ئه‌و ژنانه‌ی قه‌ڵه‌ون مناڵی ناته‌واویان ده‌بێت
ئه‌و ژنانه‌ی قه‌ڵه‌ون مناڵی ناته‌واویان ده‌بێت ‌ 18/6/2017
كه‌شتی نوح
تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ له‌ كاتی دووگیانیدا زۆر قه‌ڵه‌و ده‌بن ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ساواكانیان ناته‌واوی زگماكیان هه‌بێت.
ئه‌و  توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن زانایانی په‌یمانگای كارلۆلینسكای سوید ئه‌نجامدراوه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن مناڵ كراوه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ مناڵه‌كان یان تووشی نه‌خۆشی دڵ بن، یان خه‌وش له‌كۆئه‌ندامی زاووزێیاندا هه‌بێت  یان په‌له‌كانیان كێشه‌یان هه‌بێت دوای ئه‌وه‌ش خه‌وشه‌كانی كۆئه‌ندامی میز‌و كۆئه‌ندامی هه‌رس و كۆئه‌ندامی ده‌مار یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش به‌یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مناڵانه‌ كراوه‌ كه‌ دایكیان كێشی زیاده‌یان هه‌یه‌ نه‌ك قه‌ڵه‌وی و ئه‌و ساوایانه‌ له‌ساڵه‌كانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه‌ ده‌بنه‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ زانیاریی 1 بۆ 2 ملیۆن  ساوای زیندووی له‌ خۆ گرتووه‌ كه‌ له‌ساڵانی 2001 بۆ2004 له‌ سوید هاتوونه‌ته‌ دونیاوه‌ ، هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان  قه‌ڵه‌ویی له‌كاتی دوو گیان بوون و خه‌وشی زگماكی ده‌رده‌خات.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ داوا له‌و ژنانه‌ ده‌كات كه‌ پلان بۆ دووگیان بوون داده‌نێن ، ئاگاداری كێشی سروشتی خۆیان بن به‌ر له‌ دووگیان بوون و  له‌ كاتی دوو گیان بوونیشدا.
 له‌م باره‌یه‌وه‌ (مارتن نۆفیوس) زانای درمه‌كان له‌ په‌یمانگه‌ی كارۆلینسكا‌و ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه‌ وتی» ده‌بێت هه‌وڵی زۆر بدرێت بۆ هاندانی ژنان و ئه‌وانه‌ی پلان بۆ دووگیان بوون داده‌نێن كه‌ شێوازێكی دروست په‌یڕه‌و بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌كێشی ئاسایی خۆیان بێت به‌ر له‌ دووگیان بوون»
ئه‌و زانایه‌  وتیشی  « ئه‌گه‌ر ژنان بتوانن له‌ قه‌ڵه‌ویی زۆره‌وه‌  ببنه‌ كه‌سانی كێش كه‌م ئه‌وا سودێكی زۆری ده‌بێت بۆیان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی ساواكانیان كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه‌»
 توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ كۆی ئه‌و ساوایانه‌ به‌ نمونه‌ وه‌رگیراون (43.550 ) واتا (3.5%) ی هه‌موو له‌ دایكبووه‌كان تووشی خه‌وشی زگماكی بون، تێكڕای مه‌ترسی تووشبوونی ساواكان به‌خه‌وشی زگماكی له‌و دایكانه‌ی كێشیان سروشتییه‌ ده‌گاته‌ (3.4%) و تێكڕاكه‌ لای ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ كێشی زیاده‌یان هه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (3.5%) و تێكرای ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ قه‌ڵه‌ون  ده‌گاته‌ (3.8%) و تێكڕاكه‌  له‌و دایكانه‌ی زۆر قه‌ڵه‌ون به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ («4.2% بۆ 4.7%).
حساب كردنی كێشی ئه‌و نمونانه‌ پشتی به‌ئاماژه‌پێكه‌ری بارستایی له‌ش (BMI)به‌ستووه‌. كه‌ كێشی دروستی كه‌سه‌كه‌ دیاری ده‌كات و به‌پێی ئه‌وه‌ش ده‌بێت ئاماژه‌ی بارستایی له‌ش له‌نێوان (18.5و 24 بێت و كێشی زیاده‌ 25 بۆ 29 بێت، قه‌ڵه‌ویش 30 یان زیاتر بێت.
 له‌دوای ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌شه‌وه‌ زاناكان به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی فاكته‌ر‌و  په‌یوه‌ندی  دیكه‌ له‌نێوان كێشی زۆری دایكان و خه‌وشه‌ زگماكییه‌كان 
 سه‌رچاوه‌: الصحة‌ والحیاة‌


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP