دوورگه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌ جیهاندا
دوورگه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌ جیهاندا ‌ 9/1/2017
كه‌شتی نوح
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی پێگه‌ی (nterNations Expat Insider)ی گه‌شتیاریی ئه‌نجامی دا، ده‌نگده‌ران  چه‌ندین ڕووگه‌ی گه‌شتیاریان له‌جیهاندا دیاری كرد.
مه‌به‌ست له‌و ڕاپرسییه‌ش ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێگه‌كه‌  بزانێت له‌كاتی جه‌ژن‌و بۆنه‌كاندا‌و به‌تایبه‌ت جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ  ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كاتێكی خۆش‌و له‌ بیر نه‌كراو به‌سه‌ر به‌رن ، حه‌ز ده‌كه‌ن له‌ چ شوێنێك بن ، له‌وه‌شدا كه‌سه‌كان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش ده‌بن.
یه‌كه‌میان ئه‌و شوێنانه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت كه‌ خۆره‌تاوه‌ و حه‌ز ده‌كه‌ن تیشكی خۆر لێیان بدات، هه‌ندێكی دیكه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌یان به‌ لاوه‌ په‌سه‌نده‌ كه‌ ساردن‌و به‌فرییان لێ باریوه‌،  به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و چالاكییانه‌ی كه‌ له‌ شوێنه‌ به‌فراوییه‌ سارده‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت. 
به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی ئه‌مساڵ پێگه‌ی(nterNations Expat Insider)كردوویه‌تی و 14 هه‌زار كه‌س له‌ 195 ووڵاتی جیهانه‌وه‌ به‌شدارییان تێداكردوه‌‌و تێیدا باشترین  ڕووگه‌ی گه‌شتیاریان دیاریكردووه‌ له‌ ڕووی كه‌شوهه‌واوه‌، به‌م شێوه‌یه‌یه‌: 
1- كۆستاریكا 
كۆستاریكا ده‌وڵه‌تێكی ئه‌مریكای لاتینه‌‌و به‌درێژایی ساڵ كه‌شوهه‌وایه‌كی خولگه‌یی هه‌یه‌ و ئاوی ئه‌و ده‌ریایانه‌ی ده‌وری ئه‌و وڵاته‌یان داوه‌ به‌شدارییه‌كی كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌خۆشتركردنی كه‌شه‌كه‌، مانگه‌ ووشكه‌كانی دیسه‌مبه‌ر بۆ نیسان باشترین مانگن بۆ سه‌ردانیكردنی و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌و وڵاته‌.
2- یۆنان 
به‌هۆی پێگه‌ ناوه‌نجییه‌كه‌ی ، یۆنان هاوین و زستانێكی مامناوه‌ندی هه‌یه‌‌و كه‌شی گه‌رمی ئه‌و ووڵاته‌ 300 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌و كه‌شه‌دا ئاسمان خۆره‌تاوه‌ و باران بارین زۆر كه‌مه‌.
3- قوبرس
ماوه‌ی وه‌رزی زستانی زۆر كورته‌‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ببێته‌ ڕووگه‌یه‌كی گه‌شتیاریی زۆر  باش، ئه‌م دوورگه‌یه‌ شێی نییه‌ و له‌ هاویندا شنه‌یه‌كی فێنكی هه‌یه‌‌و كه‌شێكی خۆشی هه‌یه‌ بۆ گه‌شتیاران.
4- ئیتاڵیا 
 ئه‌م وڵاته‌ش وه‌ك قوبرسه‌، ڕووگه‌یه‌كی  گرنگی گه‌شتیارانه‌، جگه‌ له‌كه‌شوهه‌وای مامناوه‌ندی له‌ هه‌ردوو وه‌رزی هاوین و زستاندا، ئه‌م وڵاته‌ چه‌ندین شوێنی ئاسه‌واریی‌و مێژوویی گرنگی هه‌یه‌ كه‌ گه‌شتیاران بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن.
5- پورتوگال
  به‌هۆی كه‌ش و هه‌وا خۆشه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌میشه‌ ڕووگه‌ی گه‌شتیارانه‌، چونكه‌ هاوینێكی درێژی هه‌یه‌ كه‌ 300 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
 به‌شدارانی ڕاپرسییه‌كه‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ ڕووگه‌كانی دیكه‌ی گه‌شتیارانیان دیاریكردووه‌ كه‌ پێگه‌كه‌ی (nterNations Expat Insider) به‌و شێوه‌یه‌ ڕیزبه‌ندی بۆ كردوون:
ئیسپانیا، ئیكوادۆر، مه‌كسیك، ئه‌فریقیای باشور، نیوزلاندا، فه‌ره‌نسا، ئوستورالیا، نیپاڵ، پۆلیڤیا، ئه‌رژه‌نتین.
سه‌رچاوه‌:  elaph


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP