سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان

سەرۆك كۆمار: ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لەوەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، كە پێكهاتبوو لە سیناتۆر (جاك رید، دوگ جۆنز، جین شاهین).
لەدیدارەكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح، گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و بەهێزكردنی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵاتی لە بوارە جیاجیاكاندا، دووپاتكردەوە بەجۆرێك كە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە هەردوو وڵات رۆڵێكی سەرەكی بگێڕن لەسەقامگیریی‌و ئاشتی لەناوچەكەدا. هەروەك، رۆڵی ئەمریكای لەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەتیرۆرو بەشداریی كارای لەبەرزكردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەكانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق‌و پڕچەككردن‌و مەشقپێكردنیان؛ بەرزنرخاند‌و داواشیكرد سەرمایەگوزاران‌و كۆمپانیاكانی ئەمریكا بەشداریی بكەن لەئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكاندا.
وەفدی میوانیش، پشتیوانیی وڵاتەكەیان بۆ عیراق لەگشت بوارەكاندا دەربڕی، بۆ ئەوەی بتوانێت رۆڵی خۆی لەناوچەكەو جیهاندا بەباشی بگێڕێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

1 × 2 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا ...