گرنگترین ڕووداو و دیارده‌ گه‌ردوونییه‌كانی ساڵی2017
گرنگترین ڕووداو و دیارده‌ گه‌ردوونییه‌كانی ساڵی2017 ‌ 11/1/2017
كه‌شتی نوح 
ئه‌مساڵی 2017  دانیشتوانی گۆی زه‌وی شاهێدی چه‌ندین ڕووداو‌و دیارده‌ی گه‌ردونیی  ده‌بن له‌خۆرگیران‌و نزیككه‌وتنه‌وه‌ی كلكدار‌و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ساره‌كان له‌یه‌كتر و چه‌ند دیارده‌یه‌كی دیكه‌.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه‌ پێگه‌ی ناشیونال جوگرافیك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چه‌ندین دیارده‌‌و ڕووداوی  گه‌ردوونیی  ده‌بینرێن‌و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن  خه‌ڵك له‌ڕۆژمێره‌كانیان وه‌ك دیارده‌ی ده‌گمه‌ن و مێژوویی تۆماری بكه‌ن.
 به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ یه‌كه‌مین دیارده‌گه‌ردوونیی له‌ 11 شوباتی داهاتوودا ده‌بینرێت، نزیكبونه‌وه‌ی كلكدارێكه‌ له‌گۆی زه‌وی. ئه‌م كلكداره‌ كه‌ ناوی (45B- هۆندا- ماركۆس- باجدۆ ساكۆڤا)یه‌ له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2016 دا به‌ده‌وری خۆردا سووڕایه‌وه‌ و  ئه‌مساڵیش  له‌كاتی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌به‌ره‌به‌یانیاندا ده‌بینرێت كه‌ به‌خێرایی و چالاكییه‌وه‌ ده‌ڕوات. له‌ 11ی شوباتدا نزیكترین خاڵی له‌ گۆی زه‌وی تۆمار ده‌كرێت كه‌ ته‌نها 7.7  ملیۆن میل دوور ده‌بێت و له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌دا ئه‌و سه‌ردانیكه‌ره‌ سه‌هۆڵینه‌ زۆر به‌جوانی‌و به‌ڕوونیی به‌چاوی ئاسایی‌و له‌ئاسماندا وه‌ك تۆپێكی گه‌شاوه‌ ده‌بینرێت.
خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌ی ئاگرین
 یه‌كێكی دیكه‌ له‌دیارده‌ گه‌ردوونییه‌كان ، خۆرگیرانه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی 26 ی شوباتدا ڕووده‌دات‌و ئه‌و دیارده‌یه‌ كه‌ به‌ خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌ی ئاگرین ناسراوه‌‌و ئه‌وه‌شیان زیاتر له‌ ئاسمانی نیوه‌گۆی باشوردا ده‌بینرێت‌و له‌كاتی خۆرگیرانه‌كه‌دا خۆر وه‌ك بازنه‌یه‌كی ئاگرین ده‌رده‌كه‌وێت پێشی ده‌وترێت خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌پله‌ی مانگ له‌وه‌ بچووكتر ده‌بێت كه‌ ڕووی خۆر به‌ته‌واوه‌تی داپۆشێت، ڕێڕه‌وی خۆرگیرانه‌كه‌ له‌سه‌ر ئۆقیانووسی ئارامه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات‌و به‌ره‌و ئه‌مریكای لاتین و له‌ ئه‌فریقیا كۆتایی دێت، به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری جیهان ده‌توانن ئه‌و دیارده‌ گه‌ردوونییه‌ ببینن.
29 مارت سێگۆشه‌ی
 عه‌تارد و مریخ و مانگ
ڕۆژی 29ی مانگی مارت و دوای خۆرئاوابوون ئاره‌زوومه‌ندانی دیارده‌ گه‌ردوونییه‌كان ده‌توانن سه‌یری به‌شی خۆرئاوای ئاسمان بكه‌ن و ئه‌و شێوه‌ سێگۆشه‌ جوانه‌ ببینن كه‌ مانگ له‌ شێوه‌ی ده‌مه‌داسدا ده‌بێت‌و له‌لای چه‌په‌وه‌ ده‌بێت و عه‌تاردیش له‌لای گۆشه‌ی ڕاست‌و مه‌ریخیش به‌ ڕه‌نگه‌ سووره‌كه‌ی لووتكه‌ی سێگۆشه‌كه‌ پێكده‌هێنێت. 
ئه‌وه‌ی وا ده‌كات ئه‌و ڕووداوه‌ جێگه‌ی سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌دیمه‌نه‌ جوانه‌كه‌ی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ وا ده‌كات بینه‌ر  هه‌ساره‌ی عه‌تارد له‌و په‌ڕی جوانی و دره‌وشاوه‌ییدا ببێنێتز 
10ی نیسان مانگ و
 مشته‌ری پێكه‌وه‌ ده‌بن
 به‌درێژایی ئه‌مساڵ هه‌ساره‌ی مشته‌ری هاوشانی گوڵه‌ گه‌نم ده‌بێت كه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشه‌نگی كه‌لووی دوانه‌یه‌، به‌ڵام له‌ نیساندا دیارده‌كه‌ شتێكی زۆر نائاساییه‌ چونكه‌ مشته‌ری كه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌ له‌گه‌ڵ مانگی چوارده‌ دا هاوشان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و له‌ئێواره‌ی 10 نیسان و چه‌ند ساتێك دوای خۆر ئاوابوون پێكه‌وه‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌ به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ی گومه‌زی ئاسمان.
21ی ئاب  گه‌وره‌ترین
 خۆر گیرانی ته‌واو 
  له‌ڕۆژی 21ی ئابی ئه‌مساڵدا  گه‌وره‌ترین خۆرگیرانی ته‌واو ڕووده‌دات كه‌ له‌ ساڵی 1979ه‌وه‌ ڕووی نه‌داوه‌ ، له‌و ڕۆژه‌دا خۆرگیرانی ته‌واو له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌ست پێده‌كات‌و  بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك دونیا تاریك دادێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یان بێت یان سه‌رله‌ئێواره‌ بێت‌و ئه‌و خۆر گیرانه‌ له‌ویلایه‌تی ئۆریگۆن و ساوس كارۆلیناش ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆرگیرانه‌ نه‌بینێت ، ئه‌وا هه‌لیكی زێڕینی له‌ده‌ست ده‌چێت، چونكه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ تا ساڵی 2024 ڕووناداته‌وه‌ .
13ی تشرینی دووه‌می
 زوهره‌ ده‌چێته‌ پاڵ مشته‌ری 
 دوو دره‌وشاوه‌ترین ته‌نی ئاسمانی كه‌  هه‌ردوو هه‌ساره‌ی مشته‌ری‌و زوهره‌ن له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 13ی تشرینی دووه‌مدا نزیك یه‌ك ده‌بنه‌وه‌  ئه‌م نزیكبونه‌وه‌یه‌ش به‌جۆریكه‌ كه‌ مه‌ودایه‌كی نیمچه‌ ڕووناكی مانگ له‌یه‌كیان جیا ده‌كاته‌وه‌.
13ی  كانوونی یه‌كه‌م 
تیره‌ ئه‌ستێره‌بارانی جیمینید
 تیره‌ ئه‌ستێره‌ بارانی جیمید دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ساڵانه‌یه‌ و  له‌ 13ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕی چالاكیی، چونكه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ بارانه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ له‌ سه‌عاتێكدا 60 بۆ 120 تیره‌ ئه‌ستێره‌ ده‌بارێته‌ سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه‌ هیچ زیانێكی نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تیره‌ ئه‌ستێرانه‌ كاتێك ده‌گه‌نه‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ده‌كوژێنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ خۆڵه‌مێش.
سه‌رچاوه‌: العربیه‌.نت


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7172
19/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP