سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » دوو نووسین، له‌سه‌ر شه‌ش كتێبه‌كه‌ی كوردستانی نوێ‌

دوو نووسین، له‌سه‌ر شه‌ش كتێبه‌كه‌ی كوردستانی نوێ‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رێوره‌سمێكدا 6 كتێب له‌سه‌ر مێژووی ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێی گه‌لی كورد بڵاوكرانه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د نوسه‌رو لێكۆڵیاره‌وه‌ ئاماده‌كراون و له‌ بڵاوكراوه‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێن، هاوكاتی مه‌راسیمه‌كه‌ش ساڵیادی راپه‌رینی رۆژی 7ی 3ی 1991ی شاری سلێمانی و كافێی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌راسیمه‌، هه‌ریه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووس كاوه‌ ئه‌مین و فۆتۆگرافه‌ر زمناكۆ ئیسماعیل، نووسینیان له‌سه‌ر بۆنه‌كه‌ نووسیوه‌ له‌ ئه‌كاونتی خۆیان له‌ فه‌یسبوك، وا لێره‌ ده‌قی هه‌ردوو نووسینه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌:

قریوەی باوکی زاوا!

کاوە ئەمین

ئەمساڵیش بەبێ دەنگی یادی راپەڕین بەلاماندا تێپەڕبوو، وەکو ئەوەی هیچ رووینەدابێت، وەکو ئەوەی سەد ساڵ بێت عێراق کوردستانی هێندە ئاوادان کردبێتەوە و
دۆستانە بە کوردی گوتبێت: فەرموون ئەوە وڵاتی خۆتان بۆ خۆتان، مادام ئێوە پێتانخۆشە سەربەخۆبن، فەرموو سەربەخۆ بن. سوێد و نەرویج لە هەموو روویەکەوە وەکو دوو
ئامۆزا وان ئەگەر نەڵێم خوشک و برا، ئاخر زمانی سوێدی و نەرویجی لە سۆرانی و کورمانجی نزیکترن، ئەدەبیات و دراوسێیەتی و هاونەژادی وایکردووە هەریەکەو بە زمانی
خۆیان قسە دەکەن و کەمجار رێکدەکەوێت لەیەکتری تێنەگەن، مەگەر ئەوەی زۆر لۆکاڵیانە قسە بکەن، کەچی ساڵانە کە نەرویجیەکان یادی جیابوونەوە لە سوێد و سەربەخۆییان دەکەنەوە،
قریوەیان دەچێتە عەرشی عەزیم. کەچی ئێمە لەگەڵ عێراق رەنگە هەر خومان یەک بێت، بەڵام لە یادی راپەڕیندا دەبینین شار کش و مات و خامۆشە.
بەلاکەی دیکەدا خۆزگە مانگی جارێک یادی راپەڕین بوایە، بەڵام بەو مەرجەی لەو رۆژەدا کتێب چاپ بکرایە و بخرایەتە بەردەستی خوێنەر، وەکو ئەوەی دوێنێ خێڵی کوردستانی نوێ و باوکی زاوا لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە کردیان.
ئەوانەی بەخەم کۆکردنەوە و پاراستنی ئەرشیڤی کوردییەوەن کەمن، بەڵام شتی باش دەکەن، یەکێک لەوانە نەوزاد عەلییە کە تاوەکو ئێستا چەندین گۆڤار و رۆژنامە و بڵاوکراوەی کۆنی سەردەمی شاخی یەکێتی کۆکردۆتەوە و لە فەوتانی حەتمی پارستوونی، کە
دەڵێم حەتمی مەبەستم ئەوەیە هەموویانی لە شێوەی کتێبدا جارێکی دیکە لە چاپ داوەتەوە، دەنا رەنگە لێرەو لەوێ لە ماڵاندا هەندێک شت پارێزرابن، بەڵام کوردی ئەودیوو گوتەنی بەمن چی.
چیرۆکی هەڵگرتن و کۆکردنەوە و پاراستنی ئەو گۆڤار و رۆژنامانە خۆی لە خۆیدا چیرۆکێکە و نووسەر بەرکوڵکێی بۆ ئێمەی ئامادەبوو لە ناساندنی شەش کتێبەکەیدا، گێڕایەوە، بەڵام ئەوە هەموو چیرۆکەکە نەبوو، دیارە رەنگە کاک نەوزاد رۆژێک لە رۆژان کەمێک ترش و خوێێیان پێوەبکات و
وەکو یاده‌وەریەکی ئەدەبی چیرۆک ئامێز بڵاویان بکاتەوە، کورد گوتەنی خۆشی لەخۆی.
شەش کتێب کە رەنگە بە هەموویان هەزار لاپەرە ببن کە لە رۆژە سەختەکان و لە شاخ چاپ و بڵاو کراونەتەوە، پارستن و بڵاوکردنەوەیان سەرلەنوێ کارێکی ئاقلانەیە و خزمەتێکی چاکە بە ئەرشیفی کورد و یەکێتی، چونکە ئەو گۆڤارانە لە لایەن مەڵبەند و ناوەندەکانی یەکێتییەوە چاپ کراون، سەردەمانێکیش چاپکراون بە دڵنیاییەوە رەنگە هەندێک لە لاپەرەکانیان بۆنی خوێنیان لێ بێت، چونکە سەردەمی شەڕی براکانە، هەشتاکانی سەدەی رابردووە، بەڵام ئەوە لە گرنگی و پاراستنیان کەمناکەتەوە، چونکە دەکرێت لەلایەنی ئەکادیمیەوە قسە لەسەر شێوەی نووسین و زانیاری و بابەتەکان بکرێت،
ئەو زمانەی کە گۆڤارەکانی پێ نووسراوە و گەلێک بابەتی دیکە. ئاخر ئەوەی نووسراوە و کێ نووسیویەتی و چۆن نووسراوە بۆ نووسراوە گرنگە بپارێزرێن، چونکە ئەوە بەشێکە لە ئەرشیفی کورد، چاک و خراپ هەر ئەوەمان هەیە. خۆزگە ئێمەیش وەکو سوێدیەکان کە کاک نەوزاد رەنگە خۆی باش بزانێت کە چۆن
تەنانەت تکتی شەمندەفەر و فرۆشگاو و هەرچی کوتە کاخەزی سوێد هەیە لە دووسەد ساڵی رابردوو و رەنگە لەوەپێشیش هەمووی پارێزراوە و لە جێگای تایبەت هەڵگیراوە بۆ ئەوەی نەفەوتێت.
کاشکی هەموو حیزبەکان دەرگایان بەسەر ئەرشیڤەکنیاندا بکردایەتەوە و بیانخستایەتە بەردەستی خەڵکی شارەزا، هەتاوەکو هەم کەڵک لە زانیاریەکانیان وەربگیرێت هەمیش لە فەوتان رزگاریان بکرێت و جگە لەوەی وەکو کتێب بڵاوبکرێنەوە، هەروەها سکان بکرێن بەشێوەی دیگتاڵیش هەڵبگیرێن و بخرێنە بەردەردەستی ئەکادیمی و لێکۆڤانەکان.
لەگەڵ ئەوەی دەستخۆشی لە نەوزاد عەلی دەکەم، حەزدەکەم قسە یان نوکتەیەکی ستران عەبدوڵڵا بگێڕمەوە کە هەمیشە لە دیوەخانەکەیدا بزە دەخاتە سەر لێوی حازریان، ئەمجارەیان خۆی کرد بە بابی زاوا. من دەزانم لە بڵاوکردنەوەی ئەم کتێب و نووسینانەدا ئەگەر خۆیشی راسەتەوخۆ لەوێ نەبووبێت ئەوا رۆحیانەتەکەی، هەمیشە ئامادەگی هەیە.
ئاوا دەستی پێکرد: کاکی خۆم لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم کتێبانەدا من وەکو باوکی ئەو زاوایە وام کە کورەکەی هەمووشتێکی براندبووەوە، دەوڵەمەند، قۆز، خاوەن ئیش و سەیارە و هەرخۆشی بەبێ پرسی باوکی چۆتە خوازبێنی کچە و دەستی گرتووە و هێناویەتی. بەڵام باوکی زاوا لە رۆژی ئاهەنگەکەدا، بسکەی سمێڵی دێت و قۆڵی لە جامی سەیارەکەوە مەترێک هێناوەتەوە دەرەوە و
خەڵک بۆی لە دەهۆڵ دەدەن و ئافەرینی لێدەکەن. ستران دەیویست بڵێ، ئەوە نەوزاد خۆیەتی کە هەموو ئیشێکی کردووە و من تەنیا هەمان پێشەکیم بۆ هەموو کتێبەکان نووسیوە وەکو مامۆستا بەشیر موشیر تەنیا ئیمزام کردووە.
بۆیە من دەلێم ماڵی زاو و ماڵی باوکی زاواش ئاوەدان بێت، ئەگەر کتێبەکانیش بە بووک بچوێنین، ئەوا لای من جوانترین بووک، پێشکەش بەیادی راپەرین کرا.
جارێک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کاک عومسان بایدەمیری پرسی: کاک عوسمان ئەوەندە دەڵێی کوردستان، کوردستان، پێمناڵێت کوردستان لە کوێیە؟ کاک عوسمانیش بە دەستی راستی کەوتە لێدانی سەردڵی و گوتی: ئەوەتا، ئالێرەدایە.
بۆیە راپەرینیش رۆژێکە لە دڵی مندایە ، هەروەک کوردستانەکەی کاک عوسمان بایدەمیر.
هەر لەبەر ئەوەیە، راپەڕین لە یاد ناکەین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مشمش

شیرین. ك ئێواره‌یه‌كی هاوینه‌، دره‌خته‌كانی حه‌وشه‌ ئاو ده‌ده‌م، سه‌ر هه‌ڵده‌بڕم ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort