سەرەکی » کەلتوور » دیوانه‌كه‌ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم به‌چاپ گه‌یشت

ژنێك له‌ باخی گێلاس

دیوانه‌كه‌ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم به‌چاپ گه‌یشت

كه‌ژاڵ له‌ ده‌روونی پاكی خۆیه‌وه‌ ناسك ناسك نوقڵانه‌ی خۆشه‌ویستی به‌خشی و له‌ودیوده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌ی عشقی به‌ رووی كۆمه‌ڵگا كرده‌وه‌ و نه‌ترسانه‌ په‌رچه‌می وشه‌كانی په‌خش كرد. ئه‌و وشانه‌ی كه‌ كتێبخانه‌ی كوردی پێویستی پێیه‌تی.
«ژنێك له‌ باخی گێلاس» كۆی به‌رهه‌مه‌كانی شاعیره‌ كه‌ له‌م ساڵدا به‌چاپ گه‌یشت كه‌ كۆی به‌رهه‌مه‌كانی شاعیری له‌خۆی گرتووه‌»دیاره‌ ئه‌م شیعرانه‌ له‌ سه‌رده‌مێكدا نووسراون «كه‌ داب و نه‌ریت و ته‌ونی باوكسالاری و چه‌وسانه‌وه‌ی ژن و ئازاره‌كانیان ناخی هه‌موومانی هه‌ژاندووه‌» كه‌ژاڵ هاتووه‌ هه‌موو به‌ها كۆن و سواوه‌كانی ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه‌ و ماڵئاوایی له‌و سه‌رده‌مه‌ كۆنه‌ كردووه‌ كه‌ ته‌ختی كۆمه‌ڵگای داگیركردبوو.
كه‌ژاڵ هات چوارچێوه‌یه‌كی شیعری جوانی له‌ نێو باخچه‌ و دیمه‌نه‌ ره‌نگینه‌كانی وڵاتدا نه‌خشاندو دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌خشی به‌ئێمه‌ ئه‌و نه‌ترسانه‌ شیعری نووسی، سڵی نه‌كرده‌وه‌ كه‌ چی پێده‌وترێت ئه‌و شیعری وه‌ك نیشتمان خۆش ویست، وه‌ك كیژۆڵه‌یه‌كی ئازاردراو هێشوو هێشوو باخچه‌ی شیعره‌كانی په‌ره‌پێدا و «وه‌ك شه‌ونمی به‌ربه‌یان و تریفه‌ی مانگ نه‌خشاندی «
كه‌ژاڵ به‌ دیوانه‌كه‌ی خه‌رمانه‌یه‌كی تری خسته‌ نێو ئه‌ده‌بی كوردیه‌وه‌ و وه‌ك ژنێكی دانه‌بڕاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ گزنگی به‌یانی گه‌شتر و جوانتر كرد «ئه‌م دیوانه‌ سه‌دان خونچه‌ شیعری جوان ، جوان و، باڵا قه‌شه‌نگی له‌خۆی گرتووه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ میدالیایه‌ك به‌ رۆحی كیژ و كوڕه‌ هه‌ست جوانه‌كانه‌وه‌.
دیوانه‌كه‌ ئومێد محه‌مه‌د دیزانیی به‌رك و ناوه‌وه‌ی بۆ كردووه‌ ژماره‌ی سپاردنی 1036ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتی كتێبخانه‌كانی پێدراوه‌ دیوانه‌كه‌ 648 لاپه‌ڕه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خوێندكارە یەكەمەكانی بەشی عەرەبی كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژیان پێشكەشكرا

مامۆستا ژینۆ عەبدولڵا لە لیژنەی رۆشنبیری كۆلێژی زمان لەزانكۆی سلێمانی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort