ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌
ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ ‌ 8/6/2017
كه‌شتی نوح
ئاژانسی ناسا ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئاشكراكردنی ورده‌كاریی  ناردنی یه‌كه‌مین تیمی ئه‌و ئاژانسه‌ به‌ره‌و خۆر.
پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه‌ ئاژانسی  ناسای فه‌زایی وورده‌كاری نوێ ڕابگه‌یه‌نێت ده‌رباره‌ی ڕه‌وانه‌كردنی یه‌كه‌مین نێرده‌ی خۆی به‌ره‌و به‌رگه‌ هه‌وای خۆر. بڕیاریشه‌ ئه‌و نێرده‌یه‌ كه‌ خۆی له‌ دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی فه‌زاییدا ده‌بینێته‌وه‌ له‌ هاوینی 2018دا به‌ره‌و خۆر هه‌ڵبدرێت.
 له‌مباره‌یه‌وه‌ ( جۆناسان لۆناین) به‌رێوه‌به‌ری زانستی فه‌زایی و هه‌ساره‌كان له‌ زانكۆی كۆرنێل ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت كه‌ وورده‌كاری زۆر به‌ده‌ست بهێنین له‌ باره‌ی دینامیكییه‌تی به‌رگه‌ هه‌وای خۆره‌وه‌. 
 به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ش بێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ به‌ ناو خولگه‌یه‌كدا تێپه‌ڕێت كه‌ چوار ملیۆن میل له‌ خۆره‌وه‌ دووره‌، ئه‌و خولگه‌یه‌ش هه‌شت هێنده‌ی خولگه‌ی عه‌تارد له‌ خۆره‌وه‌ نزیكه‌، بریاریشه‌ كه‌ وورده‌كاری زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به‌ دینامیكای خۆر‌و سروشتی به‌رگه‌ هه‌واكه‌ی بگه‌یه‌نێته‌ زانایانی ناسا .
(جوناسان لۆناین) وتیشی له‌ نزیك خۆره‌وه‌ ده‌فڕین، زۆر نزیكتر له‌ خولگه‌ی هه‌ساره‌كانی دیكه‌ به‌ ده‌وری خۆره‌كانیاندا، ئه‌مه‌ش هه‌لی زۆرمان بۆ ده‌ره‌خسێنێت كه‌ زانیاری زۆرمان هه‌بێت كه‌ پێشتر نه‌مانتوانیوه‌ هه‌مانبێت سه‌باره‌ت به‌ سروشت و دۆخی هه‌وای ده‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌ساره‌كان و هاوشێوه‌كانیانی تێدایه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP