سەرەکی » وتار » الإنصات راستی شۆڕشی رۆژئاوای پاراست

الإنصات راستی شۆڕشی رۆژئاوای پاراست

الإنصات المرکزی وەك یەكەمین گۆڤار لە بەشی عەرەبی زۆربەی بابەتەكانی لەخزمەتی شوڕشی رۆژئاوای كوردستان بووەو بەهیچ شێوەیەك خۆی وەك بێئاگا نیشان نەداوەو هەمیشە خاوەنی هەڵوێست و ڕۆڵی ڕووماڵكردنی راستییەكان بووە.
الإنصات المرکزی وەك پشتگیرییەكی بێوێنە هەمیشە پشیوانی لەكارو خەباتی شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژەو هێزەكانی سوریای دیموكرات بووەو بەبێ دوودڵی نووسینەكان و بابەتەكانی بڵاودەكردەوە. من وەك نووسەرو ڕۆژنامەوانێكی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە 2005ەوە لەنێو کایەی رۆژنامەوانی باشووری كوردستاندا درێژە بەكاری نووسین و رۆژنامەوانی دەدەم، زۆر خۆشحاڵبووم بەكارەكانی الإنصات كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ وەڵامی راگەیاندنی عەرەبی دەداتەوەو بەتایبەت دەربارەی شەڕی داعش كە زۆربەی كەناڵە عەرەبییەكان هەوڵی دژایەتیكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەپەگەو یەپەژەیان داوە، بەڵام الإنصات المرکزی لەبەرامبەریاندا خاوەن وەڵام و هەڵویست بووەو بەهەمان زمان كە بەزمانی عەرەبی بووە، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر گرنگ و کاریگەر بووە. پێموایە ڕۆڵی مەزنی الإنصات دەبێت بەواژۆیەك لەسەر پەیجەكانی مێژوو بنووسرێت، لەبەرئەوەی دەتوانێ بەرەنگاریی راگەیاندنی عەرەبی شۆڤێنست بكات و راستییەكانی شوڕشی رۆژئاوای كوردستان بپاریزێت كە عەرەبەكان هەوڵیانداوە ناوی شەڕڤانانی كورد بەناشیرینی بڵاوبكەنەوەو پشتیوانی لە داعش بكەن.
دەتوانم بەڕاشكاوی بڵێم كە الإنصات المرکزی هەمیشە خاوەنی ڕۆڵێكی مەزن و گرنگ بووە لەپشتیوانیكردن لەبەشەكانی دیكەی كوردستان و بەتایبەتی رۆژئاوای كوردستان، ئەمەش جێگای ڕێزو پێزانینە لای هەموو كوردانی خەمخۆری دۆزی گەلی كورد.
لەدواییدا دەڵێم 25 ساڵوەگەری دامەزراندنی الإنصات المرکزی كە هەمیشە یەكەمین گۆڤار بووە لای سەرۆك مام جەلال و كەسانی خەمخۆری دۆزی كورد پیرۆز دەكەم لە سەرنووسەر كاك محەمەد عوسمان و سەرجەم نووسەرو كارمەندو رۆژنامەنووسان كە بە بێ وستان بەردەوامییان بەخەباتی الإنصات المرکزی داوە.

هۆزان عەفرینی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

eleven + twenty =

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئه‌نفال؛ وێرانكردنی دیهاته‌كان و كۆستێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌

م. عه‌لی 9 1. كرده‌ڕه‌هاتێكی‌ ترسناك ئه‌نفال وشه‌یه‌كی‌ عه‌ره‌بییه‌ و ...