سەرەکی » ئابووری » پەروین بابەكر خەڵاتی جێپەنجەی سەركردەی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێنا

پەروین بابەكر خەڵاتی جێپەنجەی سەركردەی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێنا

یەکەی ئابووری

پەروین بابەكر ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و وەزیری پێشووتری وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان، رۆژی 9ی 3ی 2019 لەشاری بەیروتی پایتەختی لوبنان خەڵاتی عیراقی بۆ جێپەنجەی سەركردە پێبەخشرا.
ساڵانە ژنان لەسەر ئاستی وڵاتەكانیان لە رۆژی هەشتی مارسدا چەندین كۆنفرانس و ئیڤێنتی جیا جیا تایبەت بە پرسی ژنان ئەنجام دەدەن، لە نێویاندا رێزلێنان و خەڵات كردن و بەسەركردنەوە و پیشاندانی توانای ژنانی لێهاتوو دەردەخرێت، بەڵام ئیڤێنتی (بصمة قائدة) جیاواز لە مەراسیمەكانی تر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ژنانی خەڵات كرد، ئەمەش لەسەر بنەمای سی ڤی و كارەكانی ئەو خانمانە و شوێن دەستیان لەو كارانەی لە پێشووتردا كردوویانە، هاوكات بەشێك لە دەستنیشانكردنەكە پشتی بە دەنگدانی ئەلیكترۆنی بەست و تیادا خاتوو پەروین بابەكر بە زیاتر لە چواردە هەزار دەنگ پلەی یەكەمی گرت.
خەڵاتی (بصمة قائدة) لەلایەن رێكخراوی لوبنانی (المجلس الإنمائی العربي للمراة والآعمال) بەڕێوەچوو، تیایدا ژنانی وڵاتانی (لوبنان، ئەردەن، كوێت، سعودییە، مەغریب، تونس، میسر، سوریا‌و عیراق…) تیایدا بەشداربوون و لە هەر وڵاتە و خەڵاتێك بەخشرا بە خانمێك، خەڵاتی عیراق بە دەنگدان و بە سی ڤی و دەستنیشانكردنی لیژنەكان بەخشرا بە خاتوو پەروین بابەكر حەمە ئاغا، كە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەو رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە بەرەوپێشبردنی پڕۆژە ئابووری‌و پیشەسازییەكانی ناوچەكەدا.
پەروین بابەكر حەمە ئاغا، ساڵی 1982 كۆلێژی زانست – بەشی كیمیا تەواو دەكات و دواتر وەكو كارمەند لە كارگەی چیمەنتۆ دادەمەزرێت و پلە بە پلە لە كارمەندی تاقیگەوە بۆ بەڕێوەبەری بەشی كوالێتی كۆنترۆڵ و دواتر بەڕێوەبەری كارگەی چیمەنتۆ، تا لە ساڵی 2003دا دەبێت بە وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی ئیدارەی سلێمانی حكومەتی هەرێم.
ناوبراو لە ماوەی كاركردنیدا چ لە بواری سیاسەت و ئابووری و چالاكی ژناندا بەشداری چەندان ئیڤێنت و سیمیناری جیاوازی كردوە، لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
ژنان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆمەڵێك كێشە و گرفتی هاوبەشیان هەیە، هاوكات كۆمەڵێك سیفاتی هاوبەش كۆیان دەكاتەوە، دەكرێت ژنانی كورد هاوشانی ژنانی عەرەبی وەكو یەك بتوانن لە كێشەكانیان تێبگەن، چونكە كەلتور و ستراكچەری زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەربی بەتایبەت ئەو وڵاتانەی كە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆیان دەكاتەوە هاوبەشن. بۆیە بوونی ئەم ئیڤێنتانە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەربی بە یەك پاكێج لێكدانەوەیەكی تەندروستە و هەوڵێكە بۆ كۆكردنەوەی دەنگە دلێرەكانی ژنان تا ببنە رێبەر و نمونەی سەركەوتوو بۆ هەموو ژنان تا بتوانن قۆناغێكی تر دۆخی ژنان بەرەو پێشەوە بەرن.
بەناوی كوردستانی نوێوە پیرۆزبایی لە خاتوو پەروین بابەكر و سەرجەم ژنانی كورد دەكەین و ئومێدەوارین هەمیشە رچەشكێن و خاوەن خەڵات بن.

ئێوارەی 9ی 3ی 2019 لەشاری بەیروتی پایتەختی لوبنان، خەڵاتی (بصمة قائدة)م پێبەخشرا.
هەڵبەت بەندە خەڵاتەكەم وەرگرتووەو ئامادەی مەراسیمەكە بووم، بەڵام لە جەوهەردا ئەم خەڵاتە خەڵاتی هەموو ژنانی كورد و عیراقە، شانازی و دڵخۆشییەكەی بە تەنها بۆ من نییە، بەڵكو بۆ هەموو ژنێكە كە خەون بە سەركەوتنی ژنانەوە دەبینێت، خەڵاتی جێپەنجەی سەركردە لەلایەن (المجلس الإنمائی العربي للمراة والآعمال) دابەشكرا و كاندیدەكان لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیەوە دەستنیشان كرابوون و بەندەش خەڵاتی عیراقم پێبەخشرا.
بەخشینی ئەم خەڵاتە بە ئێمە زیاتر لە پای كار‌ و پڕۆژەكانماندا بووە لە بواری ئابووری و سەربەخۆی ئابووری لە كەر‌تی گشتی و دامەزراوەكاندا، هاوكات وەكو ژنێك هەمیشە جەختمان لەوە كردۆتەوە كە دەبێت ژنان خاوەنی ئابووری سەربەخۆبن تا بتوانن خاوەنی بڕیار و چارەنووسی خۆیان بن.
میكانیزمی پێدانی ئەم خەڵاتە پشتی بە سی ڤی و دەنگدان دەبەست، ئەوەی جێی دڵخۆشی ئێمە بوو، بەرەوپیرچوونی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست بوو بۆ پڕۆسەكە، رۆلێ میدیا و راگەیاندنەكان بوو، هەوڵی دۆستان و هاوڕێیان و چالاكەوانانی ژنان بوو، بۆچوون و كۆمێنتی هەموو ئەو بەڕێزانەیە كە دەشێت بەندە بەخزمەتیشیان نەگەیشتبێتم، هەمووان بێ جیاوازی شایەنی لە سوپاس زیاترن.
جێی خۆیەتی لێرەوە رێز و خۆشەویستی و سوپاسی بێ پایانمان بنێرین بۆ ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەو كەسانەی ماندووبوون، رێز و سوپاسمان بۆ راگەیاندنەكان بە گشتی و راگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەتایبەت كە بێ ماندووبوون لە تی ڤی و وێبسایت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا رۆڵی بەرچاویان گێڕا.

دووبارە رێز و خۆشەویستی و سوپاس..
پەروین بابەكر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

three × three =

x

هەواڵێ هاوشێوە

گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ نێوان پارێزگاكاندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریدا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ نێوان ...