ده‌رمانێكی دژه‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ روسیا دروست ده‌كرێت
ده‌رمانێكی دژه‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ روسیا دروست ده‌كرێت ‌ 11/1/2017
كه‌شتی نوح 
ڕوسیا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی پێشكه‌وتوو سه‌رقاڵی دروستكردنی ده‌رمانێكن كه‌ ئامانج لێی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ جیاوازه‌كانی له‌شی مرۆڤدا.
فیرۆنیكا سكفورتسوڤای وه‌زیری ته‌ندروستی ڕوسیا ئاشكرایكرد، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ دروستده‌كرێن، ڕێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی گرێی شێرپه‌نجه‌یی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش به‌ هۆی  كاركردن له‌و گه‌ردیلانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ گه‌شه‌كردنی گرێكان. 
وه‌زیره‌كه‌ی ڕوسیا ئه‌وه‌شی  ڕاگه‌یاند كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌و ده‌رمانه‌ی له‌روسیا دروستكراوه‌ و ناونراوه‌(PD-1)، ده‌ستی پێكردووه‌‌و ئێستا ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ له‌قۆناغی دووه‌مدایه‌، ئه‌و ده‌رمانه‌ ئه‌نجامی خه‌یاڵی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌بواری نه‌هێشتنی گرێی شێرپه‌نجه‌ی پێست و وه‌ستاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ له‌شی مرۆڤدا.
پێشتریش ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ته‌ندروستی ڕوسیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ساڵانی 2016 تا 2018 ده‌بنه‌ ساڵی  داهێنانی  ده‌رمانی پێویست‌و گرنگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی  نه‌خۆشییه‌ جۆربه‌جۆره‌كان له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنی جۆره‌كانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌.
سه‌رچاوه‌: ئیته‌ر تاس 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7323
25/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ تایگه‌ر ودزی ئه‌فسانه‌ له‌ پله‌ی 1005ی جیهاندایه‌ 25/7/2017
‌ كریس فرۆم تۆر دۆ فرانسی برده‌وه‌ 25/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP