باشترین خواردنەکانی پارشێوان
باشترین خواردنەکانی پارشێوان ‌ 8/6/2017
١-سه‌وزه‌وات: به‌وه‌ ناسراوه‌ پڕه‌ له‌ ڤیتامین و ماده‌ ڕیشاڵیه‌كان بۆ به‌هێزبوونی له‌ش گرنگن، بۆیه‌ وا باشتره‌ له‌ پارشێواندا گرنگی به‌ خواردنی سه‌وزه‌وات بدرێت.
٢-خورما :یه‌كێكه‌ له‌ماده‌ خۆراكیه‌ گرنگه‌كان یارمه‌تی به‌هێزبوونی له‌ش ده‌دات و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌  كالسیۆم و ڤیتامین D و دژه‌ ئۆكسان كه‌ بۆ له‌ش زۆر گرنگن.
٣-ماست:پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت و ئه‌و پڕۆتینه‌ی تێیدایه‌تی یارمه‌تی به‌هێزبوونی ماسولكه‌كان ده‌دات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ڵسێت به‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی بێئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ هیلاكی بكرێت.
٤-گرنگی دان به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێودا:
یارمه‌تی زیادبوونی شله‌ی له‌ش ده‌دات و ڕێگری له‌ وشكبوونه‌وه‌ی ده‌گرێت.

٥-میوه‌ :واگونجاوه‌ له‌دوای ئه‌و ژه‌مه‌ی كه‌له‌ پارشێودا ده‌خورێت ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌میوه‌ بخورێت وه‌ك پرته‌قاڵ، شوتی، شیلك،هه‌نجیر،كاڵك،ئه‌نه‌ناس.
ئه‌و خواردنانه‌ش كه‌ پێویسته‌ له‌ پارشێوان له‌ خواردنیان به‌دوربین:
١-خواردنه‌ سوره‌كراوه‌كان،كه‌ره‌ی سوێر خواردنیان هه‌ستی هیلاكی و تونێتی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
٢-برنج و نیشاسته‌: ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی كێشی له‌ش به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن.
٣-گۆشتی چه‌ور : ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی كێشی له‌ش‌و دروستبوونی ئازار له‌ گه‌ده‌دا كۆئه‌ندامی هه‌رس ناتوانێت به‌تاوه‌وتی هه‌رسی بكات.
كوردسات


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP