كۆكۆ شانیل
ئەزموون و ناوبانگ كۆكۆ شانیل ‌ 5/7/2017
هیچ ناوێك لە جیهانی مۆدەدا نییە كە ماوەی زیاتر لەسەد ساڵ بەردەوام بێت، هێشتا برەوی هەبێت. پێموایە ئەمەش دەسكەوتێكی گەورەیە، گەورەترە لەناوی شانێل كە دەستی پێكردووە. ئەمڕۆ ئەو پرۆژەیە بەردەوامە و ئێمەو كەسانی تریش تیایدا كاردەكەین، بۆتە نموونەیەكی باشی ئیشكردن.
ناوی كۆكۆ شانیل ناوێكە كە بۆتە مایەی راكێشانی سەرنجی بەكارهێنەران لە سەرەتاكانی 1900ەوە، دیزانین و مۆدە ئەنیقەكانی شۆڕشێكی بەرپاكردو ژنانی لە دیزاینە ئاڵۆزەكانی سەدەی نۆزدەهەم رزگار كرد. بۆ ئەوەش پەنای بردە بەر جلوبەرگی سادە و موریح، چەندین مۆدێلی ژنانەی دروستكرد لە عەزیە و بەدلە و پانتۆڵ و چەندین پارچەی تر.
قاتی سەرنجڕاكێشی شانیل بە دیاریكراوی لە ساڵی 1920 دا دروستكرا، بەوەش دەرگای لە بەردەم دیزاینی ئایندەدا كردەوە. 
قاتەكە پێكهاتبوو لەتەنورەیەكی تا سەر ئەژنۆ و چاكەتێكی هاوشێوە كە دروستكراون لەخوری لەگەڵا ملوانكەیەكی لوئلوئیی گەورە، بەوەش گابریێل كۆكۆ شانیل بووە یەكێك لەگەورە دیزاینەرانی جلوبەرگ.
بە بەكارهێنانی دیزاینی سادەو سەرنجڕاكێش و بەنرخ، شانێل بووە یەكێك لە پشتیوانە گەورەكانی دیزاینی نوێ‌.. ئەویش بە تایتڵی: دەبێت جلوبەرگ هاوشێوەی لەبەركەرەكانیان، لەجوڵەدا بن. دیزاینەكان جۆراوجۆر بوون، هەندێك لەوانی تر جوانتر بوون، بەڵام هەموویان پێكەوە بوونە مایەی سەرنجی خەڵك، هەمووشیان پێكەو بوونە جلوبەرگی مۆدە.
بۆ جوانتركردنی مۆدیلە نوێیەكانی جلوبەرگ، شانیل كۆمەڵێك قایش و ملوانكە و ئیكسسوارات و هەروا پێڵاویشی دروستكرد.
نمایشەكانی شانیل، هەمیشە دەبنە جێگەی گرنگیدان، ئەستێرەكان و بەكارهێنەران و رۆژنامەوانان بەشداریی نمایشەكان دەكەن و ئەو بوارەش بووە بوارێكی گەورەی وەبەرهێنان.
شانیل هەموو وەرزێك كۆمەڵێك جلوبەرگ و مۆدیلی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەوە، كەهەمووان تووشی سەرسامی دەكات و ناچاری نوێبوونەوەمان دەكات. لەنمایشی ساڵی 2008 دا نمایشێكی تایبەتیان بۆ جانتا و قایش و جلوبەرگ كردەوە كە لە ناوەڕاستی شانۆكەدا بە بەردەمی بەشداراندا دەسوڕایەوە. بەوەش دیزاینەری كۆكۆ شانیل ویستی شتێكمان پێ بڵێت.
دوای دروستكردنی زنجیرەی جانتاكانی شانێل و بۆنی شانێل پێنج كە پڕ فرۆشترین بۆنە لەسەرتاسەری جیهاندا، هەستمان بەمەزنی و گەورەیی ناوی شانێل كرد و بووە خاوەنی لۆگۆیەكی تایبەتی. دوو پیتی سیی ئینگلیزی بەپێچەوانەی یەكترییەوە بووە بڵاوترین لۆگۆ لەجیهاندا.
لە ریكلامی بۆنی كۆكۆ مادۆ مۆزێل، ئەكتەری بەریتانی تیرا نایكی دەركەوت بووە ریكلامێكی سینەمایی بۆ شانۆكانی نمایش لە سەردەمی كۆن و نوێدا.
ئەو كاتەی كارڵ باگرفێڵد كرایە بەڕێوەبەری هونەریی جلوبەرگ و جلوبەرگ و ئیكسسواراتی شانێل، شانێلی بوژاندەوە و بە زەوق و سەلیقەی باڵای خۆی ژیانی بۆ گەڕاندەوە. بۆیە لەگەڵ تێڕوانینی بۆ شانێل بوارەكەی خستۆتە چنگییەوە.
كۆكۆ شانیل بەشدار بووە لە دانانی پێوەرەكانی مۆدە لە سەدەی بیستەمدا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7321
23/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
‌ بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ چێڵسی ئیمزاكرد 23/7/2017
زانست
‌ بۆ گه‌رمای هاوین خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن باشه‌ 23/7/2017
‌ ته‌نه‌ ئاڵۆزه‌كانی گه‌ردوون، ئامانجی به‌ هێزترین ته‌لسكۆبی جیهانه‌ 23/7/2017
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP