هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان گۆشتی سوور و نه‌خۆشی دڵدا نییه‌
هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان گۆشتی سوور و نه‌خۆشی دڵدا نییه‌ ‌ 8/1/2017
كه‌شتی نوح 
پێشتر پزیشكه‌كان داوایان له‌خه‌ڵك ده‌كرد كه‌ له‌به‌رهه‌مه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان به‌تایبه‌ت گۆشتی سوور دوور بكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ زیانی بۆ دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن هه‌یه‌.
به‌ڵام به‌م دواییه‌ كۆمه‌ڵێك زانیاریی  نوێ ده‌ست زانایان كه‌وتووه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێنماییانه‌ ده‌سه‌لمێنێت.
 زاناكان ئه‌نجامی  تاقیكردنه‌وه‌ی 24 توێژینه‌وه‌ی گه‌وره‌یان شیكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی بڕی گۆشتی به‌كار هێنراو و شێوازه‌كانی كاركردنی كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش دوای خواردنی گۆشته‌كه‌ ، كه‌ تا ئێستا به‌هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شاده‌ماره‌كان داده‌نرێت، وه‌ك نه‌خۆشی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن‌و خه‌ستبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆل و ڕۆنه‌ سییانه‌ییه‌كان. 
 شیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌فته‌ی سێ جار 100گرام له‌ گۆشتی گوێره‌كه‌ و مانگا بخوات هیچ زیانێك له‌ دڵی و شاده‌ماره‌كانی خوێنی نادات، چونكه‌ ئه‌و بڕه‌ له‌ گۆشتی سوور نه‌ په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ نه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی ئاستی رێژه‌ی كولیسترۆل له‌ خوێندا.
سه‌رچاوه‌: رویته‌رز


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7173
20/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP