سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر: یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا

حاكم قادر: یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا

شوان كەریم

حاكم قادر، جیاوازیی ئامانج‌و ئەركی پەرلەمانتارانی عیراق لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت: «ئامانج‌و ئەركی پەرلەمانتارانی عیراق، بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمانە، ئەوەش پێویستی بەیەكگرتوویی‌و هاوهەڵوێستی‌و تەبایی زیاترە«.
حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)، لەمیانی پێشوازیی لەوەفدی باڵای پەرلەمانتارانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتیی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمان، ئاماژەشی بەڕۆڵی نیشتمانپەروەریی پەرلەمانتارو فراكسیۆنە كوردستانییەكان كرد بەتایبەت ئەوانەی كە مێژوویەكی پڕشنگداریان لەكۆڕی خەباتی شۆڕشگێڕی‌و شارستانی هەیەو هەوڵەكانیانی بەگرنگییەوە بەرزنرخاند.
حاكم قادر، تەئكیدی لەسەر ئەوەش كردەوە كە پێویستە لەبەرامبەر هەڵوێستە سیاسییەكاندا، بەتایبەت ئەوانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە، یەكگرتوویی‌و یەكڕیزیی؛ دروشمی هەمیشەیی پەرلەمانتاران بێت، لەوڕووەشەوە وتی: «یەكێك لەپرەنسیپەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دەستەبەركردنی داخوازییەكانی گەلەكەمان، یەكگرتوویی فراكسیۆنە كوردستانییەكانە لەبەغدا». هەر لەو سۆنگەیەشەوە پشتیوانی‌و پشتگیریی پەرلەمانتارانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبەرامبەر هەموو ئەو بڕیارانەی كە تیایدا رەچاوی یاساو بنەماكانی دەستوور بكات‌و لەپێناوی بەرژەوەندیی گەلەكەمان‌و بەدەستهێنانی مافەڕەواكان‌و پاراستنی دەستكەوتەكان بێت، بۆ سەرجەم پەرلەمانتارانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دووپاتكردەوە.
لای خۆیشییەوە، د.بەشیرحەداد؛ ئاماژەی بە هێزو تواناو ئیرادەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كرد لە داكۆكیكردن لەهەموو ئەو یاسایانەی كە لەپێناوی بەرژەوەندیی گەلەكەمان، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێدەپەڕێنرێن‌و وتی: تا گەلەكەمان لەهەرێمی كوردستان یەكڕیزو تەباو هاوهەڵوێست بن، هەروەك پەلەبكرێت لەپێكهێنانی كابینەیەكی بەهێزی خزمەتگوزار، فراكسیۆنە كوردییەكان لەبەغدا زیاتر پێگەیان بەهێزو توانای بڕیاردانیان تۆكمەتر دەبێت، لەوبارەیەشەوە ئومێدی خواست بەیەكێتیی نێو ریزەكانی گەلەكەمان، بتوانن پارێزەری دەستكەوتەكان‌و بەدیهێنەرو دەستەبەری مافە رەوا یاساییەكانی گەلەكەمان بن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

eighteen + six =

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا ...