له‌ ئۆقیانووسی هیندی ناوچه‌ی مردوو هه‌یه‌
له‌ ئۆقیانووسی هیندی ناوچه‌ی مردوو هه‌یه‌ ‌ 9/1/2017
كه‌شتی نوح
زانایان ناوچه‌یه‌كی مردوویان له‌ ئۆقیانوسی هیندی  دۆزییه‌وه‌ كه‌  به‌ هۆی گۆڕانی ئاووهه‌وا و چالاكییه‌كانی  مرۆڤه‌وه‌ دروست بووه‌.
زانایان ڕوونیده‌كه‌نه‌وه‌  كه‌ ناوچه‌ی مردووی ئۆقیانووس به‌و ناوچانه‌ ده‌وترێت كه‌ ڕێژه‌ی ئۆكسجین تێیدا به‌ 8-10 هه‌زار جار كه‌متره‌ له‌ ئۆكسجینی سروشتی ئاوی ئۆقیانوسه‌كان. 
ئه‌و ناوچه‌ مردووه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی 60 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و قوڵییه‌كه‌شی 100 بۆ 400 مه‌تره‌، زاناكان ده‌ڵێن» ئه‌و ڕێژه‌ كه‌مه‌ی ئۆكسجین له‌ ئۆقیانووسدا ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی هاوسه‌نگی پێكهاته‌ی نایترۆجین له‌ئاودا، ئه‌ویش توخمێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ هه‌ندێك له‌ جۆره‌كانی ژیان».
هه‌رچه‌نده‌ بڕی ئۆكسجین له‌ناوچه‌ی مردودا كه‌مه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك بوونه‌وه‌ری وورد هه‌ن كه‌ نایترۆجین به‌كارده‌هێنن و هێشتا له‌و ناوچه‌ مردووه‌ ده‌توانن به‌رده‌وامی بده‌نه‌ ژیانیان، ڕه‌نگه‌ ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ش مه‌ترسیدار بن بۆ هه‌ندێك زینده‌وه‌ری ئاویی، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ نایترۆجینیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئۆكسجینه‌كه‌ بداته‌ كه‌میی.
 زاناكان هۆكاری دروست بوونی ئه‌و ناوچه‌ مردووه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ دیارده‌ی قه‌تیس بوونی گه‌رمیی  هه‌ساره‌ی زه‌وی ، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی ئۆقیانوسی هیندی به‌تایبه‌ت له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی به‌نگال، كه‌ چڕیی دانیشتوانی زۆره‌، خه‌ڵك پاشماوه‌ و خاشاكه‌كانیان و ئه‌و په‌ینانه‌ فڕێده‌ده‌نه‌ ئاوی ئۆقیانووسه‌كه‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نایترۆجین.
سه‌رچاوه‌: روسیا الیوم 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7325
27/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی كچان دوا هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نێت 27/7/2017
‌ مباپی له‌ مه‌دریده‌ 27/7/2017
زانست
‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بوتڵی ئاو مه‌ترسیداره‌ 27/7/2017
‌ شه‌قامی چه‌تره‌كان 27/7/2017
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مانگی له‌ دایك بوونت، ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات 27/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP