سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە سەربەخۆیی دادگاكان

سەرۆك كۆمار: سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە سەربەخۆیی دادگاكان

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كردو گفتوگۆیانكرد سەبارەت بەدوایین پێشهاتە سیاسی‌و ئەمنییەكان.
لەدیدارەكەدا لێكەوتەكانی رووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمی گواستنەوەی هاووڵاتیان لەموسڵ‌و گیانلەدەستدانی دەیان هاووڵاتی تاوتوێكرا‌و جەختكرایەوە لەسەر لێپرسینەوەو دادگاییكردنی ئەو كەسانەی كەمتەرخەم‌و هۆكاری رووداوەكەن.
لای خۆیەوە‌، نوری مالكی، هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری لەچاودێریكردن‌و بەدواداچوونی پەرەسەندنەكان‌و پاڵپشتیكردنی هاووڵاتیان بۆ بەدیهێنانی داواكارییەكانیان، بەرزنرخاند.

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەفدێكی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد
هەردوێنێ، سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە عیرفان عەبدولعەزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان‌و وەفدی یاوەری، كردو سەبارەت بەپەرەسەندنە سیاسی‌و ئەمنییەكان‌و رێگاچارەكانی لەناوبردنی گەندەڵی‌و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان، گفتوگۆیان كرد.
سەرۆك كۆمار، باسی لەو چاكسازییانە كرد كە پێویستن بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
وەفدی میوانیش، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك كۆماریان كرد لەبەدواداچوونی بۆ رووداوەكان‌و وەستانی لەپاڵ هاووڵاتیانی عیراق لەنەهامەتییەكانیاندا.

دیداری سەرۆك كۆمارو یەكێتیی مافپەروەران
لەمیانی پێشوازییشی لەوەفدێكی یەكێتیی مافپەروەرانی عیراق بەسەرۆكایەتیی محەمەد نوعمان، سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی سەروەریی یاساو رێزگرتن لەسەربەخۆیی دادگاكان.
لەدیدارەكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح، ئاماژەی بەوە كرد كە یاساناسان رۆڵی كاریگەریان هەیە لەداكۆكیكردن لەمافی هاووڵاتیان‌و چەسپاندنی حوكمی یاسا، لەوبارەیەشەوە پشتیوانیی خۆی بۆ مافپەروەران‌و ئەركەكانیان دووپاتكردوە لەپێناوی سەروەریی یاساو زامنكردنی مافی هاووڵاتیان.
وەفدی میوانیش، رۆڵی سەرۆك كۆماریان بەرزنرخاند لەچاودێریكردنی سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق بەبێ جیاوازی‌و داكۆكی لەمافەكانیان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

8 − 8 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا ...