ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ كاتی خۆشۆردندا ده‌كرێن
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ كاتی خۆشۆردندا ده‌كرێن ‌ 15/6/2017
كه‌شتی نوح
زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌كاتی خۆشوشتندا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی بێ مه‌به‌ست ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی  پیر بوونی پێشوه‌خته‌.
 به‌پێی هه‌ندێك له‌شاره‌زایانی بواری نه‌خۆشییه‌كانی پێست، خۆ شوشتن  سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی و پێست، به‌ڵام ده‌بێت  كه‌سه‌كان له‌كاتی خۆشوشتندا خۆیان له‌م هه‌ڵانه‌ بپارێزن. 

 * مانه‌وه‌ی كاتێكی زۆر له‌ گه‌رماو 
 زۆربه‌ی خانمان كاتێكی زۆر له‌گه‌رماودا ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م خووه‌ زۆر زیانبه‌خشه‌  به‌تایبه‌ت بۆ پێست، چونكه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی ئاو به‌پێسته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیان به‌ گه‌نجێیتی  پێست ده‌گه‌یه‌نێت و دره‌وشاوه‌ییه‌كه‌ی ناهێڵێت، بۆ ئه‌مه‌ش پسپۆڕان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه‌ باشتره‌ هیچ خۆشوشتنێك ماوه‌كه‌ی له‌ 10 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت. 

 * به‌كارهێنانی سابونی نه‌گونجاو
  پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك به‌گشتی‌و  خانمان به‌تایبه‌تیی سابونی گونجاو له‌گه‌ڵ پێستیان به‌كار بهێنن و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ به‌كار نه‌هێنن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ووشكبوونه‌وه‌ی پێست، یان باشتره‌ ئه‌و جڵانه‌ به‌كاربهێنرێت كه‌ له‌مادده‌ی سروشتی دروستكراون بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ پێست نه‌گه‌یه‌نن.

 * خۆشۆردن به‌ ئاوی زۆر گه‌رم 
 پزیشكانی پێست جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێستی له‌ش به‌رگه‌ی ئاوی زۆر گه‌رم ناگرێت ، چونكه‌ ئاوی زۆر گه‌رم ده‌بێته‌ هۆی ووشكبوونه‌وه‌ی پێست‌و قڵیشاندنی، هه‌روه‌ها كارله‌چینه‌ ناوه‌كییه‌كانی پێست ده‌كات‌و نه‌رمییه‌كه‌ی ناهێڵێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌كاتێكی زۆر زوودا چرچولۆچی ده‌ركه‌وێت ، باشترین پله‌ی گه‌رمای ئاو  35 پله‌ی سه‌دییه‌ .
* به‌كارهێنانی خاولی ته‌ڕ 
 به‌كارهێنانی لفكه‌ی ته‌ڕ له‌ گرماو‌و دواتریش به‌كارهێنانی خاولی ته‌ڕ زیانی زۆر له‌پێست ده‌دات، چونكه‌ ئه‌و شتانه‌ ژینگه‌یه‌كی گونجاون بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان توشی هه‌ندێك گیروگرفتی پێست ببن و ئه‌مه‌ش دیسان ده‌بێته‌ هۆی زوو چرچ بوونی پێست. بۆیه‌ ده‌بێت دوای هه‌ر گه‌رماو كردنێك خاولییه‌ ته‌ڕه‌كان بشۆردرێن و جوان ووشك بكرێنه‌وه‌.

 * وشككردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێست
یه‌كێك له‌و خووه‌ خراپانه‌ی كه‌ كار له‌دره‌وشاوه‌یی و گه‌نجێتی پێست ده‌كات ووشكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕاسته‌وخۆ پێسته‌ دوای خۆ شوشتن، له‌مباره‌یه‌وه‌ پسپۆڕان ڕونیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ وشككردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی  پێسته‌ به‌ ته‌واوی و به‌شێوه‌یه‌كی زیاده‌ ڕۆیانه‌، ئه‌مه‌ش  ده‌بێته‌ هۆی ووشكبوونه‌وه‌ی پێست ، چونكه‌ خانه‌كانی پێست پێویستیان به‌هه‌ڵمژینی ئاوه‌  بۆ پاراستنی دره‌وشاوه‌یی‌و گه‌نجیی پێست، ده‌بێت له‌دوای خۆشوشتن چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌ڕوان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند تنۆك ئاوێك به‌سه‌ر پێسته‌كه‌مانه‌وه‌ بمێنیته‌وه‌ و كونیله‌كانی پێست هه‌ڵیمژن 
سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی الحیاة


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP