هێلكە كاریگەرترین هۆكاری گەشەی منداڵە
هێلكە كاریگەرترین هۆكاری گەشەی منداڵە ‌ 5/7/2017
توێژینەوەیەكی زانستی كە لە وڵاتی ئیكوادۆر ئەنجامدراوە ئاشكرای دەكات، هێلكە ئاسانترین و كاریگەرترین هۆكاری گەشەی منداڵە لە ماوەی دوو ساڵی یەكەمی تەمەندا.
لۆرا لۆناتی پزیشك و توێژەر، لەگەڵ هاوكارانی ناوچە دوورەدەستەكانی ئیكوادۆریان كردە ئامانجی توێژینەوەكەیان، لۆرا ئەو منداڵانەی هەڵبژارد كە تەمەنیان لەنێوان ٦ بۆ ٩ مانگیدایە و رۆژانە هێلكەیەكی پێدەدان، بەراوردی كردن لەگەڵ هەمان ژمارەی منداڵ كە ئەو بڕە هێلكەیان نەدەخوارد.
دوای 6 مانگ لە توێژینەوەكە، دەرەنجامەكان دەریانخست رێژەی كورتهێنانی باڵا لەلای ئەوانەی رۆژانە هێلكەیان خواردووە بە رێژەی %47 كەمتر بووە لەوانەی هەمان بڕی هێلكەیان نەخواردووە.
لۆرا لۆناتی داوا لە ئیكوادۆرییەكان دەكات دەرەنجامی توێژینەوەكەی بە هەند وەربگرن تاكو منداڵەكان باڵایان بەرزتر و رێكتر دەربچێت.
پرۆفیسۆر ماری فیوترێڵ پسپۆڕی خۆراكی تەندروست لە ئیكوادۆر دەڵێت، جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە تا ئێستا هێلكە لە كەم توێژینەوەی پزیشكیدا هێندە كاریگەر دەركەوتووە، بە تایبەتی كە لە هەندێك كولتوردا ترسێكی زۆر لە هێلكە هەیە بە هۆی ئەوەی بەشێك لە منداڵان هەستیارییان پێی هەیە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بوونی پرۆتین لە خۆراكی منداڵان دوای ٦ مانگی بە پێویست دەزانێت، هێلكەش دەوڵەمەندە بە پرۆتین و كاریگەری باشی بەسەر گەشەوە دەبێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP