دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ
دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ ‌ 8/6/2017
كه‌شتی نوح
دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش زانایانی مێژوو و شوێنه‌وارناسی پیرۆی سه‌رسام كرد.
زانایانی مێژوو و شوێنه‌وارناسی پیرۆ سه‌رسامی خۆیان له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پیرۆ ڕاگه‌یاند كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ مرۆڤ به‌ر له‌ 15 هه‌زار ساڵ  له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ره‌مه‌كانی دۆڵی چیكاما ژیاون.
 تا ئێستا ئه‌و زانایانه‌ له‌و بڕوایه‌دا بوون كه‌ جیهانی نوێ دوا ناوچه‌ی پڕ له‌ دانیشتوان بووه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، هه‌روه‌ها زانایانی زانستی به‌به‌ردبووه‌كان له‌و بڕوایه‌دا بوون پێشینه‌ی هیندییه‌ سووره‌كان یان كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤی كرۆمانیۆم له‌ 15 بۆ 17هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له‌سیبیریاوه‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مرۆ، به‌ڵام (جه‌یمز ئه‌دۆفاسیۆ) توێژه‌ر له‌زانكۆی ئه‌تڵه‌سی له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكاو هاوڕێكانی شتێكی نوێیان ئاشكرا كردو به‌ڵگه‌ی زۆریان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت مرۆڤ زۆر پێش ئه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكای لاتین و جیهانی نوێ نیشته‌جێ بوون.
ئه‌و زانایانه‌ شوێنه‌واری شوێنی نیشته‌جێبوونی مرۆڤی كۆنیان له‌ كه‌ناری  ئۆقیانوسی ئارامو نزیك له‌ دۆڵی چیكاما دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هه‌ره‌مه‌كانی پیرۆی كۆن دروست كراوه‌.
 ئه‌و زانایانه‌ و شوێنه‌وارناسان دوای كنه‌ و پشكنین له‌ نزیك یه‌كێك له‌گرده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئامڕاز‌و ئامێری كاركردنی سه‌ره‌تایی‌و  پاشماوه‌ی خوری‌و سه‌به‌ته‌ی له‌قامیش دروستكراویان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاڵی پێوه‌ناون كه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ شوێنه‌واری شارستانیه‌تیه‌كی زۆر كۆنی مرۆڤ  له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ پاشماوه‌ دۆزراوه‌كان راستی و دروستی پێشبینییه‌كه‌یان ده‌ركه‌وت به‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ندێك له‌ پاشماوه‌كان هه‌موو پێشبینیه‌كانی تێپه‌ڕاند، چونكه‌ هه‌ندێكیان ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 5 هه‌زار ساڵ و هه‌ندێكی دیكه‌شیان ته‌مه‌نیان 15 هه‌زار ساڵ بوو .
 له‌دواجاردا زاناكان گه‌یشتنه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ته‌نها ده‌فر‌و هه‌ندێك پێداویستی دیكه‌یان دروست نه‌كردووه‌،به‌ڵكو ڕاوه‌ماسیشیان زانیوه‌‌و به‌هۆی قوڵاپه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێسكی ئاژه‌ڵه‌كان دروستیان كردووه‌ له‌ ده‌ریادا ماسییان گرتووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ڤۆكادۆ‌و بازه‌لیا‌و بیبه‌ری تیژ‌و كوله‌كه‌ پایزه‌شیان ڕوواندووه‌. 
 ئێستا زاناكان  له‌به‌ر ده‌م ئه‌و پرسیاره‌دا دۆش داماون كه‌ ئه‌و شارستانیه‌ته‌ چۆن دروست بووه‌؟ 
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان نووسیوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ باوباپیرانی پیرۆییه‌كان له‌ ئه‌مریكای لاتینه‌وه‌ هاتوون به‌ ڕێره‌وی كۆچی ئۆقیانووسی ئارامدا تێپه‌ڕیوون.
سه‌رچاوه‌: نوفوستی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP