سەرەکی » مانشێت » سەركەوتن بەسەر داعشدا شانازییەكی گەورەیە بۆ كورد

قوباد تاڵەبانی:

سەركەوتن بەسەر داعشدا شانازییەكی گەورەیە بۆ كورد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، سەركەوتنەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات‌و هاوپەیمانان بەسەر داعشدا بەشانازییەكی گەورە بۆ گەلی كورد وەسف دەكات‌و دووپاتیدەكاتەوە كە شەڕڤانان‌و پێشمەرگە بەئیرادەی بەهێزیان توانییان شكست بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بهێنن. ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
چ شانازییەكی گەورەیە كە گەورەترین رێكخراوی تیرۆریستیی جیهان، لەسەر دەستی كورد و هاوپەیمانەكانی كۆتایی پێهێنرا.
داعش لەساڵی 2014دا كاتێك دەركەوت و لە ماوەیەكی كورتدا نزیكەی یەك لەسەر سێی خاكی عیراق‌و نیوەی خاكی سوریای كۆنتڕۆڵكرد، لەو كاتەدا تەنیا هێزی پێشمەرگەی كوردستان و شەڕڤانان بوون، كە بەسادەترین چەكەوە، بەڵام بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە بەرەنگاریان بوونەوە. داعش؛ بۆ یەكەم جار هەر لەسەر دەستی كوردو بەهاوكاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەشارو شارۆچكەكانی باشوورەوە تا دەگاتە كۆبانێ، تووشی شكست هات، كۆتا شكست‌و شكستی یەكجارەكیی داعشیش هەر لەسەر دەستی كچ‌و كوڕانی كوردو هاوپەیمانەكانی بوو لە باغۆز.
لە ئێستا بەدواوە دەبێت هەموو جیهان لە پەیامی كورد تێبگات، كە پەیامی ئاشتیخوازانەو مافخوازانەو دیموكراسیخوازانەیە، كورد بە خوێنی نزیكەی 2000 پێشمەرگەی شەهیدو نزیكەی 11 هەزار شەڕڤانی شەهیدو زیاتر لە 30 هەزار بریندار، ئەم دەستكەوتەی بۆ جیهان بەدیهێنا، بۆیە حەقە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمەودواش بەردەوامبن لە یارمەتیدانی كورد، هەروەها دەبێت ئاگاداربین كە هەرچەندە داعش خاكی بە دەست نەماوە، بەڵام هێشتا مەترسییە بۆ سەر ئاسایش‌و سەقامگیری.
ئەم سەركەوتنە لە هەموو گەلی كورد پیرۆز دەكەم و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدەكانمان، سڵاو بۆ پێشمەرگەو شەڕڤانە ئازاو گیان لەسەردەستەكانی كورد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

three × one =

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەعدی پیرە: هاوبەشی راستەقینە

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە ...