یه‌كه‌مین ڕێگه‌ی هاتوچۆ به‌ وزه‌ی خۆر له‌ فه‌ره‌نسایه‌
یه‌كه‌مین ڕێگه‌ی هاتوچۆ به‌ وزه‌ی خۆر له‌ فه‌ره‌نسایه‌ ‌ 5/1/2017
كه‌شتی نوح 
فه‌ره‌نسا بریاریداوه‌ له‌ 10 ساڵی داهاتوودا  ووزه‌ی خۆر بكاته‌ جێگره‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی ووزه‌ و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، له‌ دوا ڕۆژه‌كانی ساڵی 2016 دا یه‌كه‌مین ڕێگه‌وبانی جیهان له‌و ووڵاته‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پشت به‌ سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی خۆر ده‌به‌ستێت، له‌و ڕێگه‌یه‌شدا هه‌موو سیستم و پێداویستییه‌كانی ڕووناككردنه‌وه‌ به‌ ووزه‌ی خۆر كارده‌كات.
ئه‌و ڕێگه‌یه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی (1) كیلۆمه‌تره‌ به‌ یه‌كه‌مین ڕێگه‌ی ووزه‌ی خۆر داده‌نرێت له‌گوندی نۆرماندی ناوچه‌ی (Tourouvre-au-Perche) ڕێگه‌ به‌ (2800) مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌پلێتی ووزه‌ی خۆر داپۆشراوه‌‌و نزیكه‌ی (5) ملیۆن دۆلاری تێچووه‌‌و بۆ ماوه‌ی دووساڵ له‌ژێر ئه‌زمووندا ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا ڕۆژانه‌( 200) ئۆتۆمبیلی به‌سه‌ردا بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت داخۆ ده‌توانێت ڕووناكی پێویست بۆ شه‌قامه‌كانی ئه‌و گونده‌ دابین ده‌كات كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (3400)كه‌سن .
 لێپرسراوانی ژینگه‌‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ڵێن، پلانیان هه‌یه‌ به‌درێژایی(1000) كیلۆمه‌تری ڕێگه‌ خێراكانی فه‌ره‌نسا له‌و پلێتانه‌ی وزه‌ی خۆر دابنێین، ڕووكاره‌كه‌شی به‌ سیلیكۆنی كه‌تیره‌یی داده‌پۆشن بۆ ئه‌وه‌ی توانای  به‌رگه‌رگرتنی كێشی  قورسی  هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ هێشتا هه‌ندێك ڕێگری دێنه‌ پێشه‌وه‌ له‌م پرۆژه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پلێته‌ ڕوو ته‌ختانه‌ كاریگه‌رییان كه‌متره‌ بۆ وه‌رگرتنی ووزه‌ی خۆر له‌و پلیته‌ لارانه‌ی له‌سه‌رسه‌ربانی ماڵ و شوێنه‌ گشتییه‌كان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پلێته‌ ته‌ختانه‌ تێچوونیشیان زیاتره‌.
كۆمپانیای (Colas)ی جێبه‌جێكاری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ هیوا خوازه‌ خه‌رجی تێچوونی ئه‌و پلێتانه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ و هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بنێن، كۆمپانیاكه‌ 100 پرۆژه‌ی بۆ رێگای ووزه‌ی خۆر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌به‌ر ده‌ستدایه‌.
پێویسته‌ بوترێت: كۆمپانیای (Solar Roadway) كه‌ كۆمپانیاییه‌كی ئه‌مریكییه‌ هه‌وڵده‌دات چه‌ند رێگه‌وبانێكی خۆریی  بنیاد بنێت‌و تائێستاش له‌و پلێتانه‌ی ووزه‌ی خۆری له‌سه‌ر (Route 66 Welcome Center)ی ویلایه‌تی میسوری ئه‌مریكا داناوه‌، به‌ڵام ئه‌ویش ڕووبه‌رووی هه‌مان كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گرانی خه‌رجی تێچوونه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌ : عالم الابداع 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7204
26/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌ورۆز، شیروانه‌، كه‌ركوك، پ.هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین 26/2/2017
‌ پێكانه‌كه‌ی‌ كازۆرلا تا كۆتایی وه‌رز درێژه‌ی ده‌بێت 26/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP