سەرەکی » مانشێت » گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان

گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

رۆژی 15/4/2019، وەفدێكی وەزارەتی بەرگریی عیراق لە هەولێر لەگەڵ لیژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەدا كۆبوونەوە.
فەریق جەمال محەمەد سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا «دوای ئەوەی لیژنەی باڵای هەردوولا رووپێوی ناوچە كوردستانییەكانیان كرد لە خانەقینەوە تا رۆژئاوای دیجلە، وەفدی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق لە هەولێر كۆبوونەوە»، وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا ئەو رووپێوەی پێشتر ئەنجامدرابوو لە سەر نەخشە جێگیركرا، تاكو شوێنی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق لەو ناوچانە دیاری بكرێت، دواتر گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی لیژنە لاوەكییەكان كرا و روونكردنەوەی پێویست لەبارەی ئەو بابەتەوە خرایەڕوو.
هەروەها لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: تائێستا دیارنییە هێزەكانی پێشمەرگە چۆن دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان، ئەوە پەیوەستە بەو كۆبوونەوانەی لەنێوان وەفدی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عیراقدا دەكرێت، بۆ ئەمەش هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمریكییەكان رۆڵی گرنگیان هەبووە لە نزیكبوونەوەی هەردوولا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

two + two =

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەعدی پیرە: هاوبەشی راستەقینە

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە ...