پاراستنی‌ ژینگه‌ ئه‌رك‌ و ئه‌خلاقه‌ تیشكێك بۆ سەر رۆژی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان (16/4)
پاراستنی‌ ژینگه‌ ئه‌رك‌ و ئه‌خلاقه‌ تیشكێك بۆ سەر رۆژی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان (16/4) ‌ 7/6/2017
م.سه‌ردار عبدالرحمن ابراهیم*

چه‌مكی‌ ژینگه‌ له‌جیهانی‌ ئه‌مرۆدا   
ئاشكرایه‌ ئه‌مرۆ  چه‌مكی‌ ژینگه‌ بۆته‌  بابه‌تێكی‌ گرنگ له‌زۆربه‌ی‌ ناوه‌ندو توێژینه‌وه‌ سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆته‌ كارنامه‌و ئه‌جێندای‌ زۆربه‌ی‌ پارت و حیزب و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی‌ جیهان،چونكه‌ سێكته‌ری‌ ژینگه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ گرنگی‌ به‌ژیانی‌  مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌ ، مرۆڤ له‌ژینگه‌ی‌ پاكه‌وه‌ زیاتر ئه‌توانێت په‌ی‌ به‌رێت به‌ كاروچالاكییه‌كانی‌ خۆی‌،  وه‌كو ده‌وترێت ئه‌قڵ و جه‌سته‌ی‌ ته‌ندروست له‌ژینگه‌ی‌  پاكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت.

رۆژی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان چۆن دیاریكرا؟
ئه‌نجوومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ له‌دانیشتنی‌ (5) ی‌ رێكه‌وتی‌  (4/7/2008) به‌بریاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ 2008، رۆژی‌ (16/4)  ی‌ هه‌موو ساڵێك كرا به‌ رۆژی‌ (ژینگه‌ی‌ كوردستان). سه‌باره‌ت به‌بیرۆكه‌ی‌  هاتنه‌كایه‌ی‌ ئه‌م رۆژه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرت كه‌ له‌ئێواره‌ی‌ رۆژی‌  (16/4/1987)  فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانی‌  رژێمی‌ به‌عسی‌ رووخاو  زۆر دراندانه‌ كه‌وته‌ بۆمباران كردنی‌  (بالیسان  و شێخ وه‌سان).

فه‌رهه‌نگی‌ ژینگه‌پارێزی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌رێمی‌ كوردستانیش  به‌شێكه‌ له‌م گۆییی‌ زه‌وییه‌ مۆزایكه‌، چۆن  له‌سه‌ر هه‌موو تاكێك پێویسته‌  ئه‌و شوێن و ژینگه‌یه‌ی‌ تێیدا ئه‌ژیت  پارێژگاری‌ لێ بكات،ئاواش دروسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ چ له‌ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و رێكخراو و كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌كان ....هتدد  پاراستنی‌ ژینگه‌ بكه‌نه‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ جێ به‌جێكردنی‌ كاره‌كان.ئاشكرایه‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دواییه‌كه‌كانی‌ عێراق  به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چۆن هه‌وڵیانداوه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ناوبه‌رن  به‌هه‌مان شێوه‌ش ویستوویانه‌ ژینگه‌و خاك و ئاووهه‌وای‌ ئه‌م نیشتمانه‌ جوانه‌ ڕه‌نگینه‌ بكاته‌ سوتماكی‌ پاشماوه‌ی‌ دوای‌ جه‌نگ،   بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی‌ داموده‌زگا فه‌رمی و یاساكانی  چه‌ندین كاری‌ به‌ئه‌نجامگه‌یاندووه‌ ، بۆ خزمه‌تكردنی‌ سروشتی‌ جوانی‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی‌ دیاریكردنی‌ ڕۆژێكی‌ گرنگ تایبه‌ت به‌ (ڕۆژی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان16/4) ئاشكرایه‌ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕۆژێكی‌ تایبه‌ت به‌م  بابه‌ته‌یان هه‌یه‌ و تێیدا چه‌ندین كاروچالاكی‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان و خۆشه‌ویستی‌ خاكو نیشتیمان و سروشت و ژینگه‌.
دیاریكردنی‌ ئه‌م ڕۆژه‌ وه‌ك په‌رچه‌كردارێكه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ به‌عس ویستوویه‌تی‌ له‌م ڕۆژه‌دا  پڕۆسه‌ی‌  به‌دناوی‌ به‌ناو ئه‌نفال به‌ چڕی‌ جێ به‌جێ بكات.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش  حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌م ڕۆژه‌ی‌  دیاریكردووه‌  به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تاكی‌ كورد له‌تاڵترین رۆژه‌ سه‌خته‌كانیدا هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی‌ بوژانه‌وه‌و سه‌وزكردن وجوانكردنی‌ و سروشت و ژینگه‌ی‌ نیشتیمانه‌كه‌ی‌ خۆیه‌تی‌.
هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه‌ بتوانین كارنامه‌ی‌ ژیانی‌ خۆمان  جارێكی‌ تر دابرێژینه‌وه‌ و بۆ جارێكی‌ تر خۆشه‌ویستی‌ ژینگه‌و سروشت بكه‌ینه‌ كارنامه‌ی‌ كاره‌ گرنگه‌كانی‌ خۆمان بۆ پاراستنی‌ ئه‌و زه‌ویه‌ی‌ كه‌ تاكه‌ هه‌ساره‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ خۆره‌ ژیانی‌ تێدا به‌دی‌ هاتووه‌.بۆیه‌ پێویسته‌ جارێكی‌ تر هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان بخه‌ینه‌ گه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ كه‌ مرۆڤ به‌ژینگه‌ شاد بكه‌ینه‌وه‌ تاوه‌كو كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ چاوه‌روان نه‌كراو رووبه‌رووی‌ ئه‌م هه‌ساره‌ قه‌شه‌نگه‌ نه‌بۆته‌وه‌.چونكه‌ ئه‌وكات هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری‌ لێ بگرێت.چونكه‌ ئه‌وه‌ خۆمانین وامان كردووه‌ كه‌ئه‌م كاره‌ساته‌یه‌ بخوڵقێنین له‌ئه‌نجامی‌ به‌هه‌ڵه‌ سوود وه‌رگرتن له‌ زه‌وی‌. ئه‌وكاته‌ش ده‌بینه‌ مرۆڤێكی‌ نه‌فره‌ت لێكراو له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانی‌ دوارۆژمان. 
بۆیه‌ پێویسته‌ هاوسه‌نگی‌ بۆ ژینگه‌و مرۆڤ  بگه‌رێینینه‌وه‌. جارێكی‌ تر ژینگه‌ خۆشه‌ویست بكه‌نه‌وه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌. وه‌هه‌روه‌ها مرۆڤ خودی‌ خۆی‌ به‌پرسه‌  له‌ پیس كردنی‌ ژینگه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ر خودی‌ خۆشی‌ پارێزه‌ریه‌تی‌،  زۆربه‌ی‌  لێكۆله‌ره‌وان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌موو زیننده‌وه‌ران ژینگه‌پارێزن جگه‌ له‌ مرۆڤ.
پێویسته‌ بۆ جوانكردن و سه‌وزكردنی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان  ئه‌م خاڵانه‌ په‌یڕه‌وبكه‌ن:-
1-هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی‌ زیاتر دارستانی‌ ده‌ستكردو به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ سه‌وزایی‌.
2-هه‌وڵدان بۆ هه‌ممواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ (8) ی‌ ساڵی‌ 2008 ی‌ پاراستن و چاككردنی‌ ژینگه‌، جێ به‌جێكردن و كارپێكردنی‌ تاهه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌.
3-پێویسته‌ له‌دانانی‌  ماسته‌رپلان له‌شاروشارۆچكه‌كاندا ره‌چاوی‌ زه‌وی‌ كشتوكاڵی‌ و سه‌وزایی‌ بكرێت و زیاتر بۆ ناوچه‌  زورگ و به‌رده‌ڵانیه‌كان برۆن.
4-هه‌وڵبدرێت ئامرازی‌ گشتی‌ گواستنه‌وه‌ دابین بكرێت transportation public ، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش زیادكردنی‌ هۆشیاری‌  به‌كارهێنانی‌ پاسكیل ، وه‌ئه‌ركی‌ حوكمه‌تیشه‌ كه‌رێگای‌ تایبه‌تی‌  پاسكیل بنیات بنێ.
5-دابینكردنی‌ ئامرازی‌ پێویست بۆ رێگه‌كرتن و كۆنتڕۆڵ كردن و پاراستنی‌ دارستان و رووه‌كی‌ خۆرسكی‌ ناوچه‌ سروشتیه‌كان له‌سووتان.
6-رێكخستنی‌  بواری‌ راوكردن به‌یاسا  تا نه‌بێته‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ هاوسه‌نگی‌ ژینگه‌.
7-هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان  له‌سه‌ر بابه‌تی‌ ئه‌و ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵانه‌ی‌  له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان.
8-زیادكردنی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و به‌ست و به‌نداوه‌ بچووكانه‌ی‌  بۆگلدانه‌وه‌ی‌  ئاوی‌ باران به‌مه‌به‌ستی‌ زیادبوونی‌ ئاوی‌ ژێزه‌وی‌ و به‌فیرۆنه‌دانی‌ سامانی‌ ئاو.
9- بابه‌تی‌ ژینگه‌یی‌ له‌گشت ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن و خوێندنی‌  باڵا بخوێندرێت و به‌ده‌ستپێكردنی‌ له‌باخچه‌ی‌ ساوایانه‌وه‌.
10-هاندانی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن بۆ گرنگیدان به‌ژینگه‌ له‌رێگه‌ی‌ به‌رنامه‌ زانستیه‌كانه‌وه‌.
11-گرنگی‌ دان به‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ژینگه‌ و رۆژی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان له‌رێگه‌ی‌ به‌ستنی‌ كۆر و كۆنفرانس و ۆرك شۆپ به‌مه‌به‌ستی‌ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان.
12-كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ به‌رده‌وام بۆ كارمه‌ندانی‌ حكومه‌ت و خوێندكاران و مامۆستایان بۆ زیاتر خۆشه‌ویستكردنی‌ ژینگه‌ لای‌ هاولاتیان.
13-دانانی‌ یاساو ده‌ستور له‌رێگه‌ی‌ زانیاری‌ و ته‌ندروستی‌ به‌جی‌ بۆ سنووردانان بۆ پیس بوونی‌ هه‌وا به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ ( پاشه‌رۆ ، ده‌نگه‌ده‌نگ، ژاوه‌ ژاو، بینین).
14-دانانی‌ ماسته‌ر پلان بۆ دارشتنی‌ هێڵكاری‌ شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئاماده‌كراو .بۆ چۆنیه‌تی‌ گه‌شه‌كردنی‌ شاره‌كان له‌داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌ندازه‌یی‌.
15-دروستكردنی‌ چه‌ندین پارك و باخچه‌ی‌ گشتی‌ تایبه‌ت به‌ شوێنی‌ پشوو و خۆشگوزه‌رانی‌ بۆ هاوڵاتیان .بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن  كاته‌كانی‌ به‌تاڵه‌كانی‌ خۆیان به‌ئاسووده‌یی‌ تێدا به‌سه‌ربه‌رن.
16-دانانی‌ سه‌بته‌و سه‌له‌ی‌ خۆل و خاشاك له‌ شوینه‌ كشتی‌ و ناوبازه‌راكاندا. وه‌پێویسته‌ پاشه‌رۆكان تێكه‌ل به‌یه‌كار نه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ئاسانی‌ له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه‌ و دووباره‌ به‌كاربهێندرێنه‌وه‌
*شاره‌زای‌ بواری‌ ژینگه‌
Sardar86.rania@gmail.com


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP