دەتوانرێت شەكرە كۆنترۆڵ بكرێت؟
دەتوانرێت شەكرە كۆنترۆڵ بكرێت؟ ‌ 10/7/2017
توێژەرانی ئەمریكایی دەڵێن دەرزییەكیان دروستكردووە كە بۆ ئەوەی ئاستی شەكری خوێن كۆنترۆڵ بكات، مانگانەش تەنیا یەك یان دوو جار كەسەكە لەخۆی دەدات.
توێژەرەكان لە زانكۆی دیوك لە ویلایەتی نۆرس كالیفۆرنیای ئەمریكاوە ئەنجامی توێژینەوە نوێیەكەیان بڵاوكردووەتەوە. كۆنترۆڵنەكردنی ئاستی شەكری خوێن لە تووشبوانی شەكرەدا چەندین گرفت و ئاڵۆزیی لێدەكەوێتەوە، لەوانە، سستبوونی گورچیلە، لە دەستدانی بینایی، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك و چەندینی دیكە.
ماددەكە هانی پەنكریاس دەدات هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەربدات، بەڵام گرفتەكەی ئەوەیە تەمەنی كورتە. بۆیە توێژەرەكان بە رێگەی ئەندازەی پزیشكی و تاقیگەیی، ماددەكەیان پەیوەست كرد لە پۆلیمەرێكی تایبەت كە وای لێدەكات بۆ ماوەیەكی درێژ بە كارایی لە نێو جەستەدا بمێنێتەوە.
دەرزییە نوێیەكە لە ژێرپێست دەدرێت و كاتێك لەو رێگەیەوە ماددەكە دەگاتە نێو سووڕی خوێن، دەبێت بە ماددەیەكی جێگیر و بەردەوام هاندی دەردانی ئەنسۆلین دەدات لە پەنكریاسەوە تاكو تەمەنی ماددەكە بەسەردەچێن. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP