سەرەکی » ئاراستە » رۆڵی یەكێتی لە ئاست خواستی جەماوەر و سەقامگیریدایە

رۆڵی یەكێتی لە ئاست خواستی جەماوەر و سەقامگیریدایە

ئەردەڵان عارف

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەن مێژوو و رابردوویەكی زێڕینە لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەماندا كە بێگومان دەستكەوتەكانی ئێستا بەرهەمی خەباتی هاوبەشی ئەم حزبەو لایەنەكانی دیكە بووە. لەپاش ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس و پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە هەمان شێوە شوێن دەستی لە بنیاتنانەوەی كوردستان و داڕشتنی نەخشە رێگەی سەركەوتن و هەنگاونان بەرەو ئاسۆیەكی گەش دیارە.
خاڵێكی گرنگی دیكە ئەوەیە كە لەشەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆلێك لە پێشمەرگە قارەمانەكانی لە رێگەی مانەوەی كوردو قەوارەی هەرێمی كوردستاندا بەخشیووەو رۆڵێكی بەرچاوی لە شكستی داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستاندا هەبووە.
ئاشكرایە كە یەكێتی لەماوەی دروستبوونییەوە بەرزی و نزمی زۆر بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام هەمیشە بە گڕوتینی زۆرەوە هەنگاوی ناوە بۆ خزمەتكردن و بۆ بەرەوپێشچوون ، لەهەموو قۆناغێكدا هەنگاوی گەورەی ناوە و خۆشبەختانە توانیویەتی زۆربەی كات لەئاستی متمانەی جەماوەرەكەیدا بێت و قوربانی بدات بۆ مەبەستی بەدیهێنانی ئازادیی و ژیانێكی ئارام بۆ خەڵكەكەی كە ئەوەش لە بنەڕەتدا گەورەترین دەستكەوتە.
ئەگەرچی میللەتی كورد بەهۆی بارودۆخی كوردستانەوە، قۆناغی سەختی بڕیووە، بەڵام بە گڕوتینەوە روانیویانەتە داهاتوو بۆ بەدیهێنانی ئاواتەكانیان و بە ئومێدەوە چاویان لە یەكێتی بووە بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە، لەهەمان كاتیشدا مییللەت مافی خۆی بووە كە گلەیی بكات و ترسی هەبێت لە تێكچوونی ژیان و نادادپەروەری، بەڵام خۆشبەختانە خەریكە وردە وردە ئەو قۆناغە نەخوازراوەی قەیرانی داراییش تێدەپەڕێنین و هەموو تاكێكی كورد خۆشحاڵانە دەڕوانێتە داهاتوو، دووبارە لە نوێوە دەستپێدەكاتەوە.
هەڵبەتە یەكێتی لەو نێوەندەدا رۆڵێكی پۆزەتیڤی هەبووە بۆ بڕینی ئەو هەلومەرجە نالەبارەو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ‌و بەوپەڕی لەخۆبووردەییەوە هەنگاوی ناوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو كەشە و هەمیشەش هەوڵی دەستپێشخەریی داوە بۆ رێكەوتن لەگەل لایەنە سیاسییەكاندا، بۆئەوەی هەرچی زووە خەڵكی هەرێمی كوردستان بگەنە ئامانجە رەواكانیان و چیتر ناخۆشیی نەچێژن .
لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە یەكێتی هەمووكات هەوڵیداوە ئازادیی تەواو هەبێت لە رادەربڕینداو لەهەموو روویەكەوە پانتاییەك بۆ ئازادیی هەبووە، هەموو كات بواری ئەوەی داوە كە رەخنەی لێ بگیرێت و سنگیشی فراوان بووە بۆ رەخنەكان و هەمیشە بەخۆیدا چووەتەوەو هەوڵی چاككردنی كەموكوڕییەكانی داوە لەهەموو ئۆرگانەكاندا، هەر بۆیەشە پێموایە كە یەكێتی هەموو كات سەنگ و قورسایی خۆی پاراستووە لە هەموو روویەكەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

1 × 4 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

گێرانه‌وه‌ی‌ چیرۆكی‌ دووخۆپیشاندانی‌ جەماوەری و قوتابیانی‌ كۆیه‌

رزگار سەلیم به‌شی دووه‌م و کۆتایی كه‌واته‌ توانیمان گیان پاكی‌ ...