سەرەکی » هەواڵ » شەراكەتی راستەقینە و ئیستحقاقی هەڵبژاردن

حاكم قادر:

شەراكەتی راستەقینە و ئیستحقاقی هەڵبژاردن

شوان كەریم

حاكم قادر، رایدەگەیەنێت كە بەپێی بەجێهێنانی پرەنسیپەكان‌و بڕوابوون بەبەرنامە كۆنكرێتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی گشتی بەخەڵك‌و هاووڵاتیان بەگشتی، بەتایبەت دەستەبەركردنی كۆمەڵگەیەكی تەندروست كە لەپێشەوەی بەرنامەی كارەكانیاندا ریزبەند بكرێت، ئەركی كارمەندانی یەكێتیی نێو دەزگا حكومییەكانەو بەگەڕانەوەش بۆ نێو جەماوەر، پێویستە كادیرانی یەكێتی لەناو چوارچێوەی حوكمڕانیدا لەسەرجەم دامودەزگاكاندا، سەرمەشق‌و داكۆكیكاری داخوازییەكانی خەڵك بن.
ئەم وتانەی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، لەمیانی سەرپەرشتیكردنی ئەو كۆبوونەوە فراوانەدا هات كەدوێنێ لەگەڵ بەشێك لەكارمەندانی تەندروستی‌و كارگێڕی چەند نەخۆشخانەیەكدا، ئەنجامیدا، هەروەك دەستخۆشی لێكردن لەپای ئەرك‌و ماندووبوون‌و شەونخونییان‌و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەهاووڵاتیان.
حاكم قادر، لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی‌و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و دواهەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەشداریی تێیدا، رایگەیاند: بەپێی پرەنسیپی شەراكەتی راستەقینەو ئیستحقاقی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن‌و پێگەی سیاسیی یەكێتی، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستانەی كە بەر یەكێتی دەكەون، وەك هێزی دووەمی براوە لەهەڵبژاردندا، درێژە بەخەباتی سیاسیی گفتوگۆو دانوستانەكانمان دەدەین‌و پێداگریی لەسەر داواكارییەكانمان دەكەین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: خزمەتكردنی زیاتری هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ لە 31ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە كەسوكاری سەربەرزی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort