هه‌ره‌مه‌كانی میسر به‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو دروستكراون
هه‌ره‌مه‌كانی میسر به‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو دروستكراون ‌ 15/6/2017
كه‌شتی نوح
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، شوێنه‌وارناسان پێیان وایه‌، هه‌ره‌مه‌كانی میسر به‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو دروستكراوه‌ و به‌ر له‌ فیرعه‌ونییه‌كانیش هه‌بووه‌.
 زانایانی  شوێنه‌وارناسی به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری درزنه‌بردنی هه‌ره‌مه‌كانی میسر كردووه‌‌و تێدا به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و هه‌ره‌مانه‌ به‌ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو دروستكرابێت، چونكه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی هه‌زاران ساڵ هێشتا هیچ درزێكی پێوه‌ دیار نییه‌.
ئه‌و زانایانه‌ پێیان وایه‌  كه‌ میسرییه‌ كۆنه‌كان ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی زۆر به‌رزیان له‌و بونه‌وه‌ره‌ نامۆیانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ر له‌ هه‌زاران ساڵ سه‌ردانی زه‌وییان كردووه‌ .
 ئه‌و زانایانه‌ به‌ هۆی توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ڕایه‌ی كه‌ هه‌ره‌مه‌كان به‌ر له‌و مێژووه‌ دروستكراون كه‌ تا ئێستا زانراوه‌ و له‌ كتێبه‌ مێژووییه‌كاندا نوسراوه‌‌و ڕه‌نگه‌ به‌ر له‌ 12 هه‌زار و پێنجسه‌د ساڵ پێش ئێستاش هه‌بووبێت، ئه‌و كاته‌ی هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی شارستانی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌بووه‌.
ئه‌و زانایانه‌ یه‌كێك له‌تیۆره‌كانی پیلانگێری بیر ناوه‌نده‌كانی شوێنه‌وارناسی ده‌خه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یاند كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شوێنه‌واره‌كانی میسر‌و شوێنه‌واری (ستۆنهنج) له‌ویلچێری به‌ریتانیا كه‌یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌واره‌ به‌ردینه‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگ و به‌رجه‌سته‌كانی ئه‌وروپا ، هیچ كامیان  به‌و ته‌كنه‌لۆژیا مرۆیانه‌ دروست نه‌كراون كه‌ ئه‌و كاته‌ به‌رده‌ست بوون.
به‌پشت به‌ستن به‌و ئاڵۆزییه‌ش، ئه‌و تیۆره‌ لای خه‌ڵكێكی زۆر به‌ڕاست ده‌زانرێت به‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ بوونه‌وه‌رگه‌لێكی دیكه‌ كه‌ له‌ڕووی شارستانییه‌ته‌وه‌ زۆر پێشكه‌وتوو بوون   هه‌ره‌مه‌كان‌و (ستۆنهنج)یشیان دروست كردبێت. پاشان  ئه‌و میوانانه‌ وه‌ك خواوه‌ند ستایش كراون‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌وه‌ وه‌ك خواوه‌ندیش  په‌رستراون.
سه‌رچاوه‌: Ghadi news


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP