چۆن ڕزگارمان بێت له‌ سه‌رئێشه‌
چۆن ڕزگارمان بێت له‌ سه‌رئێشه‌ ‌ 15/6/2017
له‌كاتی گرتنی ڕۆژودا ڕۆژوانان به‌ گشتی توشی كۆمه‌ڵێك گرفتی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ شێوازی ژیان له‌و مانگه‌دا ڕوده‌دات به‌تایبه‌تیش شێوازی خواردن یه‌كێك له‌و كێشانه‌ش توشبوونه‌ به‌ سه‌رئێشه‌ ، داده‌ندرێت به‌ یه‌كێك له‌ گرفته‌ بڵاوه‌كان كه‌ كه‌سانێكی زۆر له‌ كاتی گرتنی ڕۆژودا توشی ده‌بن  هۆكاره‌كه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی شله‌ی له‌ش یان برسێتی یاخود ڕاهاتنه‌ له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ماده‌ كافاینه‌كان وه‌ك چا و قاوه‌.
له‌ گرنگترین چاره‌سه‌ره‌یه‌كانیش:
١-كردنی پارشێو و زۆر خواردنه‌وه‌ی شله‌یه‌ باتایبه‌تیش ئاو ، خواردنی خۆراكی ته‌ندروست.
٢-داخستنی چاوه‌كان‌و بیركردنه‌وه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌هۆی به‌خشینی ئارامی پێت هۆكارێكن بۆ  نه‌هێشتنی سه‌رئێشه‌.
٣-زۆر چاو نه‌دانه‌ به‌ر شاشه‌:
چاو یه‌كه‌مین ئه‌ندامی مرۆڤه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ دروست ده‌كات،هه‌ربۆیه‌ زۆر چونه‌ به‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیان به‌ ته‌ندروستی چاوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه‌ پێویسته‌ چاوه‌كان دابخرێت و پشوی پێبدرێت هه‌روه‌ها سه‌ریكردنی كۆمپوته‌ریش كه‌مبكرێنه‌وه‌.
٤-گه‌رماوكردن به‌ ئاوی شله‌تێن:
زۆر جار به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هۆكاره‌ بۆ توشبوونی مرۆڤ به‌ سه‌رئێشه‌ هه‌ربۆیه‌ یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ڕزگاربوون له‌م گرفته‌ گه‌رماوكردنه‌ به‌ ئاوی شله‌تێن بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر.
٥-دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی بۆنه‌كان:
هه‌ستی بۆنكردن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی دروستبوونی سه‌رئێشه‌ له‌ مرۆڤدا.
٦-دانانی خاوله‌یه‌كی ته‌ڕ له‌سه‌ر ناوچه‌وان و شێلانی ناوچه‌وان یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ نه‌ھێشتنی سه‌رئێشه‌.
كوردسات


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP