مۆسكۆ ماڵئاوایی له‌ باوكی وێستگه‌ی  فه‌زایی دەکات
مۆسكۆ ماڵئاوایی له‌ باوكی وێستگه‌ی فه‌زایی دەکات ‌ 18/6/2017
كه‌شتی نوح
هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌شاری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا (ئه‌ناتۆلی كیسیلیف) سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری سه‌نته‌ری  خرۆنچیف  له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی  تاسی روسیا بڵاویكرده‌وه‌ ، له‌ ماوه‌ی ساڵانی 1975 بۆ 2001 (كیسیلیف) سه‌رۆكایه‌تی سه‌نته‌ری خرۆنچیفی كردووه‌‌و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌ویش نمونه‌كانی یه‌كه‌می وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی  وه‌ك ( زاریا ) و (زفیزدا)  دیزاینكراون و گه‌شه‌یان پێدراوه‌ ، هه‌ر له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و پیاوه‌دا مووشه‌كی ( پرۆتۆن - ئێم ) و (ڕۆكۆت )  تاقیكراونه‌ته‌وه‌‌و دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مووشه‌كیی ( ئه‌نگارا) ش بنیاتنراوه‌ .
 ئه‌ناتۆلی كیسیلیف له‌ ژیانیدا خه‌ڵاتی لینین بۆ پاڵه‌وانی كاری سۆشیالیستی پێبه‌خشراوه‌‌و له‌ساڵی 1996دا خه‌ڵاتی حكومه‌تی روسیای له‌ بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا وه‌رگرتووه‌ و هه‌ر له‌سه‌رده‌می لینینشدا نیشانه‌ی ئاڵای سوور و نیشانه‌ی شایسته‌یی له‌ پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ .
سه‌رچاوه‌: RT


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP