دروست بوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر
دروست بوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر ‌ 8/6/2017
كه‌شتی نوح
پڕۆفیسۆرێك ده‌ڵێت: وورگ ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداری له‌شی مرۆڤه‌ و 
كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر جگه‌ر‌و ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی خراپیشی هه‌یه‌ بۆسه‌ر هۆرمۆنه‌كان.
 پڕۆفیسۆر ئه‌نگۆ فۆربوزه‌ له‌په‌یمانگه‌ی ئه‌ڵمانیی بۆ پزیشكیی وه‌رزشیی له‌شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا پێی وایه‌ سه‌رهه‌ڵدانی وورگ و دروستبوونی مه‌ترسییه‌كی زۆری هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هه‌ندێك هۆرمۆن، بۆ نمونه‌ هۆرمۆنی لیبیتین كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاره‌زووی خواردن هه‌یه‌، تا كه‌سێك زیاتر ماده‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌چه‌وریی بخوات به‌رگریی ئه‌و هۆرمۆنه‌ گرنگه‌ زیاتر ده‌بێت، به‌مه‌ش وورگ زل ده‌بێت و له‌ش ده‌چێته‌ بازنه‌یه‌كی بۆشه‌وه‌.
 به‌پێی دامه‌زراوه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ خۆراك، چێوه‌ی كه‌مه‌ری نمونه‌یی بۆژنان  88 و بۆ پیاوان 102 سانتیمه‌تره‌، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوانه‌یه‌ له‌و سنوره‌ ده‌رچوو ، كه‌سه‌كه‌ ڕوبه‌ڕووی ناوچه‌ی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری توشبوونی به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن نزیكه‌.
 بۆچی وورگ دروست ده‌بێت و ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی چییه‌؟
 له‌گه‌ڵ چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ وورگ زل ده‌بێت، هۆرمۆنه‌كانیش ڕۆڵیان له‌مه‌دا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ماسولكه‌كانیش بچووك ده‌بنه‌وه‌‌و له‌ به‌رامبه‌ردا كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری له‌ له‌شدا زیاتر ده‌بێت. ته‌نها ڕێگه‌ چاره‌ش جووڵه‌ی زۆرتر‌و كه‌م خواردنه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاربۆهیدرات و چه‌وری و شه‌كریان زۆر تێدایه‌.
 به‌پێی پسپۆڕانیش گۆڕینی جۆری خۆراك و شێوازه‌كه‌ی به‌ ته‌نها به‌س نیه‌، به‌ڵكو ده‌بێت  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌سه‌كه‌ مه‌شقی وه‌زرشیی بكات، باشترینیشیان دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هاوسه‌نگه‌ له‌نێوان وه‌رزشه‌كانی له‌شڕێكی‌و هه‌ندێك مه‌شقی قورس، له‌وه‌رزشه‌ سووكه‌كان به‌پێ ڕۆیشتن‌و ڕاكردنه‌ كه‌ ده‌بێت ماوه‌كه‌ی له‌ 30 خووله‌ك كه‌متر نه‌بێت.
كاتێك له‌ش ووزه‌یه‌كی زۆرتری سووتاند له‌وه‌ی هه‌مباری ده‌كات، ئه‌وا نیشانه‌كانی زاڵبوون به‌سه‌ر وورگدا ده‌رده‌كه‌وێت.
لێره‌دا پڕۆفیسۆر ئه‌نگۆ فۆربوزه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی وورگیان هه‌یه‌ لانی كه‌م هه‌فتانه‌ سێ ڕۆژ مه‌شقی وه‌رزشیی قورس و هه‌فته‌ی پێنج ڕۆژیش مه‌شقی له‌شڕێكی بكه‌ن، ئه‌نجامه‌كه‌ش به‌ دڵنیایی دوای 12 هه‌فته‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌: الصحة والحیاة 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP