنن، و بەسەر 13 بنكەی سەربازیدا دابەشبوون، لەم ماوەیەی دواییشدا دوو بنكەی نوێی هاتەسەر لە پارێزگەی ئەنبار، بە دیاریكراویش لە دەوروبەری سێگۆشەی سنوری عیراقی- سوری- ئەردەنی»، ئاماژەی بەو دوو بنكەیەش كردووە كە بەم شێوەیەن:
1-بنكەی یەكەم: 33°04›34.0»N 39°35›43.2»E، یان وەك پێشتر ناسرابوو بە «فڕۆكەخانەی H3»، و دەكەوێتە باكووری هێڵی بەستنەوەی بەغدا بە دیمەشقەوە.
2-بنكەی دووەم: 32°55›37.4»N 39°44›49.1»E، دەكەوێتە باشووری بنكەی یەكەم و بە دیاریكراویش باشووری هێڵی نێودەوڵەتی نێوان بەغدا و عەممان.
بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، بنكەی یەكەم لەئێستادا خراوەتەگەڕ، بە تایبەت لایەنی خۆرئاوایی. دووەمیش كاركردن تێیدا بەردەوامە بۆ ئامادەكردنی.
(الاخبار) لە زاری سەرچاوە مەیدانییەكان، بڵاویكردۆتەوە»ئەمریكاییەكان بنكەی نوێیان لە ناوچەی روتبە دامەزراندووە، بەڵام –تائێستا- و لەدوای چاودێری، پێناچێت بەكارهێنانەكەی بۆ فڕۆكە جەنگییەكان دەستبدات، و هێزە ئەمریكاییەكانیش ناوبەناو لەم ماوەیەدا سەردانی دەكەن، و پێدەچێت پرۆژەیەك لەو شوێنەدا ئامادەبكرێت».
رۆژنامە لوبنانییەكە لە زاری سەرچاوەكانەوە نوسیویەتی»هیچ بزاوتنێكی راستەقینە لەسەر زەوی نییە، جموجۆڵەكان تەنیا خۆیان لە ڕەتڵە سەربازییەكاندا دەبیننەوە، حەشدیش لەگەڵ جموجۆڵەكانی ئەمریكادا لە ناوچەكە كەوتۆتەخۆی و هەوڵە هەواڵگرییەكانی بۆ چاودێریكردنی 13 بنكە بە چڕی دەستپێكردووە».
هەروەها دەڵێت»تۆماریی وێنەییان دەستكەوتووە سەبارەت بە جموجۆڵی رۆژانەیان، و ڕاپۆرتێكی تایبەتیشیان سەبارەت بە بوونی سەربازی ئەمریكایی لە وڵاتدا ئامادەكردووە».

ئامانج لە بنكە سەربازییەكان
سەرچاوەكانی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هۆكاریی ئەو هەوڵانەی ئەمریكا بۆ جێگیركردنی بنكەكان لەو ناوچەیەدا بۆ «خواستی واشنتۆن لە دەستگرتن بەسەر هێڵی نێودەوڵەتی نێوان بەغدا و دیمەشق، و ڕێگەی نێوان بەغدا و عەممان دەگێڕنەوە، چونكە ئەو هەنگاوە ئاسانكاریی بۆ پرۆسەی چاودێریكردنی هێڵی درێژكراوەی محیوەری مقاوەمە: تاران- بەغدا-دیمەشق-بەیروت دەكات، پاشان دەستگرتنە بەسەر بڕێكی گەورەی غاز لەو ناوچەیە، بە تایبەت كە پێشتر ئەمریكاییەكان هەوڵیاندابوو، پلانێك پێشكەش بە حكومەتی عیراق بكەن بۆ هاوبەشیكردن لە پرۆسەكانی كنە و پشكنین بەشوێن غازدا لە خۆرئاوای وڵاتەكە».
وێڕای مەترسییەكانی عیراق لە فراوانبوونی هەژنونی سەربازیی ئەمریكایی، بەڵام هەر ئەو سەرچاوانە، پێیان وانییە هەوڵەكانی واشنتۆن كاركردن بن بۆ پارێزگاریی لە بوونی لەو ناوچانەی دەكەونە ژێردەستی هاوپەیمانەكانی تاران، بۆیە رەوشەكە بەمشێوەیە باس دەكەن:»ئەمریكاییەكان لەمڕۆدا لە هەموو كاتێكی تر لاوازترن، جموجۆڵەكانی حەشدیش ڕێگە لە بەگەڕخستنی ئەو بنكە نوێیانە دەگرن».
پێشتر میدیاكانی ناوخۆ باسیان لە خواستی هێزەكانی ئەمریكا كردبوو بۆ دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازی جێگیر لە نزیك سێكۆشەی سنوری عیراقی- سوری- ئەردەنی، بۆ ئەو مەبەستەش بارهەڵگرە سەربازییەكان بۆ گواستنەوەی چەك و كەرەستەی سەربازی لە ئەردەنەوە بەرەو خاكی عیراق بەڕێكەوتبوون لەپێناو دامەزراندنی ئەو بنكەیە كە سەرپەرشتی و چاودێری ناوچەكە دەكات.
هەر ئەو میدیایانە، لە زاری سەرچاوە سەربازییەكانی عیراقەوە بڵاویانكردبۆوە» هێزەكانی ئەمریكا لە نزیك سنورەكانی عیراق-سوریا هاتووچۆ دەكەن، و بنكەی سەربازییان لە ناوچە جیاجیاكانی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار هەیە، بەڵام خواستییان لە دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازی گەورەیە كە تەیار بێت بە سیستمی سەربازی پێشكەوتوو،ڕەتیشیانكردبۆوە حكومەتی خۆجێی ئەنبار پەیوەندی بە ڕەتكردنەوە یان قبوڵكردنی بنكەكەوە هەبێت، چونكە هەموو ڕێكەوتنەكان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و لایەنی ئەمریكادا دەبەسترێن».

«مایەی مەترسی و نیگەرانی عیراقییەكانە»
هەر لەو چوارچێوەیەدا، حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری خولی پێشوو پەرلەمانی عیراق، باسی لەو راپۆرتە رۆژنامەوانییە كردبوو سەبارەت بە دامەزراندنی دوو بنكەی نوێی ئەمریكایی لە پارێزگەی ئەنبار.
زاملی لە لێدوانێكیدا لە 2ی ئاداری 2018 ڕایگەیاندووە»هێزەكانی ئەمریكا لەئێستادا لە هەردوو بنكەی عەین ئەسەد و حەبانییە لە پارێزگەی ئەنبار بونیان هەیە، بەڵام هەرە زۆری ئەو هێزانە لە عەین ئەسەد جێگیركراون»، ئاماژەی بە خواستی ئەمریكاش كردبوو بۆ كردنەوەی دوو بنكەی نوێ‌ لە روتبە و قائیم.
بە گوتەی زاملی»دۆخی ئەمنی لەو ناوچانەدا فشەڵە و چەكدارانی تیرۆرستی داعشیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا سنورەكانی سوریا- عیراق هێشتا بە تەواوەتی قایم نەكراون، و پێویستییان بە تۆكمەكردن هەیە»، بوونی هێزەكانی ئەمریكاشی لەو ناوچانەدا بە مایەی دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی بۆ عیراقییەكان سەبارەت بە گەڕانەوەیەكی تیرۆری داعش بەشێوازێكی تر، لەقەڵەمدابوو.
حاكم زاملی دەڵێت»بوونی ئەمریكا لە عیراق، خزمەت بە بەرژەوەندییەكی دیاریی كراو دەكات، سەبارەت بە ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەكگرتووەكان یان ئیسرائیل، ئەمەش نیگەرانی لە ناوچەكەدا دروستكردووە»، وێڕای ئەوەش ئاماژەی بە بوونی ئەجێندایەكی تری هێزەكانی ئەمریكا كردبوو لە ناوچە بیابانییەكان كە بە بۆچوونی ئەو سامانێكی سروشتی وەهایان تێدا نییە.
سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری خولی پێشووی پەرلەمان عیراق پێیوایە»ئەنبار بەرگەی ئەو ژمارە گەورەیەی هێزەكانی ئەمریكا ناگرێت»، ئاماژەی بە پێویستی رۆڵی حكومەتی عیراقیش كردبوو لە بەداواچوون بۆ بوونی ئەو هێزانە لە ناوچەكەدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بڕیارە نوێکەی بۆتەفلیقە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی جەزائیر دەهێنێت

خۆپیشاندان لە جەزائیر دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort