خانمه‌ گه‌ردوونناسێك كۆچی دوایی كرد
خانمه‌ گه‌ردوونناسێك كۆچی دوایی كرد ‌ 8/1/2017
كه‌شتی نوح
فێرا رۆبن خانمه‌ گه‌ردونناسی پێشه‌نگ له‌ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م خانمه‌ به‌پێشه‌نگی ئه‌و ژنانه‌ داده‌نرێن كه‌ له‌بواری گه‌ردوونناسییدا كاریانكردوه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا له‌ ویلایه‌تی نیوجرسی كۆچی دوایی كردووه‌.
(فێرا رۆبن)كاری زۆری ناوازه‌ و گرنگی كردووه‌ له‌ بواری گه‌ردووندا له‌وانه‌ش كارێك ده‌رباره‌ی تێكڕای سووڕانه‌وه‌ی گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كان، كه‌ ئه‌وه‌ش  یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ دروستبونی تیۆریی  مادده‌ی ڕه‌ش یان مادده‌ی نه‌بینراو، هروه‌ها له‌ ساڵی  1974دا ئه‌و خانمه‌ په‌ی به‌وه‌ برد كه‌ ئه‌ستێره‌كانی لێواری گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كان به‌خێراییه‌كی زیاتر ده‌سووڕێنه‌وه‌ له‌وه‌ی پێشبینی كرابوو، له‌كاتی گه‌ڕان به‌ دوای رێگه‌یه‌ك  بۆ ئه‌وه‌ی تێبینییه‌كانی ئه‌و خانمه‌ له‌گه‌ڵ تێوریی هێزی ڕاكێشاندا یه‌ك بگرێته‌وه‌، زاناكان گه‌یشتنه‌ دۆزینه‌وه‌ی مادده‌یه‌ك كه‌ ناتوانرێت ببینرێت  و ناویان نا (dark matter)یان مادده‌ی ڕه‌ش یان مادده‌ی نه‌بینراو ، ئه‌ویش ئه‌و مادده‌یه‌یه‌ كه‌(27%)ی له‌ بارستایی و ووزه‌ پێكدێت و ده‌توانرێت له‌ گه‌ردووندا بدۆزرێته‌وه‌.
فێرا رۆبن كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌برینستۆن ده‌ژیا له‌ژیانی پیشه‌یی خۆیدا وه‌ك ژنێكی گه‌ردوونناس سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كانییه‌وه‌ بووه‌ به‌دووه‌م ژنه‌ گه‌ردوونناسی جیهان كه‌ هه‌ڵبژێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكا بۆ زانست , هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه‌ یه‌كه‌م كه‌ بووه‌ له‌ به‌شی گه‌ردوونی زانكۆی فیساری كچان ده‌ربچێت كه‌ له‌ساڵی 1948دا پێگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی  به‌رچاوی هه‌بوو.
كاتێكیش هه‌وڵیداوه‌  په‌یوه‌ندی  بكات به‌خوێندنی باڵای زانكۆی برینستون، پێی وتراوه‌ ڕێگه‌ به‌كچ نادرێت بچێت له‌به‌شی گه‌ردوندا خوێندنی باڵا ته‌واو بكات، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی ئه‌و زانكۆیه‌ بوو كه‌ تا ساڵی 1975 گۆڕانكارییبه‌سه‌ردا نه‌هات .
ئه‌مه‌ش وای لێكرد كه‌ په‌یوه‌ندی بكات به‌ زانكۆی كۆرنۆله‌وه‌ وله‌وێ فیزیای خوێند، پاشان چووه‌ زانكۆی جۆرج تاون له‌ ساڵی 1957دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای پێبه‌خشرا.
دوای ئه‌وه‌ له‌په‌یمانگه‌ی كارنیگی له‌واشنتۆن كاری ده‌كرد، هه‌ر له‌وێش له‌ساڵی 1993 دا له‌پای هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی له‌ بواری زانستدا، نیشانه‌ی نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ زانستی  پێ به‌خشرا.
سه‌رچاوه‌: B.B.C


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP